کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر نەجمەدین كەریم.... تاكەی دلێر سەمەد بیخوا

Saturday, 15/10/2011, 12:00


دلێر سەمەد كە پێش پرۆسەی ئازادی عیراق كاری وێنەگری دەكرد لەكەركوك و لەدوای پرۆسەی ئازادیەوە وەكو وێنەگری پارێزگاری كەركوك كاری كردوە، رۆژە بە رۆژ بە لێهاتویانە و (لێزانین)ەوە ناوبراو كار بۆ ئەوە كردوە كە پلە و پایەی بەرزتر بەدەست بێنێت، تا كار گەیشتە ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای كەركوك، هەڵبەتە هەر كەسێك لە وێنەگریەوە ببێتە بەرٍِێوەبەری پارێزگار، كارێكی خراپ نییە و بگرە لەوانەش جێ دەست خۆشی بێت، بەڵام وشەی بەڵام مانای زۆر دەگەیەنێت، چونكە دلێر سەمەد لە ئێستادا خاوەنی چەندین خانو و سەیارە و پارەیەكی زۆرە، كەم تا زۆریش گەشتی وڵاتانی دەرەوە دەكات،(كوریای باشوور، ئەڵمانیا، ئیمارات، میسر، دانیمارك، سوید)، كۆكردنەوەی ئەو سەروەت و سامانە زەبەلاحە لەژێر سێبەری (عەبدولڕەحمان مستەفا) پارێزگاری پێشوی كەركوك بوە.

سەرەڕای ئەوەی چەندین جار سكاڵا لەسەری كراوە لەلایەن دەسەلاتدارانی هەولێر و سلێمانی و كەركوكەوە، بۆ لابردنی لەسەر پۆستەكەی، بەڵام گەندەڵیەكەی هێندە گەورە و سەختەە ئەو هەوڵانە هەمووی بێئاكام بوون، ئەو بەڕێزەش لە تازەترین دزیدا، دەركەوتوە، كە دەیان ملیۆن دیناری تەرخانكراو بۆ دەرچوزنی گۆڤاری كەركوك نیوز، بەتاڵان بردوە، لەلیستی پاداشتیشدا چەندین ناوی وەهمی تۆماركردوە، بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی، بۆیە ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە رۆژنامەنووسانی كەركوك، پرسیار ئاراستەی دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك دەكەین، بۆ هیچ هەڵوێستێك ناگرێتە بەر بۆ راگرتنی ئەو گەندەڵیانەی كە بەڕێوەبەری راگەیاندنەكەی ئەنجامی دەدات، كە زۆربەی زۆری بەڕێوەبەرانی شارەكە پێی دەزانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە