کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داشبۆردی ئێلیانەکان

Thursday, 29/05/2014, 12:00


ئەوەی لای من جێگای سەرنج نیە چەسپانی بیروباوەرە میتافیزیکاییەکانە لە مێشکی مرۆڤ دا لە ٢٠٠٠ سال لەمەوە بەر وەک ئەنسێلم پێی گرنگە و بەو گوێزانە فەلسەفەی شەق کردووە کە دەڵێ ئەگەر ئایین راست نەبێت چی وای لە مرۆڤ کردووە ٢٠٠٠ سال بیری شتێکی وا لە مێشکی بچەسپێت؟ بەڵام خۆ ئەمریکاییەکان مێژوویەکی ئەوەندە دووریشیان نیە کە وا لە مێشکیان چەسپاوە بوونەوەرێکی تر لە دەرەوەی زەوی و لە جیهانێکی تری وەک زەوی هەیە Alien ئەویش (ئێلیان)ـە؟!
ئەمە جێگای سەرنجە کە زانا ئەمریکیەکان بەلێنی ٢٠ سالی تریان بە مرۆڤ داوە دوای گەرانێکی زۆر شوێنێکی تری وەک زەوی دەدۆزنەوە و ژیانی تێدابێت و ئێلیان لێی نیشتەجێ بێت
ئەو بروایەی لە کەلکەلەم جێگیر بووە سەبارەت بە جەنگی جیهانی سێیەم، ئەوەیە ئەم جەنگە بە هیچ شێوەیەک و بارێک لە سەر زەویی رونادات و دەبێتە جەنگی ئێلیانەکان،
روسیاش خەریکە مانگ داگیر دەکات ئینجا ئەوەی دەمێنێتەوە دژایەتی کردنی شتی نوێیە جیاواز لە جارانی پێشوو و دژایەتیکردنی مرۆڤ بۆ مرۆڤ چونکە لێرەدا بە راستی مرۆڤ پێویستی بە یەکتری دەبێت جا لە قالبی هەر سیستەمێک دا بێت
ئەوەی جێگای سەرنجە راوانگەی میتا پۆزیتیڤیستیەوە رەنگە لە پیویانگ و دیالیکتیکیی بوونەوەرە نوێیەکان پێویست نەکات شتێک هەبێت بە نێوی یاساوە!

جا دوای ٤٠٠ سالی تر ئەو بونەوەرە بۆ خۆیان و ژن و مندالیان لە جیهانێکی تری وەک زەوی دانیشن بەدەم چا خواردنەوە یان رەنگە چا هەر نەمێنێت شتێکی خۆش دەخۆن و دەڵێن باپیرانی ئێمە لە شوێنێک بوون بە ناوی زەوی ئەمانە زۆر زرنگ و بێعار بوون، گۆشت خۆر بوون، بیرتیژ بوون، فەیسبووکیان هەبوو ، شتیان هەبوو بۆ یەکتر کوشتن تەلەکۆمینیکەیشن و شتی واشیان هەبوو جا لە ناویان دا جۆرێک هەبوون پێیان دەوترا ڕوسی کە ئێمە لە نەژادی ئەوانین و ئەوەتا بۆ خۆمان پالمانداوەتەوە و لە سایەی ئەوان ئێستا لە گالاکسیە جوانەکەی خۆمان تینوێتی بە دۆشاو ئەشکێنین ئیتر بە شێوەیەکی سروشتی، لە کۆپەنکی خەیالی ئەوانیشەوە گوییان بە شتێک نابزوێ ناوی کورد بووبێت و وەک روسەکانی باپیریان بووبێت و چوبێتە فەزا و مانگیان بۆ شیعر نەهابێتە خوارێ، بەلکوو داگیریان کردبێت!

کوردیش تازە بە تازە با بیخولێنێتەوە و بڵێ وەلا 31 ئاب نەبووایە کوردستان بەشێک بوو لە ئێران!
یان تازە بە تازە بە مەلا عەلی کەلەک یەژێ عنده مفاتح الغيب!
یاخود رابچلەکم لە خەبەری ' پێتڤییە حکومەت فلان تاسە بومە چابکەت یان ڤێری نەهێلی، بەدەم رێگاوە گۆرانیەکەی تاتلیس بچنێتەوە؛ سەنی سەندەن چۆک سێڤیدیم بـــابــــایـــــم !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە