کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌ هاوسه‌ری ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی ده‌كه‌ن

Monday, 05/09/2011, 12:00


زياتر له‌ چوار مانگه‌ پيلانه‌كه‌ی پاراستن ئاشكرابوو كه‌ به‌ پيلانی خودی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی، له‌ تۆڵه‌ی ئاشكرابوونی چه‌ند تاوان و سيناريۆيه‌كی پاراستن به‌تايبه‌تی تيرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، له‌لايه‌ن ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی ياريده‌ده‌ری ده‌زگای به‌رگری سه‌ر به‌ پاراستن، به‌ فه‌رمانی مه‌سرۆر بارزانی و به‌ سه‌رپه‌رشتی قاسم مزۆری به‌رپرسی ده‌زگای به‌رگری، له‌ نه‌خشه‌ و پيلانيكی گومناويدا، ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی و دوو له‌ پاسه‌وانه‌كانی له‌ناو بران، دوای يه‌ك شه‌و ته‌رمی دوو پاسه‌وانه‌كانی به‌ختيار نه‌جه‌فی له‌لايه‌ن پاراستنه‌وه‌ ته‌سليم به‌ خانه‌واده‌كانيان كران، به‌لام تا هه‌نوكه‌ ته‌رمی به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی شاردراوه‌ته‌وه‌، به‌ناوی ئه‌وه‌ی گروپه‌ ئيرهابيه‌كانی ده‌وله‌تی ئيسلامی له‌ موسل ئه‌و فه‌رمانه‌ده‌يه‌ی پاراستنيان تيرۆركردووه‌!
له‌ رۆژی ٢٧ی ٨ی ٢٠١١ خاتوو (جوان) هاوسه‌ری ليوا به‌ختيار نه‌جه‌فی مه‌سرۆر بارزانی بينيوه‌، پيی راگه‌ياندووه‌، كه‌ ئيتر نابێ باسی به‌ختياری هاوسه‌رت بكه‌ی و تا ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌ قسه‌ بۆ هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌ياندن بكه‌ی ئه‌وا خۆشت و منداله‌كانيشت به‌ ده‌ردی ليوا به‌ختياری هاوسه‌رت ده‌چن؟
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستنه‌وه‌ (جوان) هاوسه‌ری ليوا به‌ختيار به‌ نياز بووه‌ بۆ كه‌ناڵی ئين ئارتی چۆنيتی رووداوه‌ گوماناويه‌كه‌ی تياچوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ رايی گشتی بلاوبكاته‌وه‌ ، مه‌سرور بارزانيش بۆ ڕێگرتن دواين ئينزاری كوشتن داوه‌ به‌ جوانه‌ی هاوسه‌ری به‌ختياری فه‌رمانده‌ی دووه‌می ده‌زگای به‌رگری سه‌به‌ پاراستن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە