هاوتا ئه‌سعه‌د دوای ئه‌وه‌ی سروده فیتنهبازیهكهی بۆ 31 ئاب گوت له گۆرانیبێژه‌وه بوو به مه‌لای مزگه‌وت
Saturday, 24/01/2009, 12:00
كارێكی زۆر پیرۆزه هونه‌رمه‌ند له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا جا چی كوردی بێت یان غهیرهكوردی هه‌رده‌م خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت له‌لایه‌نگری حیزبێك له‌حیزبه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارن و ئه‌توانن غه‌در له‌خه‌ڵكی بێ‌دیفاع بكه‌ن ، یه‌كێك له‌و هونهرمهندهدرۆزن و فیتهچیانههاوتا ئه‌سعه‌دی گێره‌شێوێنه، له‌كاتی خۆی كه‌پارتی له‌٣١ ئاب ڕژێمی به‌عسی هێنایهوهكوردستان و گه‌لی كوردی خستهوهژێر پۆستاڵه‌كانی خۆیهوهكهبهخهیاڵیش كه‌س بیری له‌و كارهچهپهڵ و خیانهتكارهنهدهكردهوه!به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر به‌بێمنه‌تی كردیان و هه‌تا ئێستاش پارتیه‌كان و چلكاو خۆره‌كان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و به‌یه‌كێك لهدهسكهوتهگرنگهكان ئه‌ژماری ده‌كه‌ن به‌بی ئه‌وه‌ی حیسابێك بۆ مێژو بكرێت، ئاله‌و كاته‌دا هاوتا ئه‌سعه‌د وه‌ك هه‌مان كاسه‌لێس و خیانه‌ت كاره‌كان به‌واجبی خۆی هه‌ڵساو سرودێكی بۆ ئه‌و كارهساتهكاولكاریهو سهرشۆڕیهچڕی، بهداخهوهدهبوایهلهكاتی ڕاپه‌ڕین ئاوا هاوتای خۆفرۆش به‌به‌ر ده‌رگای باره‌گاكانی به‌عس و دائیره‌ی ئه‌منه‌كان دا بهاتایه‌و تفی له‌ناوو نیشانه‌كانیان بكردایه، من داكۆكی له‌یه‌كێتی ناكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هێندهلهپارتیهكان باشتر نین، به‌ڵام ئه‌وه‌یان هێڵێكی سور بوو ده‌بوایه كه‌سێك خۆی به‌هونه‌رمه‌ند بزانێت كاری ئاوا ئاست نزم نه‌كات ، دوای ئه‌وه‌ی كهلهشهرمهزاری و چاوشۆڕی زیاتر هیچی بۆ نه‌مایه‌وه‌و پارتیه‌كانیش به‌دڵی ئه‌و بۆیان وێر نه‌كرد ، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان كاتێك گوێبیستی گۆرانیه‌كانی ده‌بون قێزیان لێی ده‌هاته‌وه، ناچار بوو ڕو له‌هه‌نده‌ران بكات كاتێك كه‌هه‌واڵی گه‌یشتنی ئه‌و ئاگر خۆشكهرهی شه‌ڕی ناوخۆ گهیشتهكوردستانیانی ئه‌و ووڵاته‌ی كه‌ڕوی تێكردبوو توشی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر بولهلایهن خه‌ڵكانی تاراوگه، به‌گوێره‌ی قسهههندێ كه‌سی ئاگادار له‌ڕه‌وشی هاوتا ئه‌سعه‌د چه‌ندین جار ماڵه‌كه‌یان سوتاند و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كرد وه‌دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ڕاستیه‌كانی بۆ ڕون بوهوهپێیان ڕاگه‌یان ئه‌وان ناتوانن داكۆكی لێ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه كه‌سێكی تاوهنبارهبهخۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی برا كوژی ، كاتێك كه‌زانی هیچ ڕێگایه‌كی له‌به‌رده‌مدا نهماوهگهڕایهوهلای ئاغاكانی له‌كوردستان، به‌ڵام كه گه‌ڕایه‌وه كاتی ئهوهبهسهر چوبوو پارتی پاداشت بداته جنێو فرۆش و ئه‌و جۆرهكهسانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئاشتبونه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبو ، هاوتا ئه‌سعه‌د بۆ ئه‌وه‌ی له‌برسا نه‌مرێت و لهكهلێنێك ده‌ستێكی لێ نه‌وه‌شێنن په‌نای برد بۆ ناحیه‌ی به‌حركه‌و له‌ویانه بو مه‌لای مزگه‌وتێك! بزانهمهلای ئاینی و گۆرانی بێژ به‌قه‌د ئاسمان و ڕێسمان جیاوازیان هه‌یه هاوتا ئه‌وه‌شی كرد، ئێستاش دیمان له ته‌له‌فزیۆنی جهزیرهكهدوژمنی گه‌وره‌ی گه‌لی كورده و ته‌نها عارهبهشۆفینیهكان له‌و كهناڵهئاسمانیهشوێنیان بۆته‌وه ڕێكلام بۆ سرودهنهپڕژاوهكه ده‌كات كه‌مه‌لا هاوتاو مه‌لازاده‌ی كچی بۆ شاری غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان وتوه، ئێمه‌وه‌كو كورد و هیان مرۆڤێك كاتێ كه‌ده‌بینین گه‌لێك ئاوا بهبێویژدانانهڕهفتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و مناڵ و ئافره‌ت و پیری لێ ده‌كوژرێت و ده‌بن به‌قوربانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كان زۆر كارمان تێده‌كات چونكهههتا ئێستاش گه‌لی كورد ڕۆژانهزوڵمی وای لێده‌كرێت ، ههرچهندهبهبۆچونی زۆرێك له‌عه‌ره‌به‌كان ڕێكخراوی حه‌ماس به‌هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نێن بۆ ههڵگیرسێانی شهڕاڕهی ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه و هه‌روه‌ك گه‌وره‌هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب عادیل ئیمام ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش نابێتهپاساوێك بۆ ڕهفتارهنا مرۆییه‌كانی هێزهسهربازیهكانی ئیسڕائیل چونكه هه‌ر لایه‌نێك چه‌كی ناشه‌رعی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كار بهێنێت پێویسته له‌لایه‌ن دادگایه‌كانی نێو نه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای گهورهبدرێن ، هه‌روه‌ك ئێستا ده‌بینین ئیسڕائیل كهوتۆتهناو قه‌فه‌سی ئیتیهامهوه،بهداخهوهڕۆژانهلهبناری قه‌ندیل و به‌درێژایی سنوره‌كانی ئێران و توركیا به‌سه‌دان بۆمبی له‌و جۆرهبهكاردێت كه‌چی ده‌بینین ڕژێمی توركیا و ئێران ده‌یانه‌وێت وانه‌ی ڕه‌وشتی شه‌ڕ كردن فێری ئیسڕاییلیهكان بكه‌ن و ڕه‌خنه‌یان لی ده‌گرن، هه‌روه‌ك به‌خۆیان ئه‌و تۆپباران و بۆمبارانه‌ی ده‌یكه‌ن زۆر یاسایی بێت و كه‌سی پێ نه‌كوژرێت هه‌ر ته‌نها بۆمبی ده‌نگ بن بۆ بێزار كردنی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌و خه‌ڵكانی دانیشتوی ئه‌و ناوچانه، باشه‌ئه‌ی بۆ مه‌لا هاوتا سرودێكی بۆ ئه‌و برایانه‌ی خۆی و هاو نیشتیمانیانه‌ی خۆی نه‌چڕی له‌كوردستانی داگیر كراودا؟ یان ئه‌وه‌یان نابێت چونكه هێڵێكی سورهپارتیهكان لێی قه‌بوڵ ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهوهكتوركهكان ناڕه‌زایی ده‌ر ببڕن ، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی من مهبهستمهلێرهئهوهیهپهیامنێری ئهلجهزیرهڕێكلامێكی به‌درۆ بۆ هاوتا ئه‌سعه‌د ده‌كات ناڵێت گه‌ل ڕقی لێ یه‌تی به‌ڵكو ده‌ڵێ گوایه حیزبه‌كان خۆشیان گه‌ره‌ك نیهلهبهر ئه‌وه‌ی سرودی بۆیان نه‌وتوه، ئاخر كاكی په‌یامنێر خۆ تۆ كوردیت و خه‌ڵكی زاوێته‌ی باش ده‌زانی هاوتا ئه‌سعه‌د چی كردوه! چۆن قسه‌ی واده‌كه‌یت خۆ ئه‌گه‌ر عارهبهكانیش نه‌یناسن خه‌ڵكی كوردستان ڕاستیه‌كان ده‌زانن ! بۆیهكهسێكی ناپه‌سه‌نده و خۆشه‌ویست نیه‌لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بوایه هاوتا ئه‌سعه‌د دوای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و ههڵهگهورهیهی كرد بهاتایهچهندین جار داوای لێبوردنی له‌خه‌ڵك بكردایهئینجا بێت سرودی ناڕه‌زایی و پیا هه‌ڵدان بۆ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵێت، باشهئهوههونهرمهندی خۆشه‌ویستمان كاك زیاد ئه‌سعه‌د برای ئه‌و زاته نیه؟بۆچی كه‌سێك له‌گوڵ گرانتری پێ نه‌وتوه‌و زۆر به‌چاوێكی ڕێزهوهسهیر ده‌كرێت، جگه‌له‌هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی مونافیس نه‌بن كهئیرهیی پێده‌به‌ن جار به‌جار ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو دونیا شتیكی سروشتیهئهو مونافهسهیهلهنێوان گشت چین و توێژه‌كاندا ههیهبهتایبهتی هونه‌رمه‌ندان و دیارده‌یه‌كی ته‌ندروسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوتائهنجامی دابوو زۆر جیایه! هاوتا كهسێكهلهوانهیهبههۆی كارتێكردنی ئه‌و سروده‌ی ئهوهوهخوێنی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕژابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێكهلههاندانی شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌و كات و ساتهناسكانهدا هه‌روه‌ك ده‌مان بینی حه‌مكۆ و په‌روین شازاده‌و هه‌ندێك ئه‌كته‌ری تر ئاگره‌كه‌یان خۆش ده‌كرد به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی چڵكن و ئافهریمێكی بهرپرسهگهندهڵ و تاوهنبارهكان، كهواتهئهویش وه‌كو كاسانی سه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆ تاوه‌نباره، باشترین سزاش سزای گهلهكهگوێ له‌گۆرانی و سروده‌كانی نه‌گرن و له‌لیستی هونه‌رمه‌ندان ده‌ری بخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رسوابكرێت و تاكو خوا نهخواستهئهگهر شه‌ڕ ڕویدایهوهكهسی تر كاری ئاوا دوبارهنهكاتهوه ئه‌گه‌ر هاوتا ئه‌سعه‌د خۆی به‌دڵسۆز ده‌زانێت با كارێك بكات بۆ هاندانی هێزه‌كانی گه‌ڵ دژی داگیركه‌رانی كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست