وتهبێژی پژاک: (15) پاسداری ئێران لهبۆسهیهکی هێزی ژنانی ئازادی پهژاکدا کوژراون
Thursday, 21/07/2011, 12:00
لە چوارچێوەی وهڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەم دواییە و بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو گەریلایانەی لە بەرخۆدانی قەندیلدا گیانیان بەخت کرد، گەریلاکانی هێزی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 'ههژهرهکه' چالاکی وڵامدانەوەیان ئەنجامدا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەبارەت بە چالاکی وڵامدانەوەی گەریلاکانی بەم هێرشانەی ئەم دواییە لێدوانیکی دا.
بەگوێرەی لێدوانەکە، دوێنێ لە هەرێمی مەریوان لە دەوروبەری هەواری سەردەشت لە نزیک جادەی مەریوان-کامیاران گەریلاكانی هێزی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان 'ههژهرهکه' بۆ یادی گەریلا 'نەوال زاگرۆس' كە ڕۆژی 9ی ژووئهنی ئهمساڵ لە ناوچەی كۆسالان گیانی بەخت کرد، و هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی یادی گیانبەختکردوانی ئەم دواییانەی قەندیل و لە وڵامی هێرشی سوپای پاسداران، چالاكییەكیان پێكهێنا.
چالاكییەكە لەدژی كاروانێكی هێزەكانی سوپای پاسداران پیکهاتووە و لە ئەنجامدا 15 پاسدار كوژراون و ماشینێكی سەربازی بە تەواوی تێكشكاوە.
پژاک ڕادەگەیەنێ کە گەریلاکانی هێزی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو چالاکییەدا هیچ زیانیکیان نەبووه.
لەلایەکی تر لە بەردهوامی هێرشی داگیركارانەی رژیمی ئێران بۆ سەر خاكی باشووری كوردستان، دوێنێ سوپای پاسداران بە كۆكردنەوەی هێز لە شارەكانی ئورمیە و سەلماس بەرەو ناوچەی كێلەرەش بەرێ كەوتوون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست