پاڕانەوە ترسنوكانەكەى هیوا احمد مستەفاى لقى4
Saturday, 19/02/2011, 12:00
دواى خۆپیشاندانەكەى سلێمانى و بەردبارانكردنى لقى 4ى پ د ك ، هێرشى جەماوەرى بۆ سەر ئەو بارەگایە بە چەندین وتاف و دروشمى شۆڕشگێڕانە دەستیپێكرد، چونكە توڕەیى جەماوەر لەدەست زوڵم و غەدرى دەسەڵاتى گەندەڵ رۆژ دواى رۆژ ناڕەزاییەكان زیاتر كڵپە ئەسەنێت.
لە پاڕانەوەیەكى منداڵانەى هیواى بەرپررسى لقى4دا كە دەیویست خۆپیشاندانەكە بە بچوكى و ئاژاوەگێڕى نیشان بدات و ئەیگوت چەند هەزار كەسێك بوون هێرشیان كرد، قسەكردنى وەك چۆن منداڵێك سەرى ئەشكێ و بەگریانەوە گلەیى و هانا بۆ باوكى ئەبا، بەشپڕزەیى ئەیگوت (هجوم بۆ لقى چوار) ئەیگوت خەڵكەكە گوتیان (بڕوخێ بڕوخێ), هەر بەوترسەوە هیوا ئەیوت (منیش مرۆڤم بۆچى سەرم پان ئەكەنەوە ، پەنجەرەیان شكاند... بەرد بەسەرمان كەوت... وەك هەرزەكارێكیش ئەیوت تەلەفۆنەكەم راناوەستێ هەر تەلەفۆنم بۆ ئەكرێ وەك بڵێى عاشقێكەو موعجیبى زۆربێ, ترسنۆكانە ئەپاڕایەوەو ئەیگوت: ئەیانویست هەر هەموومان بكوژنو ئەوان هاتوونە سەرمان. هیواى منداڵكار وائەزانێ خەڵك وەكو خۆى و حزبەكەیەتى بەئاسانى خەڵك ئەكوژێ.
ئێوە خەڵك ئەكوژن و رۆژنامەنوسان تیرۆر ئەكەن، ئێوە ئازادى بیروڕا بەرتەسك ئەكەن، ئێوەن گەندەڵى ئەكەن و قووتى خەڵك ئەدزن و سەروەت و سامانى وڵات بەهەدەر ئەبەن، خەڵك ئێوەى ناوێ خۆ بەزۆرى نیە!!! بەجێى بێڵن، ئەگینا هەر بەم شێوەیە بەردەوام بەرد باران ئەكرێن و جێى نەهێڵن ریسواتریش ئەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست