مه‌هاباد قه‌ره‌داغی حه‌ساسییه‌تی په‌یداکردووه، خه‌نده خان‌یش به هه‌ڵه تێگه‌یشتووه
Saturday, 31/01/2009, 12:00
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی (ئه‌له‌رگی) واته حه‌ساسیه‌تی به یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی عه‌زیز وه‌یسی گرتوه، خهندهخانی حه‌مه جه‌زاش واتێده‌گات داكۆكی له مافی ژنان ده‌کات!
پێش هه‌موو شتێك پرسیارێكم له خاتوو خه‌ندان هه‌یه ئایا بۆچی جاره‌كانی پێش‌و ده‌مان بینی به‌خه‌ندانی حه‌مه‌جه‌زا خۆتان موعهڕهفی ده‌كرد؟ كه‌چی ئه‌و جاره‌یان له سایتێكه‌وه بینیم به‌ناوی خاوه‌نی په‌رتوكه‌كه‌ی ئۆقیانوسێك له تاوان خۆتان ناساندوه؟ من وه‌ڵامه‌كه‌یم لایه به‌ڵام پێم باشه خۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارهبداتهوه!
له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای دروست بونی ئاده‌میزاد ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ واته ژن و پیاو بهیهكهوهبهستراونهتهوهجا چی بۆ مه‌به‌ستی زاووزێ كردن و به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤ بێت یان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حهزهسێكسیهكان بێت، هه‌ردولا فاكته‌رێكی گرنگن بۆ به‌رده‌وام بونی ئه‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانه، هه‌رچه‌نده‌زۆر گرفتی ڕۆژانه‌ش دێته‌ڕێیان به‌ڵام كه‌سیان به‌بێ ئه‌ویتر ناتوانێت ژیانێكی خۆش وكامهران دابین بكات بۆ خۆی و مناڵه‌كانی له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردولا بنچینه‌ی نه‌بڕانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دروستبونی ئاده‌میزادن ، كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریش وه‌كو هه‌ر ئاده‌میزادێك هه‌مان سیفاتی سروشتی خۆڕسكی هه‌ڵگرتوه، وا بزانم هیچ شهرمێكیشی تیا نیه پێم باشه باسی هه‌موو بۆچونه‌كان بكرێت به‌ڕاشكاوانه بۆ ئه‌وه‌ی مهوزوعهكان ئهوهندهلهسهر یه‌كتری كه‌ڵه‌كه نه‌بن پێویسته خاڵ بخرێته سه‌ر پیته‌كان تا كۆتایی به‌و مه‌سه‌له‌یه بهێنرێت، له ناو ئێمه‌ی كورددا ئه‌وه‌ی گوێمان لێبوه و هه‌ستمان پێی كردوه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك شێوازی هونه‌ری ده‌نگ و ئاوازی سروشتی ڕه‌سه‌نی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوه بۆ ده‌ربڕینی هه‌سته هونه‌ریه جولاوهكانیان هه‌ڵبه‌ته له‌كاتی بۆنه و مونهسهبهكان و شایی و زه‌ماوه‌ند و كاتی دروێنه و ساوار كوتانه‌وه و له مه‌جلیسی دیوه‌خانه‌كانی ئاغا‌و سه‌رۆك هۆزه‌كاندا له هه‌موو كۆڕ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی خۆش و ناخۆشدا به‌ڕێوه چووه، كه هه‌تا ئێستاش به‌داخه‌وه باوی ئاغا و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان هه‌ر ماوه به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی له ساڵانی رابوردووش له‌ناو چوبوو به هۆی پێشكه‌وتنی ئاستی ڕۆشنبیریی خه‌ڵك به‌داخێكی گرانه‌وه ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كان و پڕۆسه‌ی دێموكراتی له عێراقدا دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام سه‌ر له نوێ ئه‌و دیاردهكۆن و ناشیرینهدوا كه‌وتوه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، دیوه‌خانه‌كان هه‌رده‌م زرمه‌یان دێت له خه‌ڵك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش دیوه‌خانی حیزبیش كراونه‌ته‌وه ئه‌وان هه‌مو كاتێك جمه‌یان دێت و بازاڕێكی زۆر گه‌رمیان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی زۆریان له‌به‌ر ده‌ستایه، له‌ڕاستیدا هه‌رچه‌نده جاران هونه‌رمه‌ندان به‌چاوێكی نزم تره‌وه له ئیستا سه‌یر ده‌كران و له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستان ناوێكیان هه‌بووه به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌و ناوانه زۆر جێگای ڕێز نه‌بوون بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بۆ نمونه (چاوه‌ش و لۆتی و شایه‌ر و زۆر ناوی تر)، كه‌چی زۆر له‌و هونه‌رمه‌ندانه زویر نه‌ده‌بون كه به‌و ناوانهبانگیان ده‌كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خودی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ناودێر كرابون نه‌یان ده‌توانی وا به‌ئاسانی به‌ره‌نگاری خه‌ڵك ببنه‌وه و قه‌بوڵ نه‌كه‌ن به‌و ناوانه بانگ بكرێن، بۆیه دانیان به‌خۆیاندا گرت تاكوو كۆمه‌ڵگا به‌ئیراده‌ی خۆی ناوه‌كانی گۆڕین، ئێستادا ده‌بینین هه‌نگا و به‌هه‌نگاو ناوه‌كان جوانتر ده‌بن وه‌ك (هونه‌رمه‌ند، گۆرانی بێژ، میوزیك ژه‌ن، ده‌ف ژه‌ن) هتد.
ئه‌وه‌ی كه ئێمه گوێ بیستی بوینه له گه‌وره‌كانمان و له نێو نوسینه كۆنه‌كانیش باسی لێكراوه بۆ نمونه له ناوچه‌ی بادینان لاوك و به‌سته، له ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌راج و كه‌ندیناوه و شه‌مامك و ناوچه‌ی كۆیه و خۆشناوه‌تی بیتوێن لاوك و حه‌یران و به‌سته، له مه‌هاباد و ده‌ورو به‌ریشی هه‌ر حه‌یران و به‌سته و قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسی ، له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان سیاچه‌مانه و له كه‌ركوك و گه‌رمیانیش هۆڕه‌ی جاف و بهستهگوتن و قه‌تار و ئه‌ڵڵاوه‌یسی و له سلێمانیش به‌سته‌و هه‌موو جۆرهگۆرانیهك باوی هه‌بووه، ئه‌و ئامێره هونه‌ریانه‌ی كه به‌كار هاتوون له ناو كوردان (ده‌هۆڵ و زوڕنا و دوزه‌له و شمشاڵ و ته‌مبور و باڵه‌بان و ساز و سهنهتور بووه) له‌وانه‌یه هه‌ندێ ئامێری تریش به‌كار هاتوون به‌ڵام وا بزانم ئه‌وه‌نده كیفایهته بۆ نمونه هێنانه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و لاوك و حه‌یرانانه‌ی گوتراون له چیڕۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی دڵداریی و ئاخ و حه‌سره‌ت و نه‌گه‌یشتنه یه‌كتری عاشقه‌كان و شه‌ڕو شۆڕی نێوان ئاغا‌كان بووه یان شه‌ڕی نێوان عه‌شیره‌ته‌كان زۆر جاریش له نێوان دوو ئیمارهتیكوردیدا ڕوویداوه و هه‌ندێ جاریش له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له تورك فارس و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مدا بووه، ئینجا له ناو ئه‌و لاوك و حهیرانانهدا به‌سه‌رهاتی ئازایه‌تی كه‌سانی قاره‌مان وه‌سف كراوه، ئه‌گه‌ر سه‌یری لاوكه‌كانی كاوێس ئاغا بكه‌ین له‌سه‌ر ڕوداووی شه‌ڕه‌كانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر له‌گه‌ڵ ئینگلیز و عه‌ره‌به‌كاندا به‌شێوه‌ی لاوك بۆمان باس ده‌كات هه‌روه‌ها باس له خیانه‌تی كورد ده‌كات چۆن ده‌ستی دوژمنانیان ڕاكێشاوه بۆ ناو ووڵاته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا كاوێس ئاغا لایه‌نی ژنانیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌رهه‌می زۆری هه‌بووه به‌سه‌ر جوانی ژنان، وه‌كو گۆرانی بێژه‌كانی تر، له‌یه‌كێك له بهستهكانیدا ده‌ڵێت: (مامۆ مامۆ مامۆ پسمامه لۆ مامۆ كیژ دهفرۆشێتن مه‌مكا خۆ) له‌و كاتانه‌دا شتێكی له‌و بابه‌ته ده‌بوایه زۆر ناڕه‌زایی لی بكهوتابایهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاوا ڕۆشنبیر نه‌بووه ئاین و سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ ، كه‌چی هه‌تا ئێستا نه‌مانزانیوه كه‌سێك گله‌یی له به‌رهه‌مه‌كانی كردبێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هونه‌رمه‌نده كۆن و نوێكان به‌ڕاشكاوانه ده‌رباره‌ی شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئافره‌تان شتیان وتوه، بۆ نمونه مام حه‌سه‌ن سیساوه‌یی چۆن ده‌ڵێ: كچه‌كه بهبابێی خۆی گوت (ئیزنم بده‌ی هه‌رده‌چم ئیزنم نه‌ده‌ی هه‌رده‌چم) بۆ سه‌ردانی دڵداره‌كه‌ی تۆ بڵێی ئه‌و كچه له‌و زه‌مانه توانیبێت یاخی بوبێت له باوكی خۆی بۆیه، ئاوا ته‌حه‌دای كردبێت ؟ نه‌خێر هه‌ڵبه‌ته گڕ و تینی عه‌شق وای كردوه ئه‌و كچه به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكات، به‌تێكڕایی لاوك و حه‌یران و به‌سته و گۆرانی و به‌نده‌كان هه‌ر هه‌موی به‌سه‌ر جوانیه‌كانی پرچ و كه‌زی و له‌نجه و لار‌و سینگ و مه‌مك و به‌ژن و باڵای كچ و ژنهشۆخ و شه‌نگه‌كانی كوردستان دا بووه، زۆر جار ئه‌و ژنانه كچی كه‌سانی ناودار و ده‌ست ڕۆیشت‌و خانه‌دان بونه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سوكایه‌تیه‌ك له‌و گۆرانیانه به‌دی نه‌كراوه بۆیه قه‌ده‌غه‌یان نه‌كردوه، كه خه‌ڵك بیانڵێته‌وه، جا له به‌ر ئه‌وه من به‌كارێكی ئاوا ئاسانی نازانم ئه‌و بابه‌ته فۆلكلۆریانه به چاوچوقانێك بگۆڕدرێن له‌به‌ر خاتری بۆچونه‌كانی كه‌سێكی وه‌ك و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا، به‌داخه‌وه ئه‌و خانمه ده‌ڵێ باسكردنی ئافره‌ت به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه و ئه‌و جۆره پێدا ههڵگوتنانه هه‌ر هه‌موی بێڕیزی كردنه به‌رامبه‌ر به ژنی كورد ، هه‌روه‌ها ئه‌و كچه‌ش كه له‌گه‌ڵ عه‌زیز وه‌یسی ئه‌و گۆرانیه‌ی به‌و دواییه‌یان وتوه مه‌هاباد به ژنێكی ناهوشیار وه‌سفی ده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كان، به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌وه‌ی لێمانه‌وه دیاره زۆربه‌ی كچان و ژنانمان كه‌سیان هه‌ستیان به‌و بێڕیزیه نه‌كردوه كه هه‌ندێك له ژنانی فێمێنیست و خۆیان بهداكۆكیكهری مافی ئافره‌تانی كوردستان ده‌زانن و به‌و شێوه خۆیان نیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، كه‌چی ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان مه‌سه‌له‌ی دۆزی ژنان به‌كار دینن بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن بهقاڵدرمه و خۆیان پێ سه‌ربخه‌ن و پله‌و پایه وه‌ربگرن وه‌ك و مه‌هاباد خان، شایانی باسه بڵێین گه‌لی كورد به‌گشتی و ژنان و كچان به‌تایبه‌تی گوێیان به‌م ووشه و قسانه كراوه‌ته‌وه،كه له‌خه‌ڵكانی ده‌ورو به‌ری خۆیان و كاتی شایی و زه‌ماوند له ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه گوێ بیستی بونه و فرچكیان پێوهیگرتوه به‌دیارده‌یه‌كی زۆر سروشتی ئه‌زانن، ئه‌گه‌ر له كۆنه‌وه وتن به‌سه‌ر ژناندا قه‌ده‌غه بكرابایه ئێستا ده‌بوایه ته‌نها خاوه‌نی قه‌سیده‌ی ئاینی و به‌یت و بالۆرهكانی شه‌ڕ بوباین، وه‌ك شیعه‌كان كار و پیشه‌مان ده‌بوو به‌گریان و له‌خۆدان ، چونكه له ٩٥٪ گۆرانی كوردی پشت به‌جوانی و ڕوخساری ژنانه‌وه ده‌به‌ستێت، خۆ ئه‌گه‌ر باسی جوانی شاخه‌كان و سروشتی كوردستانیش بكه‌ن هه‌ر به‌شێوه‌ی جوانی ژنێكی كورد باسیان لێوه ده‌كرێت ، جێگه‌ی خۆشحاڵیه هونه‌رمه‌ندی ئافره‌تی گۆرانی بێژ خاتوو (دڵنیا قه‌ره‌داغی) به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌هابادی قه‌ره‌داغی كاریێكی نوێی كردوه له هونه‌ری كوردیماندا ، دوایین سیدی خۆی به‌نێوی بۆ كوڕێك ناولێناوه و دوو گۆرانیشی بۆ كوڕان گوتوه ئه‌وه‌ش كاریكی باشه له‌وه‌تی مێژوی كورد هه‌یه هه‌ر پیاوان بۆ ژنان شتیان نوسیوه، با له‌مه‌دوا شاعیرهژنهكان و گۆرانی بێژه‌كان بابه‌تی به‌پێز بۆ پیاوان بنووسن، به بۆچونی من ئه‌وانه‌ی گله‌یی و گازانده و ڕه‌خنه‌یان هه‌یه، كه‌سانێكن له‌وانه‌یه توشی هه‌ندێ گرێی ده‌رونی بونه جا به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت ئه‌وه ته‌نها خۆیان ده‌یزانن، شایانی باسه هه‌ندێك له‌م ژنانه به‌هۆی مه‌شغول بونیان به سیاسه‌ت یان خوێندن وه‌یان سه‌رقاڵبونیان به كاروباری تر به‌شداری ئاهه‌نگ و شاییهكانیان نه‌كردوه، بۆیه به‌كارێكی ئاست نزم سه‌یری ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن، كه لهبۆنهگشتی و تایبه‌تیه‌كاندا به‌شداری له ئاهه‌نگ و ههڵپهڕكێكاندا ده‌كه‌ن، یان بۆ نمونه ووشه‌ی بێوه‌ژن له دێر زه‌مانه‌وه هاتوه له ناو زمانی كوردیدا ئه‌و ناوه ته‌نها بۆ كه‌سێكی دیاریكراو نه‌هاتوه، هه‌ر ژنێك مێرده‌كه‌ی بمرێت، یان له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی لێك جیاببێته‌وه پێی ده‌وترێت بێوه‌ژن، به‌نیسبه‌تی پیاوه‌كانیش ئه‌وانیش به بێوهمێرد ناو ده‌برێن و هه‌موو كه‌سێك له ئێمه ڕۆژێك دادێت یان ژنی ده‌مرێت یان مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگار بوونی بۆ نییه ته‌نها ئه‌گه‌ر له كاره‌ساتێك به‌یه‌كه‌وه ژیان له‌ده‌ست بده‌ن ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌م ناوه هه‌ڵناگرن پێیان ده‌وترێت ژن و مێردێك توشی فڵانه كاره‌سات بوون.
به بۆچوونی من مه‌هاباد خان له‌وه‌ته‌ی مێرده‌كه‌ی شه‌هید بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ته‌موزی كه‌ركوكی ساڵی 2007 دوای ئه‌وه‌ی كه له ماڵپه‌ڕێكدا بینیم هه‌واڵێكی بێمانایان بڵاو كردبوه و گوایه عوسمانی حاجی مه‌حمود به‌ته‌مایه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بخوازێت، ده‌بوایه ئه‌و شته تایبه‌تیانه له‌و ماڵپهڕهبڵاو نهكرابایهوه، له‌و كاته‌وه ئه‌و خانمه حه‌ساسیه‌تێكی به‌رامبه‌ر به‌و ناوه په‌یدا كردوه، بۆیه له‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده زۆر و زه‌به‌نده، كه زۆر به‌شێوه‌ی سێكسی تر باسیان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان كردووه، ته‌نها عه‌زیز وه‌یسی هه‌ڵبژاردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانی بێوه‌ژنه و ده‌ستی دووی وتوه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌و خانمه ، ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی خوێن شیرین و ڕوح سوك باسی لێوه‌كردوه ئه‌و جۆر هبێوهژنه نیه كه هاوشێوه‌ی جه‌نابیانن، به‌ڵكو باسی ژنێك ده‌كات ته‌نها ماوه‌ی دوو ههفتهلای مێرده‌كه‌ی بووه و لێك جیا بونه‌ته‌وه بهگرفتاری ده‌ستی خه‌سو، هه‌ڵبه‌ته دیاره له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردهواری شتێكی له‌و بابه‌ته ڕوویداوه، بۆیه كردوویانه به‌گۆرانی فۆلكلۆری، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژنی مێرد مرد و به‌و چاوه سه‌یر ناكرێت، كه وه‌كو ژنانی تر به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت له مێرده‌كانیان جیابووبنهتهوه، خه‌ڵك به جۆرێكی تر تێڕوانینی بۆیان هه‌یه، زۆر جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه، هه‌رچه‌نده زۆر جاران ژنه‌كان هیچ تاوانێكیان نییه، به‌ڵام پیاوه‌كان دیاره بێكهلك بوونه، بۆیه پێویست بووه له یه‌ك جیا ببنه‌وه، به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا ژنان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، هه‌روه‌ها پیاوێكیش ئه‌گه‌ر ژنی بمرێت فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه له خێزانه‌كه‌ی جیا بوبێته‌وه، بۆیه زۆر به‌زه‌حمه‌ت پیاوی جیابوه‌وه ئه‌توانێت ژنی تر بهێنێته‌وه، چونكه ژنان وا ده‌زانن ڕابوردوویه‌كی خراپی بووه له‌گه‌ڵ ژنی پێشویدا بۆیه لێكجیا بونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پیاوانه به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یر ده‌كرێن و كاتێك كه ده‌چێت بۆ داخوازی ژنێكی تر، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ئه‌و پیاوه كه‌سێكی زۆر باش بێت به‌ڵام دیاره ژنه‌كه‌ی بابه‌تێكی تر بووه بۆیه ده‌ستی لێكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده دیارده‌ی جیابونه‌وه له هه‌ندێك حاله‌تدا زۆر ته‌ندروسته بۆ هه‌ردوو لا باشتره هه‌ركه‌سه و بۆ خۆی سه‌ر له‌نوێ ژیانێكی تازه دروست بكاته‌وه یان ئه‌وانه‌ی به‌هۆكاری مردنیش لێیان تێك ده‌چێت ئه‌وانیش مافێكی سروشتی خۆیانه جارێكی تر هه‌وڵی دروست بونه‌وه‌ی ژیانێكی تازه بده‌نه‌وه.
من مه‌هاباد خان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه باسه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وه‌وه نییه، چونكه ئه‌و خانمه له جۆره‌كه‌ی تره و به‌ڕێزه‌وه خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خێزانی شه‌هیدێكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ر هیچ ناكرێت، كه‌س هۆكار نیه له‌و حاله‌تانه‌دا، خزمێكی خۆم له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا تیا چوو، ئه‌ویش ژنه‌كه‌ی بێوه‌ژن بۆته‌وه و كۆمه‌ڵێك منا‌ڵیشی به‌هه‌تیوی به‌سه‌ردا جێماوه، بۆیه باشتروایه واز له‌و مه‌سه‌لانه بێنیت و دان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی دابنێت، كه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردویه‌تی شتێكی ڕاست نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر هه‌وڵی داوه ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بزرێنێت و خه‌ڵكی لێهان بدات، هه‌ڵبه‌ته هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ستیان زۆر ناسكه و بچوكترین ناو و ناتۆره كاریان تێده‌كات له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئه‌وان ته‌نها كاره هونه‌ریه‌كان و جهماوهرهكهیانه، زۆر كه‌س بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه نوسی دژ بهمههاباد خان، زۆر به‌ده‌گمه‌ن بینم پشتگیری له بۆچونه‌كانی خانمی قه‌ره‌داغی بكه‌ن، ته‌نها كه‌سێك به‌ناوی مه‌لا ئاوه‌ره‌ی شاره‌زوری نه‌بێت ئه‌ویش له‌وانه‌یه تیرۆریستێكی بچوك بێت، ته‌نها له‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونه‌كانی مه‌هاباد خان یه‌ك بگرنه‌وه دژ به‌عه‌زیز وه‌یسی، جگه له هه‌ندێ كه‌سی تریش كه له‌گه‌ڵ مه‌هاباد خان كه‌وتونه‌ته تای یه‌ك ته‌رازو و له یه‌ك لایه‌نی حیزبی به‌یه‌كه‌وه گیرساونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ش كه‌س باوه‌ڕ به‌قسه‌كانیان ناكات، چونكه خه‌ڵكی بێلایه‌ن نین به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تایبه‌تی وای لێكردون پشتگیری له مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بكه‌ن، به‌ڵام خه‌نده خانی خاوه‌نی په‌رتوكی ئۆقیانوسێك له تاوان ، ئه‌و خانمه وه‌كو پارێزه‌رێك دیفاع له مه‌هاباد خان ده‌كات و له هه‌ندێك شوێنیش‌دا پشتگیری لێ ده‌كات و ده‌ڵێ وایه عه‌زیز وه‌یسی ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی بهژنانهوهكردوه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ خاتوو خه‌ندانی حه‌مه جه‌زا، من داوای لێده‌كه‌م با به‌ناو گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌مان كاك حه‌مه جه‌زا دا بچێته‌وه و بزانێت له‌چه‌ند شوێندا به‌سه‌ر ژناندا گۆرانی وتوه هه‌ر له گۆرانی (بیبی خانمه‌وه تاكو گۆرانی به‌لێوم) هه‌رچه‌نده بهمدوایایه به‌تایبه‌تی له‌دوای گۆرانی به لێوم زۆر كه‌س له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا ڕه‌خنه‌ی توندیان لێگرتوه من ئه‌وكاته‌ش ئه‌و جۆره ڕه‌خنانه‌م لا په‌سه‌ند نه‌بوه بهغهدرێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم كه له كاكه حه‌مه ده‌كرێت، هه‌ندێ كه‌س ده‌یه‌وێت هونه‌رمه‌ند هه‌تا ماوه‌یان سرودی نیستیمانی بڵێت وه‌یان نابێ ده‌ستكاری جۆره‌كانی تری هونه‌ری بكات، ئه‌وه‌ش كارێكی باش نیه هونه‌رمه‌ند ئازاده به‌وه جوانتر ده‌بێت، كه هه‌موو شێوه‌كان تاقی بكاته‌وه، به‌سوپاسه‌وه حه‌مه‌جه‌زا زۆر به‌سنگێكی فراوان گلهییهكانیانی قه‌بوڵ كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی هی ئه‌وه نییه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه دهمدهمانێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات.
شتێكی زۆر سه‌یره زۆربه‌ی گۆرانی بێژهكانمان ئه‌و تێكستانه‌یان له‌گیرفانی خۆیان ده‌رنه‌هێناوه، به‌ڵكو پێش ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی تر وتراوه و له‌وانه‌یه دووباره‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك جار جوانتری ده‌ڵێنه‌وه و له‌وانه‌شه زۆر جاریش گۆرانیه‌كه بشێوێنێت هه‌روه‌ك ده‌بینین هه‌ندێ له هونه‌رمه‌نده تازهپێگهیشتوهكانمان ده‌ستكاری گۆرانیه نه‌مره‌كانیان كردوه و تام و چێژیان لێبڕیوه، به چه‌شنێك نا‌توانیت گوێی لێڕابگریت، له‌وانه گۆرانیه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و فوئاد ئه‌حمه‌د و ئه‌یاس زاخۆیی و مه‌حه‌مه‌د عارف زۆر له كه‌ڵه گۆرانی بێژه ڕه‌سه‌نه كۆچ كردوه‌كانمان وه‌هی هه‌ندێك له زیندوهكانیش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ لاسایی كراونه‌ته‌وه.
خوشكی به‌رێزم خه‌نده‌خان ساڵ پار گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان كاك ئۆمه‌ری دزه‌یی بڵاو كراوه‌ته‌وه به نێوی (دوێنی شه‌و بینیم له‌خه‌وێ) ئه‌گه‌ر جوان هه‌ستی لێڕابگریت زۆركاریگهری هه‌یه له سه‌ر بزواندنی هه‌ستی سێكسی ژنان و پیاوان، باشه بۆچی كه‌س باسی لێوه نه‌كرد؟ به‌ڵكو زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و زۆر كه‌سم بینیوه كردویانه به‌زه‌نگی مۆبایله‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی خراپی نه‌وتوه باسی كوڕ و كچێكی ئاشق ده‌كات له گوندێكی تاریك و له‌وه‌رزی هاویندا چۆن كوڕه‌كه چۆته ژوانی كچه‌كه و ده‌می خستۆته نێو ده‌می گه‌رمی.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كاك هۆمه‌ر خودی خۆی وتی دوای ئه‌و گۆرانیه خیزانه‌كه‌م ڕه‌خنه‌ی لێگرتوم و پێی گوتوم واز له‌م جۆره گۆرانیانه بێنه، ئایا ده‌بێ بڵێین ئه‌وه بێریزیه به‌رامبه‌ر به‌ژنان كراوه؟ نه‌خێر، به‌ڕێز خاتو خه‌ندانی حه‌مه‌جه‌زا، بێڕێزی ئه‌وه‌یه، كه ئیستا به ژنی كورد ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌تك ده‌كرێن ئینجا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ده‌ستی نزیك ترین كه‌سی خانه‌واده‌كه‌ی خۆی له‌ناو ده‌برێن و زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێن، بێڕێزی ئه‌وه‌یه، ئێستا كه‌سانی ده‌ست ڕۆیشت‌و و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له باره‌گای حیزبه‌كان و نووسینگه و كۆمپانیاكان به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ره ژن و كچه‌كان ده‌یكه‌ن، كه‌س ناوێرێت ناویشیان بێنێت، بێرێزی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئیستا په‌ڕله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه سه‌د ده‌ر سه‌د یاسایه‌ك دابنێت دیفاع له مافی ژنان بكات، بێڕێزی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئیستا كچی كورد له كوردستان خه‌ته‌نه ده‌كرێن، وه‌كو وڵاتی سۆماڵیامان لێبه‌سه‌ر هاتوه، بێرێزی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه یاسای فره‌ژنی نههیلێت و بنبڕی بكات ، بێڕێزی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا دوو ژن له‌دادگاكانی كوردستان به پیاوێك ئه‌ژمێردرێن و پیاو به‌قه‌ده‌ر دوو ژن میرات وه‌رده‌گرێت.
ئێوه كه خۆتان به‌به‌رپرس به‌رامبه‌ر به مافی ژنان ده‌زانن وازتان له‌شته گه‌وره‌كان هێناوه و كه‌وتونه‌ته شوێن بابه‌تی زۆر بچوك، كه ئه‌وه‌نده ناهێنیت خۆتانی پێوهماندو بكه‌ن، بۆیه من وه‌بیرتان دێنمه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی تر ئاوڕ له دۆزی ژنان و ڕه‌گه‌زی میینه بده‌نه‌وه، با ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتوه له كیسمان نه‌چێت به‌و شته ورده‌واڵه و لاوه‌كیانه خۆتان خه‌ریك مه‌كه‌ن، ئاگاتان له كێشهگهورهكانی ژنان بێت باشتره، وه‌ك ده‌ڵێن گاڕان بهگاوان و گرده‌وه لافاو ده‌یبرد پیرێژن له گۆلكهسوری ده‌پێچایه‌وه.
خوشكی به‌ڕێز خه‌نده‌خان. . . تێگه‌یاندنی عه‌زیز وه‌یسی كارێكی ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نه‌بوو، ده‌توانرا بۆ داهاتوو پێی بڵێن: پێش ئه‌وه‌ی تێكسته‌كانی بكات به گۆرانی به‌هه‌ندێك ژنی ڕۆشنبیریان نیشان بدات، تاكو تووشی ئه‌و جۆره ئیشكالاتانه نه‌بین، به‌ڵام بۆچی به‌چی هه‌قێك ده‌یكه‌ن به‌شێرپه‌نجه و میكڕۆبی ناو گۆرانی كوردی؟ شكاندنی هه‌ستی مرۆڤێك ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، كه ئێوه‌مانان بیری لێده‌كه‌نه‌وه له‌وانه‌یه كارتێكردنێكی ده‌رونی له‌لا دروست ببێت نه‌توانێت وه‌ك و جاران به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت. من ده‌توانم به یه‌ك ووشه‌ی نا شایسته دڵی زۆر كه‌سان بیێشێنم، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، به‌ڵام بۆچی و له پێناو چییدا ئه‌و كاره‌بكه‌م؟ هه‌ندێ كه‌س هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێت ژن و پیاو له‌سه‌نگه‌ردا بن دژ به‌یه‌كتری ئایا ئه‌وه ئیره‌یی نیه به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ژنان و پیاوان كه خۆشترین و كامه‌رانترین ژیانی هاوسه‌ری به‌سه‌ر ده‌به‌ن مایه‌ی شانازیه بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان؟ له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ خه‌نده خانی حه‌مه جه‌زا و هه‌موو ژنێكی كورد، له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و دونیایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست