ئۆجه‌لان: به‌بێ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی کرداری له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ئیدی هیچ واتایه‌کی چوون بۆ پارله‌مان نییه
Monday, 27/06/2011, 12:00
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداری رۆژی هه‌ینیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی، بڕیاری بایکۆتکردنی پارله‌مانی له‌لایه‌ن پارله‌مانته‌رانی به‌ره‌ی ڕه‌نجه‌وه، وه‌کوو بڕیارێکی دروست له قه‌ڵه‌م دا و ووتی؛ به‌ده‌په و به‌ره‌ی دیموکراتیک بڕیاریان داوه نه‌چنه پارله‌مان. من ڕێز له‌و بڕیاره‌ی ئه‌وان ده‌گرم. پێویست ناکات بچنه پارله‌مان. ده‌توانن له ناو گه‌له‌که‌یاندا تێکۆشانی خۆیان به‌رده‌وام بکه‌ن. ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وان بڕیارێکی زۆر له جێی خۆیدایه، بڕیارێکی ئابڕوومه‌نده، دێموکراتیک و حقووقییه. ئه‌گه‌ر داوای چوونی ئه‌وان بۆ پارله‌مان ده‌که‌ن، ئه‌مه ته‌نها به هه‌نگاوی کرداری له سه‌ر ڕێبازی چاره‌سه‌ریی ده‌ستووری دێموکراتیک، ده‌توانێ پێک بێ. پارلهمانتهران ده‌توانن بنه‌ماکانی چوون بۆ پارله‌مان بۆ حکوومه‌ت ئاشکرا بکه‌ن. ده‌ڵێن با حکوومه‌ت به‌ڵێنێک بدا و به‌سه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه به‌س نییه. ئیدی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌نگاوی کرداری بنێ.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که پارلهمانتهران ده‌توانن له شوێنی پارله‌مان، له هه‌رێمه‌کانیان پاراستنی جه‌وهه‌ریی خۆیان پێک بێنن و، شانبه‌شانی گه‌ل سیاسه‌تی دێموکراتیک به‌ڕێوه‌به‌رن.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، هه‌روه‌ها زه‌وتکردنی پارلهمانتهرێتیی خه‌تیب دیجله‌شی له لایه‌ن ئاکه‌په و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه، وه‌کوو پیلانگێڕیه‌کی تاریک و نامه‌ردانه به‌ناو کرد و، ئه‌مه‌ی وه‌ها نرخاند: ئه‌وه‌ی له دژی خه‌تیب دیجله ئه‌نجام دراوه، پیلانگێڕیه‌کی مه‌زنی سیاسییه. پیلانگێرییه‌کی تاریک و چه‌په‌ڵه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به ده‌نگی 80 هه‌زار که‌س له ئامه‌د هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌وه‌ی به سه‌ر خه‌تیب دیجله هێنراوه، له دژی هه‌موو خه‌ڵکی ئامه‌د و سه‌رجه‌م کوردان ئه‌نجام دراوه. ئه‌وه‌ی به‌م کاره ده‌یانه‌وێ بیکه‌ن، شکاندنی ئیراده‌ی سیاسییه. ئه‌وه‌ی له دژی خه‌تیب، به واتایه‌کی تر له دژی ئامه‌د ده‌کرێ، داسه‌پاندنی فاحیشه‌ی سیاسییه.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد ئاکه‌په له ناو ئه‌م پیلانگێڕیه‌دا جێی گرتووه و، بانگێکی وه‌های له گه‌لی کورد کرد؛ ئامه‌د هه‌میشه گرێدراوی ئابڕووی خۆیه‌تی ده‌یپارێزێ. نه خه‌تیب دیجله و نه خه‌ڵکی ئامه‌دیش ئه‌مه په‌سه‌ند ده‌کا. نیوه‌ی خه‌ڵکی ئامه‌دیش بکه‌وێته ژێر زه‌ویه‌وه، ئه‌و فاحیشه سیاسییه‌ی به سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ، قبووڵ ناکات. گه‌لی کوردیش ئه‌مه په‌سه‌ند ناکات. له ناو ئاکه‌په‌دا هه‌ندێ کورد هه‌ن. ئاکه‌په ده‌توانێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به کوردی خۆی ئه‌نجامی بدات. ئه‌وه مافی ئاکه‌په‌یه. به‌ڵام ئێمه کوردی ئازاد، کوردی گرێدراوی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ئێمه ئه‌و فاحیشه سیاسییه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی شکاندنی ئیراده‌ی خۆمان، هیچ کات قبووڵ ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر 5 ملیۆنیش بمرن، ئێمه ئه‌و ته‌سلیمیه‌ته قبووڵ ناکه‌ین.
ئۆجه‌لان له باره‌ی دیداره‌کانی ئیمراڵیش له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت زانیاری دا‌و ده‌ستنیشانی کرد، ئیدی قۆناغی گفتووگۆ کۆتایی پێهاتووه و، ده‌بێ ئیدی حکوومه‌ت و پارله‌مان بڕیار بده‌ن.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌ستنیشانی کرد دیداره‌کان له ئیمراڵی گه‌یشتوونه قۆناغی کۆتایی و له باره‌وه وه‌ها قسه‌ی کرد: ئه‌و دیدارانه‌ی ئێمه لێره پێکیان دێنین، گرنگ و جددین و گه‌یشتوونه ئاستێک. ئیدی ئێمه قۆناغی گفتووگۆمان کۆتایی پێهێناوه. هیچ بابه‌تێک نه‌ماوه، که ئێمه گفتووگۆی له سه‌ر بکه‌ین. شانده‌که له سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌ت دیداری له‌گه‌ڵ من ئه‌نجام دا. له ئێسته به دواوه، ده‌بێ حکوومه‌ت له باره‌ی ئه‌و دیدارانه‌دا بڕیاری خۆی بدات. حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌و هۆیه‌وه من با‌نگم له پارله‌مان کرد. ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت چاره‌سه‌ریی دێموکراتیک به بنه‌ما بگرێ، ئیدی به ته‌واوی ده‌ست به قۆناغێکی کرداری ده‌که‌ین.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که له پێڤاژۆی گرنگ و ڕۆژانێکی مێژوویی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، ده‌بێ پارله‌مان پشوو وه‌رنه‌گرێ و، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به خه‌بات بکات.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد ووشیارییدا که ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی کرداری نه‌هاوێژرێن، مه‌ترسیی قه‌یرانێک له ئارادایه و ئه‌مه‌ی وه‌ها نرخاند؛
ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت له بابه‌تی چاره‌سه‌ریی پرسی کورددا، به گوێره‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی دێموکراتیک هه‌نگاوی کرداری هه‌ڵنه‌هێنێ، ئه‌وکات قه‌یرانێک دێته ئاراوه. ئاشکرا ده‌بێ که دیداره‌کان هه‌تا ئه‌وڕۆ، به ئامانجی سه‌رقاڵکردن به‌ڕێوه چوون. هه‌تا 15ی مانگی ژولی (واته 25 پووشپه‌ڕ) جارێکی تر دیدار له گه‌ڵ مندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر له‌و دیداره‌دا ده‌ستنیشانی بکه‌ن ئه‌وان ناتوانن هه‌نگاوی کرادری هه‌ڵێنن، ئه‌وکات شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل دێته ئاراوه. به‌ڵام هه‌تا 15ی ژولی، ئه‌گه‌ر له گه من دانیشن و بڵێن ئێمه ده‌ست به‌و قۆناغه کردارییه ده‌که‌ین، هه‌نگاوی کرداری ده‌نێن و، چاره‌سه‌ریی دێموکراتیک پێش ده‌که‌وێ، ئه‌وکات منیش چی له‌ده‌ستم بێ ده‌یکه‌م و ڕۆڵی خۆم ده‌بینم. ئه‌وکات چاره‌سه‌ری به گوێره‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی پێش ده‌که‌وێ.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستنیشانی کرد کە ئەم پێڤاژۆیە ، پێڤاژۆیەکی مێژووییە و رایگەیاند کە تەنیا دوو رێگا لە بەردەم دایە.
ئۆجەلان لە سەر ئەو مژارە هەڵسەنگاندنێکی بەو شێوەیەی کرد:" دوو رێگامان لە بەردەم دایە. چارەسەری دەستووری بنچینەی دیموکراتیک و شەڕی شۆڕشگێرانه‌ی گەل. لە رێگای یەکەم، واتا چارەسەری دەستووری بنچینەی دیموکراتیک دا، شتێکی بەو شێویە هەیە کە: پرسی کورد بە پێی دەستورێکی بنچینەی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێ. ئەو خاڵانه‌ی کە حکوومەت وەکوو بنەما و پێوانە دەسنیشانی دەکات، با ئاشکرای بکات و بیخاتە بواری کردارەوە. لە ڕێگای دووهەمیندا، ئەگەر چارەسەری پێکنەیەت، ئەوا شەڕی شۆرشگیری گەل دەست پێدەکات. ئەو کاتە دەوڵەت ناچار دەبێ کە نەک ٣ هەزار، بەڵکوو ٣٠٠ هەزار کەس زیندانی بکات و نەک ٥٠ هەزار کەس، ئەو ٥٠٠ هەزار کەس ده‌مرن.
ئۆجەلان دەسنیشانی کرد کە ئەگەر شەڕی شۆرشگێری گەل دەست پێ‌بکات، ئەوە شەڕێکی مەزن دەبێ و دەبێتە هۆی درووست بوونی قەیران و، رایگەیاند کە دەبێ دەوڵەت بۆ خۆی هەنگاوی پێویست هەڵگرێ.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە بیری هێنایەوە کە بڕیار بوو" کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە ڕاستیەکان" دابمەزرێ و گووتی؛ من چاوەڕێم کە لە چاوپێکەتن لەگەڵ شاندی دەوڵەت دا کە بڕیارە هه‌تا ١٥ی ژولی (واته 25ی پووشپه‌ڕ) پێکبێ، باسی هەنگاوه کردەوەییەکان بکه‌ن کە لەو باره‌وه هاوێژراون و، ئەوان بە پێی ئەوە هەڵوێست وەرگرن.
ئۆجەلان رایگەیاند هێندەی ئاشکرایە ، ئاکەپە نایهەوێ چارەسەری پێکبێ و بانگێکی بەو شێوه‌یەی لە ئەردۆغان کرد؛
ئەمە بانگێکی کراوه‌ی منە کە ئاڕاستەی بەڕێز ئەردۆغانی دەکەم: بەڕێز ئەردۆغان، باروودۆخی ئێستای ئێوە وەکوو باروودۆخی "سەدام" لە کاتی هێرش بۆ سەر کوەیتدایه. هەرچۆن لەو کاتەدا ئەمریکا و ئینگلستان هانی سەدامیان دا بۆ ئەوه‌ی هێرش بکاتە سەر ئێران و کوەیت، ئێستاش ئێوە دەنێرن بۆ لیبیا و رووبەرووی سووریا‌و کوردانتان دەکەنەوە. ئێستا ئێوە بە پشتیوانی ئەمریکا، لە دژی کوردان شەڕ دەکەن. لە راستیدا ئەوە تەڵەیەکی مەزنە کە بۆ ئێوەش نراوەتەوە. دەبێ ئێوە بە باشی لەوه تێبگەن. سەدامیشیان خستە نێو تەڵەوە. من بە ئاشکرا بانگتان لێدەکەم. ئەوە لە هەمان کاتدا نامەیەکی کراوەیە کە ئاڕاستەی ئێوەی دەکەم: نەکەونە نێو ئەو پیلانەوە. بە پەلە کۆتایی بەو رەوشە بێنن و پەرە بە چارەسەری دەستووری بنچینەی دیموکراتیک بدەن. شتی هەرە راست کە ئێوە بیکەن ئەوەیە.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ته‌وه‌ره‌یه‌کی تری دیداره‌که‌یدا، هه‌ڵبژاردنه‌کانیشی نرخاندن و ده‌ستنیشانی کرد که ده‌بوو پاڵێوراوی
ههقپاریش له ناو به‌ره‌ی ڕه‌نجدا نیشان درابان و، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه پێکنه‌هات، داوای لێبوردنی لێ کردن. ئۆجه‌لان تیشکی خسته سه‌ر دیداره‌کان به ئامانجی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و، داوای کرد حه‌ق-پاریش له ناو ئه‌و خه‌باته‌دا به‌شدار بێ.
ئۆجه‌لان بانگه‌وازیی کرد خه‌بات له سه‌ر بنه‌مای 4 پره‌نسیب و 3 پێشنیاری کرده‌ییدا به‌ڕێوه بچن، که پێشتر پێشنیاری کردبوون.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد له دوایین ته‌وه‌ره‌ی دیداره‌که‌یدا، له که‌سایه‌تیی سه‌ما یوجهدا، که حه‌فته‌ی ڕابردوو یادی کرایه‌وه، یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختکردوانی تێکۆشانی ڕێی ئازادیی به‌رز ڕاگرت. ئۆجه‌لان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له سه‌ر بابه‌تی ژنیش، تیشکی خسته سه‌ر 2 خاڵی گرنگ؛ یه‌که‌م، ده‌بێ ژن له بواری ڕامانی ئیدۆلۆژیکدا ئازاد ببێ و، ببێته خاوه‌ن هێز. ده‌بێ ژن له بواری ئیدۆلۆژیکدا به هێز ببێ و، خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. دووه‌مین، ده‌بێ ژن بگاته ئاستێک که بتوانێ ڕێکخستنبوونی خۆی دامه‌زرێنێ. کاتێک ژن له‌و هه‌ردوو باره‌دا به‌هێز بوو، ده‌توانێ بۆ ئازادیی هه‌نگاوی گرنگ بنێ.
ڕێبه‌ری گه‌لی کور ده‌ستنیشانی کرد که بابه‌تی ژن، بابه‌تێکی گرنگ و مێژووییه و، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که، ئازادبوونی ژن ته‌نها به ڕه‌خنه‌ی جددی له دابوونه‌ریتی هه‌نووکه‌یی، ده‌توانێ پێک بێ و له‌و باره‌یه‌وه ووتی؛
په‌یوه‌ندیی ژن و پیاو بیۆلۆژیک نییه، به‌ڵکوو به ته‌واوی له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سیاسه‌ته. به درێژایی مێژوویه‌کی 5 هه‌زار ساڵه، ژنیان بێ هێز کردووه. ئه‌وه له ڕوانگه‌ی زانستیشه‌وه ئاوایه. کۆیلایه‌تیی ژن و ئازادیی ئه‌و له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، گه‌وره‌ترین پرسه. ئه‌و کۆیلایه‌تییه‌ی ژن که هه‌یه، به بۆچوونی من کۆیلایه‌تیی هه‌ره به‌رچاوی کۆمه‌ڵگایه. ئازادیی ژن یان ژیانی کۆیلایه‌تیی ئه‌و، به سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ئه‌و تێکشکانه‌وه گرێدراوه. ژن لایه‌نێکی بهرخۆدانوانی هه‌میشه‌یی هه‌یه. ژن تایبه‌تمه‌ندییه‌کی چاره‌سه‌رسازی هه‌یه، که له پیاودا نییه. له هه‌ندێ بابه‌تدا له پیاو پێشکه‌وتووترن. بۆ ئازادی ده‌بێ ژن سه‌ره‌تا خۆی بناسێ. که‌وتن چه‌نده قووڵ بێ، ده‌بێ به‌رخۆدان له پێناو ئازادیش، هێنده به هێز و مه‌زن بێ.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد له کۆتاییدا ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و لێدوانی یه‌کێتیی سووریانیهکانی جیهانی نرخاندووه و، گرنگیه‌کی مه‌زن به لێدوانی ئه‌وان ده‌دا و، سڵاوی ئاراسته کردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست