کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەرپرسى كۆمیتەى ریكخستنى ئاسۆس بە (3) كادیرى یەكێتیەوە پەلامارى كادیریكى تردەدات و بەرپرسى مەڵبەندیش بەرگرى لە گەندەڵەكان دەكات

Monday, 17/10/2011, 12:00




دواى ئەوەى بەرپرسى كویتەى ریكخستنى ئاسۆس دەركەوت گەورەترین زیانى بە یەكێتى نیشتمانى گەیاندووە لە سنورى پشدەرو بیتوین ئەویش بەو كارە خراپانەى كە ئەنجامى داوە لە خواردنى پارەو داوین پیسى و كارى ترى بەد رەوشتى مەڵبەندى راپەرین بە سەرۆكایەتى محمد وەتمان ئامادەنەبووە ئەو كادیرە سزا بدات لەكاتیكدا بەدەیان و سەدان لایەنگرى یەكیتى نارازین لە ئەداى ئەو بەرپرسە و لە ئیستاشدا كیشەكە گەورەتر بووە بەهۆى ئەوەى یەكیك لە كادیرەكانى ئەو كۆمیتەیە بە بەرپرسى مەلبەندى گوتووە دەبیت ئەو بەرپرسى كومیتەیە لابدریت لە بەرامبەریشدا جلال دەربەندى بەرپرسى كۆمیتەى ئاسۆس كە ئیستا بۆ رابواردن لە ئیرانە بە تەلەفون سئ لە كوتلەكەى خۆى هاندەدات بۆ ئەوەى بچنە هەرەشە لەو كادیرە بكەن چاو ترسینى بكەن.
شیاوى باسە سەرجەم كۆمیتەكانى سنورى پشدەر بەدەست كوتلەكەى حمەى وەتمانەوەن و ئەویش بەرگرى لەسەرجەم كارە خراپەكانیان دەكات چونكە ئاگادارى هەموو كاریكیانەوە بە دەیان جار داواكراوە سزاى ئەو كادیرە خراپانە بدریت بەلام لەبەر ئەوەى محمد وەتمان كارى بەو جۆرە مرۆڤانەیە بۆیە ئامادەنیە دەستەبەرداریان بیت,لە لایەكى تریشەوە كۆمیتەى راپەرین لە شارى قەڵادزى لە كیشەدایە بە هۆى بەرپرسەكەیانەوە كە پیاوى محمد وەتمانە,لە ئایندەیەكى نزیكدا بابەتیكى تیرو تەسەلتان بو ئامادە دەكەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە