بۆ هێژا نه‌وزاد که‌ریم سه‌باره‌ت به شادومان مه‌لا حه‌سه‌نی کۆیله‌و پارێزه‌ری جه‌لاده‌کانی یه‌کێتی
Tuesday, 10/12/2013, 12:00
برایان هێژاو ده‌لال کاکه نه‌وزاد ئه‌و نووسینه‌ت له جێی خۆی بوو، سه‌باره‌ت به شادوومان مه‌لا حه‌سه‌نی کۆیله که‌ی یه‌کێتی وپیاوی ده‌زگای زانیاری، ئه‌وه ئه‌رکیه‌تی که به‌و جۆره بێته ده‌نگ بۆ دیفاع کردن له حزبه ریسواکه‌ی، که چۆن سه‌ریان لێ تێک چووه خۆشیان نازانن چۆن له کوێیوه ده‌ست پێ ده‌که‌ن وله‌کوێنده‌ر ته‌واو ده‌بن کاره‌ساته‌که لێره‌یه.
با شه‌رعی ئه‌و کۆیله به‌ناو شاد‌و مانه‌تان بۆ بکه‌م، ئه‌وه به‌قه‌ولی که‌سێکی نزیکی خۆی چاودێره به‌سه‌ر هه‌ر نووسینێک که‌له یه‌کێک له سایته‌کانی ئینته‌ر نێت‌و تۆره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان بلاو ده‌بێته‌وه دژ به حزبه شکاوه‌که‌ی و به‌رپرسه‌کان، رێک ده‌یکات به راپۆرت، تا ئێستا له‌سه‌ر چه‌ندین که‌سی نزیک به‌خۆی وناوچه‌که‌ی و ناو خودی حزبه‌که‌شی له‌سه‌ری نووسیون وملی شکاندون و ته‌واوی کاروباره‌کانیانی راگرتووه.
ئه‌و پیاوه که له کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتی ده‌رنه‌چوو له‌گه‌ل کۆیله‌یه‌کیتری یه‌کێتی دژ به به‌رپرسانی یه‌کێتی وه‌ستایه‌وه‌و ناوی سلێمانی عه‌ولا یونسه چه‌ندین نووسینیان بلاو کرده‌وه ، یه‌کێتیش ترۆی کرد و مانگانه‌که‌شی بری، دواتر به یارمه‌رتی چه‌ند پیاو ماقلیک وناسراوی هه‌ولێر لای کۆسره‌ت بۆی نووزانه‌وه، کۆسره‌تیش گووتی قه‌یناکات مانگانه‌که‌ی نده‌نه‌وه به‌لام ده‌بێت له نووسینه‌کانی په‌ژیوان بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و کۆیله‌یه ماوه‌ک به‌ر له ئیستا جارێکی‌تر له‌یه‌کێتی توره بوو یانی زیز بوو ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه چونکه له‌هه‌لبژاردنه‌کانی رێکخستن بۆ په‌رله‌مان ده‌رنه‌چوو، به‌لام دیاره ئه‌وه ئاشتیان کردۆته‌وه‌و شتێکیان پێداوه بۆیه ئێستا بۆته پارێزه‌ری یه‌کێتی ودژی قه‌له‌مه‌ئازاده‌کان هاتۆته گۆو داکۆکی له‌جه‌لاده‌کانیان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست