تیرۆر کردنی من ماڵی ی ن ک ڕێکده‌خاته‌وه؟!! یان له مردنی یه‌کجاری نزیک ده‌کاته‌وه!
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
وشه‌گه‌ڵێک، که پارته سیاسیه دیکتاتۆره‌کانی کورد هه‌میشه به ده‌لینگی خۆیانه‌وه ناوه ئا ئه‌م ووشه بریقهدارانهیه، ئازادی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی چاره‌ی خۆ نوسین‌و ، کۆمه‌ڵێک تڕوڕاهاتی تر، سه‌رکرده‌کانی کورد، هه‌میشه لاز و گه‌زافی ئه‌وه‌مان به سه‌ردا لێده‌دان، که ئه‌وان ڕۆژگارێک خه‌بات و قوربانییان کردوه و داوه بۆ ئه‌م ئه‌زمونه‌ی که ناوی لێنراوه سه‌ربه‌خۆی و ڕزگار کرد، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه نوێ و کۆمه‌ڵگای کوردی له ژێر ده‌ستی(ئیستعمار) داگیرکه‌ر ڕزگار بکه‌ن و ووڵات ئازادبێت، له حوکمی دادپهرواوانهی خۆماڵیدا یاسا سه‌روه‌ر بکه‌ن و مه‌یدانێک به ئازادی بۆ ژیانی دانیشتوانی نیشتمان فه‌راهه‌م بکه‌ن، وه‌لێ به داخه‌وه هه‌موو هه‌وڵ و خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رکرده بازاڕیه‌کانی کورد،ته‌نها قاچاخچێتی بوه به گیانی ڕۆڵه‌کانی کورده‌وه‌و بازرگانی کردن بوه به کێشه‌ی قه‌ومی گه‌لێکی سته‌مدیده‌وه، کۆمه‌ڵێک خره مافیا‌و که‌سانی نه‌فس نزم و سوک له وه‌زن و له کێش‌و قه‌باره‌و سیاسه‌تدا، جه‌ڵه‌وی دیکتاتۆرانه‌یان هه‌ر له‌ده‌سته‌و میله‌ت له ژێر په‌رده‌ی کۆمه‌ڵه قسه‌ی بریقه‌داردا، هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان ته‌عریب کردن پییاده ده‌که‌ن، له دژی ده‌نگی ئازاد‌و ویژدانی نه‌مردوی مرۆڤی خهسێنهدراوی ده‌ستی گڵاو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جهتهو بێ مۆڕالهی کورد له ئێستای کوردستانی باشوردا، سیاسه‌تی سه‌رکوت کردن پێیاده ده‌که‌ن،.
سه‌رانی کورد پێش هه‌موو که‌س زیاتر به‌ر پرسن له هه‌موو قه‌یرانێکی ناو کۆمه‌ڵگا، جا سیاسی بێت ئابوری بێت، کۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌ری و هه‌تا دوای، لێ به‌داخه‌وه پێم وا بێت که وایه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نها خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک قسه‌ی بهتاڵو هیچن، ده‌نا، به پیی وته‌کانییان بێت سنگیان له دهریافراوان تره بۆ ره‌خنه‌و پێشنیار‌و باشکردنی کێشه‌کان، لێ ئه‌وه‌تا به نوێژی ڕوناک و له ناو کانگای ووڵاتێکی تژی له دیموکراسیدا، منداڵه چه‌قۆ کێشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و خۆماڵی پلانی تیرۆرکردن و له ناو بردنمان ده‌ده‌ن!..
براده‌رانی ی ن ک و به تایبه‌تی ڕێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی، من وه‌ک کوردستانییه‌ک و پاشان منداڵێکی خه‌ڵکی ئهوشێرهی که له خۆییه‌وه به سیاسه‌تێکی گڵاو داگیر کراوه‌و، سه‌رجه‌م مافه‌کانمان له‌لای ده‌سته‌که‌ته‌وه پشتگوێ خراوه، بۆچی له سه‌ر چه‌ند ڕاستیه‌ک منداڵه نهگریسهکانت فێره سیاسه‌تێک کردوه، که هێنده‌ی دیکه ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت بۆگه‌ن و بێ ئابڕو بکه‌ن؟ تاوانی من چییه که پلانی کوشتن و تیرۆرکردنم له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک له به‌رپرسه باڵاکانی ی ن ک بدرێت له به‌ریتانیا، من چیم کردوه‌و چیم وتوه؟ ئایا ئێوه خۆتان پێیتان خۆش نییه ڕه‌خنه‌تان لێبگیرێت و خه‌ڵکانێک که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی تۆڕی سیاسه‌تی سه‌قه‌تی ئێوه‌دا هۆشداریتان بداتێ، و مه‌به‌ست له‌م کاره‌ش ته‌نها دڵسۆزی بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه که سیاسه‌ت ده‌که‌ن، مهیلێکتان هه‌یه له کردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ، پاشان به سیاسه‌ت، سیاسه‌ت له گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانیدا،سیاسه‌تێکی وه‌هاتان ده‌ست داوه‌تێ، که به دڵنییاییه‌وه هێنده‌ی ڕژێمه دیکتاتۆره‌که‌ی سه‌دام ناشرین و پۆخڵه،.
من ئه‌م نامه‌یه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک پێم خۆش نییه بخرێته قاڵبی ڕه‌خنه‌و پێشنیاز و داواکاری و نازانم چی و چی تریش، له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ که وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێک و پاشان سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و تاقمهیت که له شاره‌که‌ی مندا، سه‌رقاڵی جۆره کارێکن، که‌ته‌نها لای به‌ڕێزتان سیاسه‌ته، ده‌نا له هیچ فه‌رهه‌نگێکی سیاسه‌تی ئه‌م دونییایهدا، شتێک نییه به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی که پارته‌که‌ی تۆ و منداڵه‌کانی تۆ ده‌یکه‌ن ناوی سیاسه‌ت بێت،.
ئه‌م نامه‌یه له خوێندکار و منداڵێکی کوردی خێر له خۆ نه‌دیوی تاراوگه نیشینه‌وه بۆ به‌ڕێزتان دێت، هیوادارم جه‌للاده‌کانی دهوروپشتیت، لێت نه‌شارنه‌وه‌و به ده‌ستیت بگات، به‌و پێیه‌ی که به‌رێزتان وه‌ک ئاماژه‌م پییکرد سه‌رۆک کۆماری ووڵاتێکن به ناوی ئێراقی عروبه و، ئیستاش ئێراق کارخانه‌یه‌که بۆ وه به‌رهه‌م هێنانی ده‌سته مافیا‌و که‌سانی بێ ئابڕوی نا سیاسی و دز و درۆزن، پاشان له سه‌ر ڕۆشنای په‌یڤه‌کانی به‌ڕێزتان ، که ده‌ڵێن ئێمه هه‌میشه سنگمان واڵایه، بۆ ڕه‌خنه جیدیه‌کان و به خۆشحاڵییه‌وه گوێ له هه‌موو که‌س ده‌گرین بۆ باشترکردنی خۆمان و ڕیزی منداڵه‌کانمان، پێم وا بێت تهنهکهیهکیشت له پارکی زمان بڕین(ئازادی) له شاری سلێمانی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌و خۆی گلهیو گازنده‌کانی دانیشتوانی ئه‌و دهڤهرهت پێبگاتهوه، لێ به داخه‌وه من که ئاواته خواز بوم ڕۆژێک بگه‌ڕیمه‌وه بۆ کۆلانه‌کانی شار‌و به دڵی خۆم به ناو شه‌قه‌مه‌کانی ووڵاتی دایکمدا، بای باڵی منداڵی خۆم جارێکی دیکه به سه‌ر دار‌و دره‌خته‌کانی شاردا بده‌م، نه‌ک نامه‌یه‌ک بۆ که‌سێکی وه‌همی بنێرم که باش ده‌زانم نه‌ک نامه‌که‌م که‌ڵکی سڕینه‌وه‌ی نوکی پێلاوه‌کانی به‌ڕێزتان ناهێنێت، به‌ڵکو گه‌واهی قسه‌کانم ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که به‌ڕێزتان ساڵانێکه هیچ گوێتان له که‌سه نزیک و دلسۆزه‌کانی دهروپشتیشت نه‌گرتوه، لێ من هه‌ر سورم له ناردنی ئه‌م نامه‌یه بۆ به‌ڕیزتان. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئومێدێکم نییه له گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه بۆ به‌ڕیزتان، به‌ڵام ئومێدێکم هه‌یه بۆ ئاسوده کردنی ویژدانی خۆم، به‌ر له تیرۆر کردنی خۆم له لایه‌ن ده‌سته‌که‌ته‌وه!!
بۆ به‌ڕێزت و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که به ده‌ورته‌وه‌ن،
له سه‌ر کۆمه‌ڵه ڕاستیه‌ک و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی من له سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکی چه‌واشه‌کاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت له به‌ریتانیا، چه‌ند نوسینێک و ڕونکردنه‌وه‌و زانیاریه‌کی ڕاستیم بۆ ڕایی گشتی خسته ڕو، که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت گهرهگیان بو به نوێژی نوه‌ڕۆ خوڵ بخه‌نه چاوی خۆتان‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵکیه‌وه، من په‌رده‌م له سه‌ر ئه‌م هه‌موو درۆ‌و دهلاسانهی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت لا برد‌و به بهبڵگهوه سه‌رجه‌می قسه‌کانم پشت ڕاست کردنه‌وه، که هه‌مووی قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه بون که خاوه‌ن شه‌هید و قوربانین له ڕیزی ده‌سته‌که‌ی به‌ڕێزتان، که بهڵێینیان داوه له ناو ڕیزی ده‌سته‌که‌ی بهبڕیزتا کار نه‌که‌ن ، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که برادهراکانت لێره پییادهی ده‌که‌ن،
به کوردی و کرمانجی، له پاش گوێ گرتن له ڕاستیهکانو دانپێدانانی خۆیان به هه‌ڵه چاواشهکاریانهکهیان، هاتون پلانی تیرۆر کردن و له ناو بردنی من دادهڕێژێندرێت و گه‌ره‌کیان ئاله‌م ئاراسته‌یه‌وه ده‌نگی ئازادی کپ بکرێت،
دوو که‌س که خاوه‌نی به‌رپرسیارێتین و پله‌ی حیزبیان له ناو ده‌سته‌که‌ی به‌ڕێزتا به‌رزه‌و، سیفه‌تی گه‌وره گه‌وره‌یان هه‌یه، ڕاسته‌و خۆ ناههتون ده‌ست بکه‌ن به چاومداو پێم بڵێن تۆ درۆ ده‌که‌یت و ڕاستیت نه‌گوتوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، دێن و به نامه‌ی بهڕێزتانو نوسراوی ڕه‌سمی حیزبه‌که‌تان، بڕیار له سه‌ر تیرۆرکردنی من ده‌درێت،!
له به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌که‌ت ده‌پرسم، ئایا؛ تیرۆر کردن وکوشتنی منداڵێکی کوردی دڵسۆز‌و تاراوگه نشین، له پایته‌ختی ووڵاتێکی ئازاد‌و پایته‌ختی دیموکراسیدا، تیرۆر بکرێت به نامه‌ی ده‌سته‌که‌ی تۆ! ئه‌و هه‌مو ته‌نگژه‌و شکست و شکانه‌ی ده‌سته‌که‌ت باش ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی خۆتان؟ ئایا له ناو بردنی من ڕاستیه‌کانیش له ناو ده‌بات؟ ئایا تیرۆرکردنی من ده‌توانێت ده‌نگی ئازاد‌و راهیی خه‌ڵکانی ئازادی خواز‌و ووڵات پارێز له ناو ببات؟ ئایا به چی مافێک و به چی ویژدانێک له سه‌ر ده‌رخستی ڕاستیه‌کان به‌رنامه‌و پلان له دژی من داده‌ڕێژن و گه‌ره‌کتانه من تیرۆر بکه‌ن؟
ڕیزدار سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌و شاره‌ی که له مێژه ده‌نگ و سه‌دای ئازادیی تێدا کپ کردوه، من له ژێر جه‌تری گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تی کوردایه‌تیدا گۆشت نه‌کراوم و ئه‌م کاره‌ی به‌ڕێزتانم پێ باش نه‌بو، من که‌سێکم به‌ر له‌وه‌ی به ناسنامه ئینگلیز بم، من خۆم له زۆر به‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده بازاڕییه‌کانی ئێستای کوردستان به کورد تر ده‌زانم، ده‌شتوانم له ڕێگای خۆمه‌وه زێده‌تر له ئیوه خزمه‌ت به میلله‌ت و گه‌له سته‌مدیده‌که‌م بگه‌یه‌نم، بۆیه ده‌ڵێم پلانێکی هه‌ڵه‌و کارێکی دژه به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له کوشتینی منداو و هێنده‌ی دیکه ڕقی خه‌ڵکی له خۆتان ههڵدهستنن، پاشان ئه‌وه‌ی که نه‌تان ماوه ئابڕوه له ناو جیهانی ئه‌م ڕۆیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و بگره له ناوه‌وه‌ش، بو هێنده‌ی دیکه، ڕوبه‌ڕی قه‌یرانێکی زێده‌تر کوشنده نه‌بنه‌وه، به کوشتنی من ی ن ک به‌ڕێزتان به دڵنییاییه‌وه له ناو ده‌چێت و له چله‌ی مه‌رگی مندا، ده‌ست به یه‌که‌م ڕۆژی توانه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌ی به‌ڕیزتان ده‌کرێت!،.. من خۆشحاڵ ده‌بم، به تریرۆکردنم له لایه‌ن ده‌سته‌که‌ی به‌ڕێزتانه‌وه، به‌س نییه ده‌چمه به‌هه‌شتی ئاسوده‌یی‌و ده‌بمه هاوڕێی کاکه سۆرانی مامه حه‌مه، ئه‌و به گولله‌ی زه‌رد کوژراو من به گولله‌ی سه‌وز با تیرۆر بکرێم!، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمـه هه‌تا ژیان بونی هه‌بێت له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا ده‌ژین و ئێوه‌ش هه‌تا زبڵدان هه‌بێت مێژو ڕه‌حمتان پێناکاتو هه‌میشه بۆگه‌نی خیانه‌ت و سیاسه‌تی تیرۆرکردنتان لێ هه‌ڵده‌ستێیت!..
تێبینی؛ ئه‌م نامه‌یه‌م ساڵی پار نوسیوه، لێ له به‌ر چه‌ند هۆکارێک بڵاوم نه‌کرده‌وه، لێ بۆ چه‌ند هاوڕێو دۆست و چه‌ندان که‌سایه‌تی سیاسی و نوسه‌رو شاعیر‌و که‌سی نزیک له خۆمم نارد، له گه‌ڵ چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی ئه‌لکترۆنی کوردی، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی من بن، له کاتێکدا من سکاڵای یاساییم لای پۆلیس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تۆمار کردوه، لێ له کاتێکدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌مڕۆ، نامه‌یه‌کم له‌لایه‌ن پارێزه‌رێکه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوه، که به تۆمه‌تبارکردنێکی نا ڕاست و نا دروست داوای کۆمه‌ڵک داوای نا یاساییم لێده‌کات، ده‌نا به پیچه‌وانه‌وه، ده‌بێت ڕوبه‌ڕی دادگا ببمه‌وه، منیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێباکانه به‌رگری له ئازادی و ڕائی خۆم ده‌که‌م، ئاماده نیم به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ یه‌کێک له‌و داواکاریانه‌ی که لێم کراوه جێبهجێیبکهم، له به‌ر ئه‌وه‌ی له جێبه‌جێ کردنی هه‌ریه‌کێک له‌و داواکاریانه‌ی که ئاراسته‌ی من کراوه، ده‌بێته ماییه‌ی ته‌سلیم بونم به ئیراده‌یه‌کی ڕزیو و گه‌نیو!. بۆیه به پێوسیتم زانی له ئێستادا ئه‌م نامه‌یه بڵاو بکه‌مه‌وه بۆ رائیی گشتی و له گه‌ڵ چه‌ند زانیاریه‌کی دیکه که به‌م زوانه بڵاویان ده‌که‌مه‌وه، پاشان پۆلیس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له نزیکه‌وه چاودێری بار‌و دۆخی ئه‌منی من ده‌که‌ن و له کێسهکهم ئاگادارن!..
له گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگای کوردی
بژی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا
بژی کورد و کوردستان
به‌ڵێ بۆ سه‌روه‌ری یاسا..
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست