کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە عەنكاوە پاراستن هاولاتییه‌ک تیرۆر ده‌کات.

Saturday, 01/05/2010, 12:00


ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌، دوا هه‌واڵی سه‌رده‌شت عوسمان بووه‌، که وه‌ک په‌یامنێر ‌ بۆ کوردستانپۆستی ناردووه‌:

شەوى 27/28ى 4ى 2010 شێرزاد فەرمان بەرپرسى بازگەكانى ئاسایشى هەولێر لە بەردەم ماڵەكەى خۆی پیاوێكى دانیشتووى شارۆچكەى عەنكاوەى بە دەمانچە كوشت و تەنیا دوو رۆژ دەستبەسەر كرا و رۆژى هەینى ئازادكرا.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشى هەولێر ەوێڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵەكە رایگەیاند كە شێرزاد یەكێكە لە پیاوەكانى دەزگاى بەدناوى پاراستن سەرخۆش بووەو ئەو پیاوەى كە كوشتوویەتى هیچ گوناهێكى نەبووەو تەنیا بە بەردەم ماڵەكەیدا رۆیشتووە، لەبەرامبەر بێدەنگبوونى ئەم خێزانەو بنەماڵەكەیان بۆ ئەوەى راگەیاندنەكان بەم كارە دڕندەیە نەزانن، بەڕێوەبەرى ناحیەى عەنكاوە بەناوى فەهمى و بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر هەمان شەو هەموو ئەندامانى ئەو خێزانەیان دەستبەسەر كرد بۆ ئەوەى رووداوەكە بڵاو نەبێتەوە، لەبەرامبەریشدا نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بەڵێنى پێدانى عەرزەیەكیان بەم خێزانە داوە.........لە ماوەیەكى نزیكدا وردەكارى زیاترتان پێڕادەگەیەنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە