بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له سویسرا
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له سویسرا
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری چه‌ندین لایه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌سویسرا بۆ گوشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری بهدهنگهاتووی کوردستان:
ڕۆژی سێشه‌م. ڕیکه‌وتی 18.05.2010 ، کاتژمێر دوونیو له‌شاری بیرن، له‌نزیک بانهۆف له‌به‌رده‌م بنکه‌ی ڕێکخراوه‌ی ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال
له‌پێناو دابینکردنی ئازادی سیاسی ، ئازادی بیروڕا و ڕۆژنامه‌گه‌ری
لهپێناوئاشکراکردن و دادگایکردنی ئاشکراو به‌سزاگه‌یاندنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و پلانی پشتی.
ئیمه ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه به توندی کرده‌وه‌ی زه‌بونانه‌ی تیرۆری لاوی خوێندکارو ڕۆژنامه‌نووسی بوێر ئیدانه ده‌که‌ین. هه‌موو به‌ڵگه‌کانی تیرۆرکردنی گومانی ئه‌وه‌مان له لا په‌یدا ده‌که‌ن که بکه‌رانی ئه‌م پلانه نه‌گریسه به‌شێکن له خودی ده‌سه‌ڵات و لهنێوبازنهی ده‌سه‌ڵاتدان.
ئێمه‌و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر داوا ده‌که‌ین:
1/حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان لێبڕاوانه هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستانی سه‌رده‌شت عوسمان وپلان وده‌ستی پشتی ئه‌م کرده‌وه‌یه به ئاگاداری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نێت.تیرۆریستان له دادگایه‌کی جه‌ماوه‌ری وئاشکرادا دادگایی بکرێن.
1/ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسه له گیان وژیان وئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پێویسته حکومه‌تی دابینکردنی ئازادی هه‌لسوڕانی سیاسی و ده‌سته‌به‌ر کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بێت.
لایه‌نه‌کان:
1.فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی /سکرتاریه‌تی سویسرا
2.بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان /نوینه‌رایه‌تی سویسرا
3. چاودێری کوردۆ ساید.چاک /کۆمیته‌ی سویسرا
4.کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
5.ڕیکخراوه‌ی سویسرای حزبی شیوعی کوردستان.
12.05.2010
هه‌ر لایه‌نیک ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات،با په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست