ئـــــــــــــاگاداری هه‌ڵبــــــژاردنی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گـــــــۆڕان له‌ له‌نده‌ن و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه�

Thursday, 15/10/2009, 12:00


کـــــۆمیته‌ی پشتیــــــــوانی شه‌ممه‌ ‌17 / 10 / 2009 له‌ کاتژمێر 1:00 تا 3:30 پاش نیوه‌ڕۆ
خوشک و برایانی گۆڕانخواز،
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ک بزووتنه‌وه‌یێکی عه‌فه‌وی هه‌ڵقوڵاو له‌ ناخی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد، له‌ ئه‌نجامی بێدادی، نه‌بوونی هه‌لی یه‌کسان بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ، شکستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌ یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد و خاکی کوردستان، ناعه‌‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی و ئه‌و کلتووره‌ سه‌قه‌ته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌یسه‌پێنن، ...
بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌خلاق بۆ سیاسه‌ت و دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌ره‌وه‌ری یاسا و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانی که‌سایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی تاکی کورد و ئاراسته‌کردنی وزه‌ و تواناکانیان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایێکی سیڤیل و یه‌کالاکردنه‌وه‌ی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌کان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی راستیه‌کان، بۆ دابینکردنی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی تر له‌ هه‌وڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان، پێویسته‌ چالاکوانانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ریزه‌کانیان رێکبخه‌ن و هه‌و‌له‌کانیان یه‌کبخه‌ن بۆ جۆشدانی پشتیوانان و هه‌وادارانی گۆڕانخوازی و گه‌یاندنی راستیه‌کان به‌ جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزانه‌، لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆبوونه‌وه‌ی چالاکوانانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری له‌نده‌ن، کۆبوونه‌وه‌یێک رێکده‌خات، له‌ رۆژی شه‌مه‌ ‌17 / 10 / 2009 له‌ کاتژمێر 1:00 تا 3:30 ی دوای نیوه‌رۆ له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ له‌نده‌ن.
تکا له‌ هه‌موو خوشک و برایێکی دانشتووی له‌نده‌ن و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ین که‌ گۆرانخوازن و ئاره‌زوومه‌ندن گۆڕانکار (activist) بن، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماده‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی کاریگه‌رتان هه‌بێت له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ بیروبۆچوونتان و موماره‌سه‌کردنی مافی خۆکاندیدکردن و هه‌ڵبژاردن.
ئاماده‌بوونتان هه‌نگاوێکی به‌ هێزه‌ به‌ره‌و گۆڕانکاری و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی شه‌هیدان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد.
له‌گه‌ڵ رێـــــــــــزدا
کـــــۆمیته‌ی پشتیــــــــوانی له‌ لیستی گۆڕان / بریتانیا
شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌:
Rivercourt Methodist Church
King Street, Hammersmith, London, W6 9JT.
Ravenscourt Park & Hammersmith Stations, Buses: 27, 190, 267, 391, H91
شوێنی کۆبوونه‌وه‌که 150 م له‌ کۆمه‌ڵگاوه‌ دووره‌.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە