کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


به‌رێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە

Sunday, 08/07/2012, 12:00





ئێمە وەک کۆمەڵێک دانیشتوانی گەرەکی ماکۆک داواکاری وناڕه‌زایی بۆ به‌رێزتان به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌تیایدا کۆمه‌ڵێ خاڵی گرنگن بۆ پێشکه‌وتنی په‌روه‌رده‌و ئاستی خوێندکاره‌کانمان له‌ناو خوێندنگه‌یی مه‌ڵبه‌ند!!! بفه‌رمون چه‌ند خالێک
1. ئاستی خوێندکاره‌کان و نه‌بونی مامۆستایی به‌تواناو دڵسۆزیان له‌ئاست په‌روه‌رده‌کردن و وانه‌ ووتنه‌وه‌دا.
2. تواناو ئه‌دایی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌که‌مان به‌ناوی مامۆستا (به‌هجه‌ت جمال) که‌بڕوانامه‌یی به‌کالیۆرسی نیه‌و له‌ڕینماکاندا هاتوه‌ خوێندنگه‌یی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی بڕوانامه‌ی له‌ده‌رچووی ‌په‌یمانگایی مامۆستایان به‌هێزتر بێت.به‌ڵام ناوبراو ده‌رچوی ئاماده‌یی و خولی خێرایی بینیوه‌.
3. دروست بونی په‌یوه‌ندی نهێنی و قسه‌یی نادروست له‌سه‌ربه‌ڕێوه‌به‌ر (به‌هجه‌ت جمال) له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کانی و.....؟!!
4. نادڵسۆزی به‌ڕیوه‌به‌رو مانه‌وه‌ی بینایی (6) شه‌ش پۆلی و ته‌نها خوێندنگایی مه‌ڵبه‌ند ماوه‌ بکرێت بۆ پۆلی (7،8،9) بنه‌ڕه‌تی.
5. کۆمه‌ڵێ گرفتی تر که‌ناتوانین له‌ناو داواکاریه‌که‌مان ده‌ستی بخه‌ینه‌ سه‌رو به‌هیواین نوێنه‌رمان بتوانێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان شیکردنه‌وه‌ی ته‌واو بدات و داواکارین کەلیژنه‌یه‌کی بێلایه‌ن بنێرن وچاودێریه‌کی ووردی خوێندنگه‌یی مه‌ڵبه‌ندی چوارقورنه‌ی بنه‌ڕه‌تی بکه‌ن تاوه‌کو ڕاستی ئه‌م داواکاریه‌ی ئێمه‌تان بۆ ڕۆشه‌ن بێته‌وه‌..

بۆیه‌ له‌خواره‌وه‌ چه‌ندین که‌سمان ئاماده‌ین وه‌ک نوێنه‌ر ئیمزا کۆبکه‌ینه‌وه‌ که‌پێویست بکات ، به‌هیوایین به‌زووترین کات وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە