دەسەڵاتێك توشى فۆبیاى جەماوەربووە!!
Friday, 22/04/2011, 12:00
نوسینى :مادێنا
ئەوجەورەى یەك دووڕۆژى ڕابردوو لە دەسەڵاتە حیزبى یەكەى (یەكێتى وپارتى)مان بینى ،هەموو وێنەسامناكەكانى (شەڕى ناوخۆ)ى بیرخستینەوە وەك (مۆڵدانى هێز،هەڵكوتانە سەرماڵان ،ڕەشبگیرى ،لێدان ،گرتنى بێ هۆ،ئەشكەنجەدانێكى بەعسیانە،داگیركردنى شوێنەكانى نێوشارى ،درۆوهەواڵى چەواشەكارانى میدیایى بیستراوبینراوخوێندراوى حیزبى ،لێدوانى سەرانى حیزب بەنەفەسى شەڕى ناوخۆ)
دەپرسین :
ئەمە هێوركردنەوەى بارودۆخەكەیە هیچ كەسێك لسەروماڵى خۆى ئەمین نى یە؟
بڵاوەپێكردنى میلیشیاومافیاكانتان لەنێوجەرگەى بازاڕوپەلاماردانى كافتریاودوكان وگرتنى گەنجان ، لە چیاسایەكەوە هێناوتانە؟
پۆستاڵى بەرپرسەكان وكۆكردنەوەى هێزەكانتان لەبنارى گۆێژە ومانۆرى سەربازە بێ ئابڕوو نامۆڕاڵ ووورگ زلەكانتان بەعسى ساڵى 1988ى بیرخستینەوە ، دە بڵێن وانى یە؟
تەقەكردن لەماڵان وبارەگاى ڕادیۆى ئۆپزسیۆن وشوێنە گشتى یەكان ،هەركەسێك سلێمانى ببینێ ئەڵێ ((ئەمە مەعەسكەر سەلامى جارانە)) وێنەكان خۆیان دەدوێن، كێ دەبڵێن وانى یە؟
بەڵام بۆمێژوو دەڵێین دڵنیابن ،ئەم هێزانە تینوى خوێنن ومەترسى شەڕى ناوخۆ یەك تاڵە موو لێمانەوە دوورە، تاڵەبانى وبارزانى ئەم ئەزموونەش دەڕووخێنن وئۆباڵى هەموو كارەساتێكیش لەئەستۆیانە......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست