سەللەی هێلکە و دەسەڵاتدارانی کورد

Thursday, 10/01/2013, 12:00






ئەو قەیرانەی ئەمڕۆ عیراق پێدا تێدەپەڕی شتێکی چاوڕوان نەکراو نەبووە بەڵکوو تاراددەیەک لەکاتی پیشبینی کراو بۆی دواکەوتووە. هۆی دواکەوتنەکەشی درەنگ قەناعەت هێنانی سوننەکان بوو لەوەی چیتر ئەوان بۆ جارێکیتر نابنەوە حاکمی تێکڕای عێراقی ڕابوردوو ، هەربۆیە ئیستا ئەوان سەرچاوەی هەوڵەکانن بۆ دابەشبوونی عێراق جا ئەو دابەشبوونە بۆ سێ وڵات یان هەرێم بێت...........؟ ئەوەیان چەندین هێزی دەرەکی و ناوەکی ڕۆڵ لەدیاری کردنیدا دەبینێت.
ئەوەی گرنگە بەلای ئێمەی کوردەوە ،ئەوەیە ئایە دەسەڵاتدارنی کورد تاچەند ئامادەسازیی ناوخۆی و دەرکیان کردووە بۆ سوود وەرگرتن لەو پێشهاتوو ئەگەرانە لەپێناو بەدیهێنانی ئاواتەکانمان.......؟
ئەوەی لەناوخۆ دەبینرێ نەبوونی هێچ پلانێکە لەپێناو دروست کردنی یەکڕیزییەکی پتەو لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پەرتەوازەی هێزە چەکدارەکانە بەسەر دوو حیزب و لەناو حیزبەکانیشدا بەسەر چەند کەسایەتییەک و نەبوونی هیچ ڕۆڵێکی پەرلەمان لەبڕیارە چارەنووسازەکان و چاودێرکردندا و کارکردنی دامودەزگاکانی حکومەتە بەشێوەیەکی حیزبی نەوەک نیشتیمانی و .بوونی چەندین شیواز لەدەسەڵات ناشەرعی و لەژێر ناوی جیاواز و بەدەر لە یاسا وبێهیچ چاودێرییەک تەنها بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی دوو حیزبی دەسەڵات.
کە دێنە سەر هەوڵکانیش بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی دەرکی ئەبێ بپرسین ئایە پێوەری دەسەڵاتداران چییە بۆ دەستنیشان کردنی دۆست و دوژمنی گەلی کورد..........؟
ئەوەی ئەمڕۆ بەزەقی دیارە دابەش بوونی ناوچەکەیە بەسەر دوو جەمسەردا ،
بەڵام ئەوەی ڕوون نییە تا ئێستا وەڵامی دەسەڵاتدارانی کوردە بۆ هەندێک پرسیار کەیەک لاکەرەوەن بۆ هەڵبژاردنی یەک لەجەسەرانە .
١: بە چ شێوە و میکانیزمێک دەسەڵاتداران یەک لەجمسەرەکان دیاری دەکەن بۆ هێلکەکانی کورد
٢: تاچەند ئەگەری دابەش بوونی هێلکەکانی کورد هەیە بەسەر هەردوو جەمسەرکە بەپێی پەیوەندیی و پاشکۆیەتی ئیستای هەردوو حیزبی خاوەن دەسەڵات کە هەریەکەو بۆ جەمسەرێک هەیەتی .
٣: ئەوبەرژەوەندییە ئابوریانەی چەندین ساڵە دەسەڵاتدارانی کورد و بەپارەی دزراوی میللەت دروستیان کردووە لەگەڵ وڵاتانی هەردوو جەمسەر تاچەند ڕۆڵ دەبینێت لەدیاری کردنی سەللە بۆ هێلکەکانی کورد
٤: ئایە پێشبینی دەکرێت هیچ لایەک لەدوو حیزبی دەسەڵاتدار لەکاتی هەڵبژاردنی سەللە بۆ هێلکەکانی خۆی بەرژەوەندی میللەت لەبەر چاو بگرێت






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە