کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌هیدان روومه‌تی به‌به‌های خه‌ڵکی کوردستانن..

Wednesday, 19/01/2011, 12:00


ناوه‌ندی ئیدۆلۆژیکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان به‌ ده‌رکردنی لێدوانێک، سه‌رنج بۆسه‌ر هه‌ڵوێستی حسین خزری ڕاده‌کێشێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ‌ئێمه ‌به‌ په‌ره‌دان به‌ڕۆحی به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵ حسێن خزری که‌ هه‌موو پیلانگێرییه‌کانی له ‌ژووری تاکه‌که‌سی و له‌پای داری سیداره‌ تێکشکاند، هه‌تا گه‌یشتن به‌لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن راناوستین و حسابی هه‌موو خه‌یانه‌تێک له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان، ده‌پرسینه‌وه‌.
ناوه‌ندی ئیدۆلۆژیکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له‌سه‌ره‌تای لێدوانه‌که‌یدا ئاوها ده‌نوسێت: سه‌ره‌تا له‌به‌رامبه‌ر رۆحی به‌رخۆدانمان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌ده‌ری پێشه‌نگی تێکۆشانی گه‌لی کورد حوسێن خزری ناسراوبه‌ "هێمن ئورمیه‌" سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین و به ‌رێزه‌وه ‌یادی ده‌که‌ینه‌وه‌.
ناوه‌ندی ئیدۆلۆژیکی پژاک ئاماژه‌ به‌ پیلانگێڕییه‌کان ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت:
- له ‌ئاکامی پیلانگێرییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ که ‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا له ‌دژی گه‌لی کورد پێکهاتووه‌، ملیتانی په‌ژاک حسێن خزری ناسراو به‌ "هێمن" له‌لایه‌ن جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ شه‌هید کرا. شه‌هید حسێن خزری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ی‌‌ هۆڤانه‌ی ئه‌هریمه‌نه‌کانی رژیمی فاشیستی ئێران قاره‌مانانه‌ به‌رخۆدانی کرد و له‌به‌رامبه‌ر راده‌ست بوون و خه‌یانه‌تدا، ئیعدام و شه‌هید بوونی له‌رێگای باوه‌ریه‌کانی گه‌ل و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی هه‌ڵبژارد.
هه‌ڵوێستی شۆرشگێرانه‌ی ڕۆڵه‌ هێژاکانی گه‌ل، فه‌رزاد، شیرین، فه‌رهاد، عه‌لی، عه‌گید، فه‌سیح و ئێستاش حسێن خزری، ئه‌وه‌ نیشان ده‌دا که ‌هیچ سیاسه‌تێکی سه‌رکووتکارانه‌ی ‌ده‌وڵه‌ته ‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌سه‌ر کوردستان ناتوانێ هه‌نگاوکانی ئێمه ‌له‌رێگای گه‌یشتن به‌سه‌رکه‌وتن راوه‌ستێنن.
ناوه‌ندی ئیدیۆلۆژیکی پژاک سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وشیار زێباری ده‌نوسێ:
له‌کاتێکدا پێشوازی له ‌2ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندی کۆماری کوردستان ده‌که‌ین‌، ناودێرکردنی په‌ژاک وه‌کوو تیرۆریست له‌لا‌یه‌ن هۆشیار زێباری، ئه‌رێ کردنی جێبه‌جێی حوکمی ئیعدامی شه‌هید ‌هێمنه‌، ئه‌وه‌ش بیره‌وه‌ری ئیعدامی شه‌هید پێشه‌وا قازی مه‌حه‌مه‌د زیندوو ده‌کاته‌وه‌. ئه‌و ڕێچکه‌ بێ ئه‌خلاقیه‌ سیاسیه‌ له‌و کاته‌شدا پێشه‌وای له‌به‌رامبه‌ر رژیمی په‌هله‌وه‌ی، بێ پشتیوان هێشته‌وه‌.
پێشه‌وای شه‌هید بۆ پاراستنی ‌باوه‌ریه‌کانی گه‌لی کورد، گیانی خۆی به‌خت کرد، به‌ڵام نموونه‌کانی وه‌کوو هۆشیار زێباری ئه‌مڕۆ، به‌رژه‌وه‌ندیه ‌ناپاکه‌کانی خۆیان له‌سه‌ره‌وه‌ی شکۆی گه‌لی کورد ده‌بینن و به ‌شێوه‌یه‌کی ترسنۆکانه ‌خۆیان ڕاده‌ستی فه‌رمانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌که‌ن.
‌روو له‌ هه‌موو ڕۆشنیران، خوێندکاران، رۆژنامه‌وانی ئازاد، هونه‌رمه‌ندان، پارتییه ‌سیاسیه‌کان و هه‌موو تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازن، ناوه‌ندی ئیدیۆلۆژیکی پژاک ده‌ڵێ:
‌-شه‌هید حسێن خزری له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌رکه‌ ڕۆشنبیرانه و شۆرشگێرانه‌کانی، به‌شێوه‌یه‌کی کۆڵنه‌ده‌رانه ‌له ‌نێو چین و توێژه‌کانی خوێندکاران دا هه‌وڵی داوه‌. هه‌ر بۆیه ‌پێویسته ‌هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌رکه ‌ڕۆشنبیرانه‌کانیان، ئه‌رکه ‌‌ئه‌خلاقی- سیاسیه‌کانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته ‌زاڵمانه‌کانی رژیمی جه‌نایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی به‌جێ بێنن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگ له‌هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین که ‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ نکۆڵیکه‌رانه ‌و خاینانه‌ ‌راپه‌ڕن و ناره‌زایه‌تیه‌‌کانی خۆیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر نیشان بده‌ن.
له‌ کۆتایی دا په‌یامیکی به‌و شێوه‌یه‌ داروه‌: گه‌لی کورد که ‌رۆڵه‌ی وه‌کوو حسێن خزری هه‌یه‌، هه‌ر سه‌رده‌که‌وێ و تێکچوون و له‌ناوچوون بۆ سیاسه‌ته‌کانی کۆماری دژه‌ ئیسلامی ئێران و خائینانه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە