کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوکاریمان بکەن

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


هاوڕێیان وەک ئاگادارن لەگەڵ پەیڕەوکردنی هەموو سیاسەتێکی سەرکوتدا خۆپێشاندانەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشتر دەچێت هاولاتیان بۆ سەندنی مافە زەوت کراوەکانیان و بنبڕکردنی گەندەڵی لەوڵاتی گەندەڵستاندا گیان و ماڵی خۆیان فیدا دەکەن لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا خۆپێشاندانەکان بە شێوەیەکی لە مەدەنی و دوور لەتوندوتیژە بەڕێوە چوە جگە لە بەرگری کردنی ڕەوای خۆپێشاندەران خۆیان نەبێت لەبەرامبەر هێرش و دەستدرێژی چەتەکانی سەر بەدەسەڵات لەگەڵ هەموو بی دەنگیەکی دەسەڵات هیچ کاردانەوەیەکی نێگەتیفیان نەبوە،،بەپێچەوانەوە حکومەتی میلیشیا لیوای حەرەس جمهوری تاڵەبانی و فیداینی بارزانی زۆر بە هۆڤانە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان و بەهەموو شێوەیەکی سەرکوت هەوڵی خەفەکردنی دەنگی ڕەوای خەڵک دەدات تا کار گەیوەتە ئەوەی چەندین لاو و منداڵی بێگوناح بەدەست ئەو جەللادانە ژیانیان لێبسەندریت و کونجی زیندانە بەعس ئاساکانیان بە مرۆڤە هەق بێژەکان سیخناخ کردوە و هەموو شێوە مامەلەیەکی نا ئینسانیان بەرامبەر دەکرێت، هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجە و سوکایەتیکردن بە ڕۆسنبیران و خەڵکی عەدالەتخواز تاقی دەکرێتەوە، لەڕێی میدیاکان و کەسانێکی لە میلیشیاکان تاوانبارتر بەواتایەکی تر جەلادەکانی قەڵەم هەوڵی ناشرین کردن و ڕەشکردنی ڕوی خەڵکی ستەمدیدە و ناڕازی و بەرهەڵستکارانی دەسەلاتی دیکتاتۆری دەدرێت ،، نازانن کە فشاری دڕندانەی ئەوان دەبێتە زیاتر شێڵگیر کردنی خۆپێشاندەران و سووربونیان لەسەر داخوازیەکانیان ،خەڵکانی کوردستان سالانێکی دورودرێژ خەبات و بەرخۆدانی لەدژی ڕژێمە فاشیەکانی عێراق کردوە و ئەنفال و کیمایی نەیتوانی چۆکیان پێدادا و سەری هەڵگورد ئاسایان نەوی نەکرد،، دایکان بەهەزاران ڕۆڵەی خۆیان بەخشیوە بەم وڵاتە زامدارە تا لەسایەیدا بەهرەمەندی ژیانێکی ئاسودە و خۆش گوزەران بن، بەپێچەوانەوە دەسەڵات لەلایەن دوو بنەماڵەوە قۆرخ کراوە خوێنی شەهیدەکان بوەتە کارتی بازرگانی بەدەستیانەوە سەروەت و سامانی ئەو ولاتە بە ئارەزووی خۆیان تەخشان و پەخشان دەکەن و ئەمە لەکاتێکدا کە هەزاران خێزانی ئەنفال هەیە لەسنووری برسێتیدا دەژین، سەدان برینداری کیمایبارانەکان تا ئیستا بەئازاری بریەکانیانەوە دەناڵینن و چارەسەری پیویستیان بۆ نەکراوە، کەچی دەبینین سەرۆکی بەزۆر سەپیندراو بۆ ددان یەشەیەک دەچێتە ئەوروپا، سەدان و بگرە هەزاران کارگە و ڤێلا و دوکان و بازاڕیان لەولاتانی ئاسیا و ئەوروپا بە قوتی دزراوی میللەت کڕیوە جگە لەوەی کوردستانیان لەسەرخۆیان تاپۆ کردوە و بەهەشتێکیان بۆخۆیان و بنەماڵە و جاشەکانیان لەکوردستان دروستکردوە و گەل بەخزمەتکاری خۆیان دەبینن ، ئەوانە چۆنیان بوێت ئاوا دەست درێژی دەکەنە سەر شەرەف و کەرامەتی هاولاتیان حسابی پوشێک بۆ موقەدەسات و مافی ئەو گەلە چەوساوەیە ناکەن، یاسا و ڕیساکان خۆیانن و بەپیی دەسەلاتە بودەڵەکەی خۆیان داڕێژراوە،، تا ئێستا نەماندیوە تەنها یەک بەرپرسی ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە بچێتە بەر دادگا و سزا بدرێت بەپێچەوانەوە زۆر تاوانبار و بکوژانیان لای خۆیان پاراستوە و تا ئێستا لەسەر تاوانەکانیان لێپەسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە بەتایبەتی ژن کوژان کە ئەو دوو حیزبە باشترین چەتری داڵدە دانی ئەو تاوانبارانەیە. بۆیە دەبێت هەموو ئەوانە یەک بەیەک بدرێنە دادگای عادیلانەی گەل و لێخۆشبوون یان بۆ نیە،، هاوڕێیان ئێمە پەیچێکمان لە فەیسبوک بۆ ناساندنی تاوانباران و دادگایی کردنیان لە دادگایەکی ئاشکرا و عادیلانەی گەلدا داناوە کاری ئێمە بۆ دادگایی کردنی هەموو ئەوکەسانەی دەستیان بەخوێنی برا و خوشکە کوردەکانمان سوور بوە بەتایبەتی ئەوانەی بەفیشەک هەوڵی خامۆش کردنی دەنگی ڕەوای خۆپێشاندەرانیان داوەتەوە، ئەوانەی بەفیشە وەڵامی ئازادی دەدەنەوە حاشا ئەوانە لەخوێنی کورد نین و نەوەی مولازم موحسینەکانن دەنا لە دڕندە زیاتر چی مۆرڤێک دەستی دەچێتە ڕشتنی خوێنی خوشک و براکانی ئەوانە حەرامزادەن کە ڕۆڵە لەبەردایک هەڵدەگرن. نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان لە سەر و هەموو شتێکەوەیە هیچ کەس مافی ئەوەی نیە بۆ بەرژەوەندیە شەخسی و حیزبیەکانی ئەم گەل و وڵاتە بخاتە خزمەتی خۆی کۆیلەی بکات و بیکوژێت و بیبڕێت، هیچ کەس و لایەنێک هەقی خۆسەپاندنی موتڵەقی نیە بەسەر گەل و وڵاتدا با چیتر ڕیگا نەدەین لەوە زیاتر مافەکانمان بخورێت، بۆیە هاوکاری هەموو لایەکمان پیویستە بۆ ناساندنی تاوانباران و زیاتر کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەریان تا لەدەرەوە یان لە ناوەوەی کوردستان بیت لەدادگای گەلدا بەسزای کارە ناڕەواکانیان بگەیەنرێن ، چاوەڕیی هیمەت و هاوکاریتانین.

سەری ڕیز ونەوازش دادەنەوێنین بۆ شەهیدانی ئەم ڕاپەڕینە.
سەرکەوتن بۆ گەل
سەرشۆڕی بۆ دەسەلاتدارانی گەندەڵ و مرۆڤ کوژ.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە