کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهاد سه‌نگاوي له‌ بيري دواكه‌وتوويدا

Wednesday, 06/11/2013, 12:00


پێويست ناكات ئه‌و پياوه‌ بناسێنم چونكه‌ هه‌موومان له‌ دووروو نزيك ناویمان بیستووە، ئه‌وه‌ي پێويسته‌ زۆربه‌مان بیزانين ئەوەیە کە له‌ هه‌رسێ‌ قۆناغدا (رِابردووي دوور و نزيك و ئێستا) كه‌ ده‌بينين چۆن و به‌ چ شێوه‌يه‌ك ويستوويه‌تي هه‌نگاوه‌كان هه‌لَنێت بۆ خوودي خۆي هه‌ندێك جاريش بۆ ئه‌و حزبه‌ي كه‌ خۆي ئه‌ندامبووه‌ تيايدا ئه‌گه‌ريش ئه‌و حزبه‌ رِووي له‌ ميلله‌ت بووبێت يانيش پشت من باسي رِابردووي دووري ناكه‌م كه‌مه‌به‌ستم له‌ سه‌رده‌مي شاخ ئه‌و له‌و كات به‌ته‌واوي مانا كوردايه‌تي ده‌كرد ئه‌ويش به‌تايبه‌تي له‌ رێگاي ده‌نگه‌كه‌يه‌وه‌ توانيبووي جۆشوو خرۆشێكي خۆرِاگريوو پۆلاَينى كوردانه‌ي باش ببه‌خشێته‌ پێشمه‌رگه‌ , به‌لَام لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌ باسكردني ئه‌و فه‌رهاده‌يه‌ كه‌ له‌گه‌لَ گۆرِانكاريه‌كاني سه‌رده‌مدا له‌ چوارچێوه‌يه‌كي داخراودا ماوه‌ته‌وه‌ , دوور له‌و گۆرِانكاريانه‌ي كه‌ جيهان به‌گشتيي و كۆمه‌لَگاي كوردي به‌تايبه‌تي پێي گه‌يشتووه‌ پياهه‌لَدان له‌لاي ئه‌و جێگيره‌و نه‌گۆرِاوه‌ شايسته‌ بێت يان ناشايسته‌ بۆ هه‌ر لايه‌نێك وه‌ بێ رِه‌چاوكردنى كات و وه‌خت و شوێن , هه‌ندێك جاريش بۆ زياتر هێنانه‌دي ئامانجه‌كاني له‌ رِابردووي نزيك و ئێستاي ئه‌و له‌گه‌لَ زيادبووني ئاره‌زوه‌كاني بۆبه‌رژه‌وه‌ندى خۆى له‌هه‌ر حزبێك كه‌ ئه‌ندامبووه‌ چه‌ند ساتێك خۆي دوور خستۆته‌وه‌ بۆ هێنانه‌دي ئامانجه‌كاني , پێچه‌وانه‌ى رِابردووى نزيكى ئه‌و كه‌ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ي گۆرِان بوو , گۆرِان خۆري گه‌ش و پێشكه‌وتني نيشتيمان ....هتد بوو , لێره‌وه‌ درێژه‌ به‌رِابردووي ئه‌و ناده‌م , چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موومان زياتر له‌وه‌ ده‌زانينوو بۆ ئاينده‌ش ئه‌وه‌ مێژوويه‌كه‌ بۆ خۆي , وابزانم كاك فه‌رهاد سه‌نگاوي تازه‌ به‌تازه‌ هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ي به‌و بيركردنه‌وه‌وه‌ وه‌ وه‌به‌كارهێناني هۆكاره‌كاني كۆنترِۆلَكردني هه‌ستي خه‌لَكه‌ هۆشياره‌كه‌مان خۆي خۆشه‌ويست بكات و يه‌كێتيش هه‌ستێنێته‌وه‌ من نازانم ئه‌و پياوه‌ له‌ كوێ‌ي زيندوويه‌تي ئه‌و خه‌لَكه‌ جێگه‌ي خۆي كردۆته‌وه‌ تا به‌و شێوه‌يه‌ له‌يه‌كه‌م رِۆژي كۆبوونه‌وه‌ي په‌رله‌مان كه‌تايبه‌ت بوو به‌سوێند خواردني په‌رله‌مانتاران هاتوو وه‌ك پياوێكي نه‌ترس و زيندوو رِۆشنبير خۆي پيشاندا و نمايشي تواناي خۆي كرد به‌ گۆرِيني جۆري سوێنده‌كه‌ بۆ شێوه‌يه‌كي جيا له‌وه‌ي كه‌پێويست بوو بيكات , ئێستاش به‌نه‌فه‌سي كۆنترِۆلَي هه‌ستي خه‌لَكه‌وه‌ ئيش ده‌كات , كه‌ ئه‌و هه‌ستا له‌يه‌كه‌م چووني بۆ په‌رله‌مان به‌ره‌و سوێند خواردن (پێشێلي ياساي)كرد :

- ده‌قي ياسايي سوێنخواردني په‌رله‌مانتاران:

"سوێند به‌ يه‌زداني مه‌زن پارێزگاري له‌ يه‌كێتيي گه‌ل ‌و خاكي كوردستاني عيراق ‌و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ بالَاكاني بكه‌م".

- نه‌ك وه‌ك خۆى (فه‌رهاد سه‌نگاوى) كه‌ ووتي "سوێند به‌يه‌زداني مه‌زن و نيشتيمان و كه‌ركوك ", يانيش كانديدێكى ترى يه‌كێتى له‌و لاوه‌ ده‌چێت پاره‌ى ميلله‌ت به‌ناحه‌ق وه‌رده‌گرێت وه‌ك شه‌ش مانگى پێشه‌كى خانه‌نشينبوونيان بێ ئه‌وه‌ى خانه‌نشين بووبێت چونكه‌ ده‌رچۆته‌وه‌ بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كه‌ هه‌ر ئه‌مرِۆ سوێندى تازه‌ى په‌رله‌مانتارى خوارده‌وه‌ كه‌ به‌پێى ياسا نه‌ده‌بوو به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و پاره‌يه‌ى وه‌رگرتبا مه‌به‌ستم (49200000)چل و نۆمليۆن و دووسه‌د هه‌زاره‌كه‌يه‌ , دێت له‌و لاوه‌ وه‌ك كابرا ميلله‌ت به‌بێ ئاگا ده‌زانێت له‌ زانياريه‌كانى ئه‌و پاره‌يه‌ خۆى به‌كوردێكى خولاسه‌ له‌ قه‌لَه‌م ده‌دات و ده‌لَێت من پاره‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆم به‌كارى ناهێنم !؟ لێره‌وه‌ ده‌پرسم ئايا يه‌كێتي جۆره‌ كه‌سانێكي ناردۆته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تا له‌ ئاينده‌دا هه‌ستانه‌وه‌ به‌خۆيه‌وه‌ ببينێت يانيش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شكستي زياتر ده‌بێته‌ ميواني يه‌كێتيه‌ به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كاني ناو يه‌كێتي , به‌لاي منه‌وه‌ نه‌خێر , چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ي يه‌كێتي ياري به‌هه‌ست ده‌كات مالَي ئه‌و خامۆشه‌ له‌ ياساو زانست و ته‌كنيكي هه‌ستانه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش پێويسته‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچووني خودي خۆي.

تێبينى : لێره‌دا ئامانجم له‌م نوسينه‌دا له‌كه‌داركردن و ناشيرينكردنى خودى كانديده‌كان نيه‌ به‌لَكو ئامانجم خوێندنه‌وه‌ى هه‌نگاوى يه‌كه‌مى يه‌كێتى و كانديده‌كانيانه‌ له‌ قۆناغى ئێستاى ئيشكردنيان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە