کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى نیشتمانى كوردستان بە پلانى ئێران، نیازى لەتكردنى كۆمەڵی هەیە باڵێكى توندڕە و لە كۆمەڵى ئیسلامى جیابكەنەوە

Sunday, 22/04/2012, 12:00



بەپێى چەند زانیارییەك دەستى سەنتەرى پەخش بۆ هەواڵ و شیكردنەوەى سیاسى كەوتووە، یەكێتى بەهاوكارى ئێران، بەنیازە لەڕێگەى هاندانى دڵشاد كەلاریەوە بۆچوونى جیا لەناو كۆمەڵ دروست بكات، هەوڵبدات كەسایەتێیەكى باشى بۆ دروست بكات، تا ببێت بەخاوەنى ڕووتێك لەناو كۆمەڵ هەركاتێك بیانەوێت زەفرى پێ ببەن و وەكو چەكوش بەسەر كۆمەڵەوە بیت بۆ ئەوەى سازشى پێ بكەن"
ئەو زانیاریانە ئەوە ڕوون دەكەنەوە" بەهۆى ئەوەى كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان نایەوێت بچێتە ژێر ڕكێفى بۆچونەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە، ئێران لەڕێگەى دڵشاد كەلاریەوە دەیەوێت كۆمەڵ بخاتە ژێ ڕكێفى خۆیەوە، ئەوەش بەوەى بە ووتار چاوپێكەوتن لەمیدیا سێبەركانى یەكێتى كار لەسەر گەورەكردنى دڵشاد كەلارى دەكات، تاوەكو ئەوەى جەماوەرى كۆمەڵ بەلاى خۆیدا ڕابكشێت، بۆچوونى جیا لەناو كۆمەڵدا دروست بكات".
یەكەم دیدارى دڵشاد كەلاریش پاش هاتنەوەى ئاماژە بوو بۆ ئەوەى كە ئەو نایەوێت بەو شێوەیەیى كە خۆى نەیەوێت، بڕواتە ژێر ڕكێف سیاسەتەكانى كۆمەڵى ئیسلایمەوە، لێدوانە دژەكانى دژى بۆچونەكانى ئەمیرى كۆمەڵ بۆنى سەلماندنى ڕاستەیەكى شاراوەن".
|دڵشاد كەلارى بە موساى سەلفیە جیهادیەكانى ناو كۆمەڵى ئیسلامى ناسراوە، لەئێستاشدا زۆرترین جەماوەرى لەناوچەى كەلارە كە بەناوەندى جیهادییەكانى كۆمەڵ ناسراوە|
21|4|2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە