کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کراسێکی سوور

Wednesday, 02/07/2014, 12:00






ئەگەر دڵ تەنگی وازم لێ بێنت

وێنەی برۆفایلەکەم دەکەم بە ژنێک لە ناخەوە پێ بکەنێ!

ئەگەر دڵ تەنگی دەستم لێ هەڵــگرێت

کراسێکی سور سور دەکەمە بەرم و

گۆرانی بۆ پاییز و کلۆلە بەفرەکانی زستان دەلێم

ئەگەر دڵ تەنگی بەجێم بێلێت

دەرگای مالەکەم لەسەر پشت دەکەم

دەستە دەستە چیرۆکی بەختەوەری بۆ خەلکی شار بەیان دەکەم

ئەگەر دڵ تەنگی دەستی لێم هەلگرێت

دەچم بۆ باخی شار و لە وێ دەبم بە باخەونی

گوڵــەکان و هەزار گوڵــی پر لە رەنگ دەروێنم

ئەگەر دڵ تەنگی بەجێم بێلێت

لە هەموو تیڤیەکان لەجێگای هەوڵــەکان چیرۆکی شادی دەگیرمەوە.

بەڵام چی بکەم

دڵـــت تەنگی منی مارەکردوووە لە خۆی

هەموو بەیانیک بەماچی ئەو لە خەوی شیرینم بەئاگا دێم.





هه‌ولێر

ســـــــــــــــــــــابــــــــــــــــــــات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە