پاراستنی ره‌وا گه‌ره‌نتی پاراستنی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌رانبه‌ر تیرۆری ده‌وڵه‌ته
Thursday, 13/01/2011, 12:00
له رێکه‌وتی 5.1.2011 چاوپێکوتنێک نیوان هوشیار زێباری و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پێشه‌نگایه‌تی پارتیمان په‌ژاک مۆرکی تێروریزمی لێدرا. بزوتنه‌وه‌که‌مان وه‌کو هۆکاری نائهمهنی نیشان درا. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه روونکردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێک بۆ رای گشتی جیهانی به پێویست ده‌زانین.
کۆماری ئێسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سیاسه‌تی دژایه‌تیکردنی گه‌لی کوردی په‌یره‌و کردووه، هه‌بوونی روانگه‌یه‌کی ئاسایشی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی گه‌لی کورد ره‌وایه‌تی به هه‌ر چه‌شنه سه‌رکوتکاری کوشتار و هه‌وڵی له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و کولتوریی گه‌له‌که‌مانی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه داوه. ئێعدام، ئه‌شکه‌نجه، بێسه‌روشوێنکردن، سازکردنی جاش و به‌سیج توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پراتیکی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا ئێستاش به گرانی به‌رده‌وامه. گه‌لی کورد له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه هیچ رێگایه‌کی جگه له خۆ پاراستن بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. روانگه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی له مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه به ته‌واوی بۆ گۆره‌پانی میلیتاریزم، توندوتیژی گواستیوهتهوه.
هه‌ڵسوکه‌وتی کۆماری ئیسلامی له کوردستان دا و بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سیسته‌مێکی حکومه‌تی نیزامییه. ئه‌م دیارده‌یه به‌ر له دامه‌زراندنی پارتیمان په‌ژاک هه‌بووه و بۆته هۆی شه‌ڕ و پێکدادان له کوردستاندا و گه‌لی کورد له‌م قۆناغه‌دا قوربانی و شه‌هیدێکی زۆری داوه. له چه‌ند ساڵی رابردوو، که رژێم به‌ره‌و ملیتاریزمێکی ته‌واو و ده‌سڕۆیی بێسنوری سپای پاسداران رۆیشتووه و توندوتیژی بووه به زمانی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی. کوشتار و سه‌رکوتکاری، شه‌ڕ و پێکدادان له کوردستاندا به ته‌واوه‌تی رووی له زیاد بوون کردووه. له سه‌رتاسه‌ری مێژوی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گه‌لی کورد قوربانی سه‌ره‌کی تێروری ده‌وڵه‌ت بووه و ته‌نانه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوو رژێم چه‌ندین رێکخراوه و گروپی تیرۆریستی له دژی بزوتنه‌وه‌که‌مان دامه‌زراندووه، که به شێوازی زۆر هۆڤانه بوونه‌ته هۆی کوژران و بێسه‌روشون بوونی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل. به‌رابه‌ر به ئه‌م هێرشانه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ پاراستنی گه‌لی کورد و ئیراده و هه‌بوونی ئه‌و له چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشکاری کۆماری ئیسلامی به ئه‌رکی خۆی زانیوه. هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK له پێکهێنانی پێوانه‌کانی حقوقی شه‌ڕ به هه‌ستیاریی هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی پارتیمان وه‌کو کۆتایی هێنان به توند و تیژیی و چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه‌ی کێشه‌ی کورد قۆناغی بێ چالاکی به‌رده‌وام کردووه. ئه‌وه له کاتێکدایه که هێرشه‌کانی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ئێعدامی تێکۆشه‌رانی کورد به‌رده‌وامه.
به له به‌رچاو گرتنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له دژی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوانبارکردنی تێکۆشانی ئازادییخوازی گه‌لی کورد به هۆکاری توند و تیژی و تیرۆریزم به تایبه‌ت له لایه‌ن کوردێکه‌وه که له ئه‌نجامی تێکۆشانی گه‌لی باشووری کوردستان پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتووه، له هه‌موو پێوانه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسیی به دووره. له لایه‌کی تره‌وه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مێژوی تێکۆشانی خۆیدا خاکی باشووری کوردستان و عێراقی بۆ چه‌شنه چالاکییه‌ک له دژی کۆماری ئیسلامی به کار نه‌هێناوه. ئه‌وه له حاڵێکدایه، که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام خاکی باشووری کوردستانیان تۆپباران کردووه و زه‌ره‌ری گیانی و ماڵیان بۆ گه‌لی باشووری کوردستان هه‌بووه. هاوکات ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوخۆی عێراق و هه‌ڵه‌کانی بێ ئیستقرارکردنی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌ر که‌س روون و ئاشکرایه. ئۆپراسیونه‌کانی سپای قودس له باشووری کوردستان، تیرۆری ده‌یان تێکۆشه‌ری سیاسی کورد و به سه‌دان چالاکی مرۆڤ ڕفاندن و ته‌قاندنه‌وه له سه‌راسه‌ری عێراق به‌رچاو و ته‌نانه‌ت حکومه‌تی عێراق و یزه ناونهتهوهیهکانیش به ده‌یان جار ئاماژه‌یان به‌م خاڵانه کردووه. ده‌ستێوه‌ردان و بێ ئیستقرار کردنی عێراق سیاسه‌تێکی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامییه و هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌بوونی به‌شێک له کار و تێکۆشانی کاری پارتیمانه‌وه له خاکی باشووری کوردستان نییه. له‌و باره‌یه‌وه به ناو کردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کو هۆکاری نا ئه‌منی و بێ ئیستقراری له ناوچه‌دا دوور له هه‌ر راستیێکه و خۆ خه‌ڵه‌تاندنه.
له کۆتاییدا وێرای مه‌حکوم کردنی لێدوانی هوشیار زێباری له دژی تێکۆشانی ئازادیخوازیمان ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌کو هه‌وڵدان بۆ به هێز کردنی کاریگه‌ری کۆماری ئیسلامی له عێراق و باشووری کوردستان ده‌بینین، که له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆکاری لاوازبوونی پێگه‌ی گه‌لی کورد له عێراق و مه‌ترسی و زیانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش داوای سه‌ره‌ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری ئه‌م لێدوانه ده‌که‌ین و بانگه‌وازی هه‌ستیاری گه‌لی باشووری کوردستان و هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادیی و دیموکراسیی له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که ده‌که‌ین.
فه‌رمانده‌یی بریارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
HRK 2011-01-13
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست