کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌ژاک تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لێگه‌رینی گه‌لانی ئێران له‌ پێناوی ئاشتی و دیموکراسی دایه‌

Thursday, 06/01/2011, 12:00


له‌ ڕێکه‌وتی 5.1.2011دا له‌ ئه‌نجامی چاوپێکه‌وتنی هۆشیار زێباری و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی وه‌زیرانی کاری ده‌ره‌وه‌ی ئێراق و ئێران له‌ چاوپێکه‌وتنێکی دیپلۆماتیکدا و به‌ بێ هیچ بنه‌مایه‌کی حقوقی و سیاسی و به‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ ژێستێکی سرف سیاسیدا پاڕتیمان، په‌ژاک وه‌ک رێکخستنێکی تیرۆریستی ناوزه‌د کرا. ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ که‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌ ناوه‌رۆکی خۆی ده‌رده‌خاته‌ڕوو گوزاره‌ له‌ کاریگه‌رییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر حکومه‌تی ئێراق و قۆناخی سیاسی هه‌یی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات. ئه‌و کارییگه‌ریه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ڕه‌شی سیاسی هه‌یی له‌ ئێراقدا به‌ تیرۆر و ئاژاوه‌ و ناکۆکی نانه‌وه‌ له‌ ئێراق هێزی گرتووه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌تا ئێستاکه‌ به‌ ده‌یان جار له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسیارانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان و ناوه‌نده‌ لێکۆله‌ره‌وه‌کانی جیهانی پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.


ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نزیکایه‌تیه‌کی نائه‌خلاقیه‌ و گشت بنه‌ما و پێوانه‌کانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیخوازی که‌ ده‌توانێت خزمه‌ت به‌ ئاشتی و ته‌بایی گه‌لانی رۆژهه‌لاتی ناڤین بکات، بن پێده‌کات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ جێگای ڕه‌خنه‌یه‌ و شه‌رمه‌زارکردنه‌ که‌ له‌ لایه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی کورده‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی تێکۆشان و خوێنی شه‌هیدانی کوردستان بۆته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، ڕاده‌گه‌یێندرێت.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ گه‌لی کورد و تێکۆشانی ئازادیخوازیه‌که‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ درێژایی مێژووی قوربانی تیرۆر و توند و تیژی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌‌ و رۆژانه‌ تیرۆری هه‌ره‌ هۆڤانه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگا و گرتووخانه‌کاندا به‌ ئه‌شکه‌نجه‌ و ئێعدام به‌سه‌ر گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا داده‌سه‌پێندرێت.
هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان ئه‌وه‌ وه‌ک هه‌ڵوێستێک بۆ پشتگیریکردن له‌ تیرۆر ناوزه‌د ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ وه‌ک هه‌نگاوێک له‌ دژی هه‌ر چه‌شنه‌ مافخوازی و تیرۆریزه‌کردنی تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد ده‌بینین و له‌و بڕوایه‌دایه‌نه‌ که‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌شێکه‌ له‌ کۆنسێپتی په‌ره‌پێدانی شه‌ڕ و داگیرکاری له‌ ئاستی کوردستاندا. تیرۆریزه‌کردنی بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕه‌وایه‌تیدان به‌ سیاسه‌ته‌کانی سه‌رکووت و چه‌ساندنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دژی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندایه‌ و له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نامه‌شروعکردنی به‌رخۆدان و تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.

لێره‌دا بانگمان بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ دژی ئه‌و لێدوانه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسیخوازانه‌ی خۆیان پێکبێنن. هاوکات بانگیخۆمان ئاراستیه‌ی لایه‌ن و پاڕت و که‌سایه‌تی ئازادیخواز و دیموکرات له‌ ئاستی ئێراق و باشووری کوردستان ده‌که‌ین که‌ له‌ دژی ئه‌و لێدوانه‌ی هۆشیار زێباری خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و ئه‌و لێدوانه‌ ئیدانه‌ بکه‌ن.
به‌تایبه‌تی بانگی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی وڵاتپارێز و کۆڵنه‌ده‌ری باشووری کوردستان، جه‌وانان و ڕۆشنبیران ده‌که‌ین که‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌حکوم بکه‌ن و داوای شیکردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی کاری ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیری ناوبراو بکه‌ن.




کۆردیناسیۆنی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- په‌ژاک
2011-01-06


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە