کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەگردەكەو نەتالەبانى بەرزانى و.... كەس موقەدەس و پێرۆز نییە.

Saturday, 14/03/2009, 12:00


كەلتورى موقەدەس وپیرۆز كە بەداخەوە هەندێك قەڵەم تا ئێستا بەكارى دێنن بۆ وەسفكردنى ئەم لایەن یان ئەو لایەن كەلتورێكى كۆن و بێ بەرهەمە، هەر ئەو كەسانەى بە موقەدەس و پیرۆز وەسفدەكرێن هەرچەندە لەوەیە بە پلەى جیاواز كارى باشیان كردبێت، بەڵام هەر ئەوانەن لەسەر ئەم تەپەو و ئەو دۆڵ بەدەیان مرۆڤى كوردیان بەكوشت داوە لەگەڵ جیاوازى هەر یەكێك لەوانە لەبەرپرسیارێتیدا، ئێمە هیواداربووین لە پاش ڕاپەڕینەوە سەركردەى وەك و جۆرج واشنتۆن و غاندى و ماندێلا هەبێت بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبووە، ئەگەر خەڵك كەسەكان بەپێرۆز بزانێت یان فكرەیەكى دیاری كراو، ئەوە واتاى كۆمەڵگەیەكى وشك و دواكەوتوو دەگەیەنێت، ئەوەى پێرۆزە ئەو خاكەیە كە چل ملیۆن كورد لەسەرى دەژێت و داگیر كراوە، ئەوەى پیرۆزە بەرژەوەندى باڵاى ئەم گەلەیە لەسەربەخۆیى و خۆشگوزەرانى، ئەوەى پیرۆزە دیموكراسییە كە بووەتە ئایینى سەردەم و كلیلى بەختەوەرى گەلان، هەر كەسێك بۆ ئەم شتانە تێبكۆشێت شایستەى ئەوەیە دەنگى پێ بدرێت بێ خۆبەندكردن دەرۆێش ئاسا بەكەسێكى دیاریكراوەوە یان حزبێكى دیاریكراوەوە، ئەو كەسەى بوێرانە هەڵوێست دەگوڕێت لە پێناو ئەو پێرۆزییانەى باسمان كرد هەر ئەوانەن دیموكراسى و ئازادى و خۆشگوزەرانى بەرجەستە دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە