ئەو هێرشە بە تەنیا بۆ سەر گەریلا نییە و بەڵكو ئامانجی باشووری كوردستانە
Thursday, 21/07/2011, 12:00
بۆ رای گشتی
رژیمی ئێران ماوەیەكە ئامادەكاری هێرش بۆ سەر باشووری كوردستان دەكات. هاوكات ماوەی چەند رۆژە دەیانەوەێت بە هێرش كردن، سنوورەكانی باشووری كوردستان تێپەرێنن. بۆ ئەم مەبەستەش هەموو چەشنە كەرەستەی سەربازی بەكار دێنێت. بەڵام بە رۆحێكی خۆراگڕ رووبەرووی بەرخۆدانی گەریلاكانی پارتیمان بوونەتەوە و لەم چەند رۆژەشدا گوڕزی كوشەندەیان بەركەوتووە. هەوڵدانەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ تێپەڕاندنی سنوور لە پێناو كردنەوەی گۆڕەپانێكی شەڕ لە باشووری كوردستانە، هەتاكوو خۆی لە ئەگەری گۆڕانكاریەكان دووربخاتەوە. باروودۆخی وڵاتانی هەرێمەكە بە تایبەت وڵاتە عەربیەكان و لە رۆژهەڵاتی ناوینش سوریە و هاوكات قۆناخێك كە گەلی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستان پێیگەیشتووە زۆربەجدی ئێرانی نێگەرانی كردووە. لە هەرێمەكە هاوپەیمانێك بۆ ئێران وەك دەوڵەت و دەسەڵات نەماوەتەوە هەر بەم بۆنەوە بە هەموو شێوازێك لە تەقەڵای ئەوەدایە كە خۆی وەك هێزێك بۆ رای گشتی نیشان بدات و هەم بەداگیركردنی باشووری كوردستان سیاسەتی خۆی لە هەرێمەكە داسەپێنێت، هەتاكوو گۆڕانكاریەكان ناوخۆی ئێران نەگرێتەوە. رژیمی كۆماری ئیسلامی دەیهەویست بە هاوپەیمانی سازكردن لەگەڵ دەوڵەت و دەسەڵاتە هەرێمیەكان جەبهەیەكی كاتیش بێت لەبەرامبەر گۆڕانكاریەكان ساز بكات. لەم پێناوەشدا بە پێی ئەو بەڵگانەی كە دەركەوتوون دەیهەویست لە گەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرگری كردن و دژایەتی كردن لەگەڵ هێزی سەرەكی رۆژهەڵاتی كوردستان پەژاك بكەوێتە ناو هاوپەیمانی. بەڵام ئێستا بە هێرش كردن بۆ سەر باشووری كوردستان دەیهەوێت بەرگری لە پێشكەوتنی رۆحی نەتەوەیی و یەكگرتنی هەموو پارچەكانی كوردستان بەتایبەت باشوور بكات. ئێستا بێدەنگ مانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستكەوتەكانی باشوور و ئیرادەی حكومەتی هەرێم دخاتە ژێر مەترسی . لەوانەیە كە هاوپەیمانیەك بەرلە ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێراندا هەبووبێت، بەڵام ئێستا بەهۆی پێكنەهاتنی ئەو هاوپەیمانیە ئێران دەیهەوێت بەزۆر داگیركردنی باشوور ئەو هاوپەیمانیە بخاتە بواری كرداریەوە. هەر بەم بۆنەیەوە ئێستا پێویستە ئەو راستیە لەلایەن هەموو كەس بە تایبەت حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بزانرێت كە ئەو هێرشە بە تەنیا بۆ سەر گەریلا نییە و بەڵكو ئامانجی باشووری كوردستانە. هێنانی موشەك (فوزیە) زەوی بە زەوی و بەجێ كردنی لە پیرانشار و بە ناوەند كردنی لەوێ بۆ قەندیل و هەرێمی پارستنی میدیا نییە، بەڵكو مەبەستی دیكەی لە پێشتە. بۆیە پێویستە دەكات لە لایەكەوە ئەم قۆناخە كە گەلی كورد بە گشتی تێیدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لە بەرچاو گرتنی گەیشتنی گەلی كورد بە رۆحی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ كۆنفرانسی نەتەوەیی و لەلایەكی دیكەشەوە هێرش بۆ سەر دەستكەوتەكانی گەلی كورد، بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت بكات.
ئێمە وەك پارتی ژیانی ئازاد كوردستان گە گەلێك جاریان هەوڵدانمان كردووە وكێشەی كورد بە شێوازێكی ئاشتیانە چارەسەر بكەین گەلێك جار بریاری بێ چالاكی یەك لایەنەمان راگەیاندووە كە هەرە دوایییش ماوەی 7 مانگە چالاكیمان نەكردووە، رادەگەیەنین كە ئەو هێرشە لەبەرامبەر پەژاك نییە. ئێمە هەتا ئێستا بە رۆحێكی خۆراگڕیانە رووبەرووی هێزەكانی رژیم بووینەتەوە و لەم پێناوەشدا بە رۆحی بەرخۆدان 7 هەڤاڵمان شەهید بووە. ئێستاش بە هەموو شێوازێك ئامادەیی ئەوەمان هەیە كە رووبەرووی هەموو چەشنە هێرشێك ببینەوە و ئیجازەش نادەین كە كەس دەستی خۆی درێژی دەستكەوتەكانی گەلی كورد بكات. گەریلاكانی پارتیمان نیشانیان داوە كە خاوەن هێز و رۆحی خۆراگرن. توانیامانە و دەتوانین كە بەرگری لە هێرشە و دەسترێژی داگیركارانی كوردستان بكەین. لێرەدا سەرەرای سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی كورد بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدانی ئەم خۆڕاگریە داوا لە هەموو گەلی كورد بەتایبەت باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین كە بە خاوەندارێتی كردن لە دەستكەوتەكانی گەلی كورد و هاوكات لە رۆحی خۆڕاگری گەریلا سیاسەتی دوژمنانی گەلی كورد پووچەڵ بكەنەوە. لێرەدا پێوەیستە رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بزانێت كە بەم هێرشە دەستی بۆ تێوەردانی هێزە دەرەكیەكان كردوەتەوە.
كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك
20/07/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست