خروقاتەكانى لیستى كەرە دێزە لە چەمچەماڵ
Sunday, 07/03/2010, 12:00
لەئەنجامى ئەو هەموو خروقاتەى كە لیستى هاوپەیمانى دەیكات لە چەمچەماڵ لە ترسی دۆراندنیان پەنایان بردووەتە بەر بەرێوەبەرى نفوسی چەمچەماَل بۆ درووستكردنى زیاتر لە 300 ناسنامەى تەزویر بۆ ئەوكەسانەى كەنەماون یان لەدەرەوەى كوردستانن بۆ ئەوەى هیچ نەبێت دەنگی خۆیانیان پێ زیادبكەن,كارەساتەكە لەوەدایە هەر ئەمشەو پیش هەڵبژاردن بەپەلە لە لایەن مەڵبەندى چەمچەماڵەوە عەبدولرەحمانى نفوس كە بەرێوەبەرى نفوسی چەمچەمالە ناچاركراوە هەر بەزۆر چەند ناسنامەیەكى تەزویر دروستبكات ئەمرۆ لە هەڵبژارندا ئەوناسنامانەى بەسەر كۆمەلێك كەسدا دابەشكراون بۆ دەنگدان بە لیستى كەرە دێزە.
جگە لەمەش لەنزیك بنكەكانى دەنگدان لە چەمچەماڵ هێزێكى زۆر چەكدار كۆبوونەتەوە گوێبیستى ئەو كەسانە دەبن كە بزانن باس لە چى دەكەن و دەنگیان بەكێ داوە ,شایانى باسە لیستى گۆران بەشێوەیەكى فراوان لە چەمچەماڵدا گەشەى كردووە و خەڵكى لەدەستى ئەم دەسەڵاتەو مەڵبەند و لقى چەمچەماڵ بێزران و كەسانى داوێن پیس ئەو شارەیان ناخۆشكردووە و بەزۆر لەترسی زۆربوونى گۆرانخوازان دەیانەوێت بەم شێوە نا دیموكراسیانە دەنگى خۆیان زیاد بكەن.
شایانى باسە هەر بە پێى ئەو ئەنجامە سەرەتاییانە بێت لیستى گۆران دەنگێكى زۆر ى بەدەست هێناوە بە بەراوورد بە لیستى كەرە دێزە لە كاتێكدا ئەو هەموو تەزویر و چاوسووركردنەوەیە دەكرێت بەڵام خەڵكى داخ لەدڵ و كەسوكارى سەربەزرى شەهیدان وقوربانیانى ئەنفال بە هێزێكى توندەوە دەنگ خۆیان بۆ لیستى گۆران داوە و مۆمەكەیان گەشانەتەوە بە خوێنى شەهیدەكانیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست