کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ شاری مانجێسته‌ر به‌ ناسنامه‌ی حیزبیه‌وه‌ لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگده‌ده‌ن!!

Saturday, 06/03/2010, 12:00


به‌و پێیه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌مان پێیکردوه‌، زۆر به‌ی لایه‌نگرانی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌و ڕه‌وه‌نده‌ کوردییه‌یه‌ که‌ مافی مانه‌وه‌یان نیه‌ له‌ وڵاته‌کانی ئه‌وروپا، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ زۆرێک له‌ کوردانی تاراوگه‌، له‌ به‌ر نه‌بونی ئه‌و مافه‌ و بونی سه‌دان گیرو گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی، لێ به‌داخه‌وه‌ به‌ ئومێدی سه‌رجه‌م به‌ڵێن وپه‌یمانه‌کانی لیپسراوانی حیزبی که‌ گوایه‌ به‌ڵێنینان پیدراوه‌ که‌ وه‌ک پاداشت له‌ کوردستان کاریان بۆ بکه‌ن!
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا دێت، که‌ سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ ژێر سته‌م و زوڵم و نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری و جه‌نگی براکوژی و ئابلوقه‌ی ئابوری و سه‌داند کێشه‌و گرفتی دیکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، که‌ سه‌رجه‌میان هێزه‌ سیاسه‌یه‌کان لیی به‌ر پرسیارن و به‌رپرسیار بون، کوردان ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌ی ولاتانی ڕۆژئاوان، لێ به‌ داخه‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵێک به‌ڵێن و په‌یمانی بێ بنه‌ماو پوچه‌ڵ، توانیویان به‌ دابینی کردنی که‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه‌و بڕێکی که‌م هاوکاری، به‌شێک له‌و تاراوگه‌ نشینانه‌ بکه‌نه‌ پاڵپشتی خۆیان،
له‌ یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌ شاری مانجێسته‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له‌ لایه‌نگرانی لیستی هاوپه‌یمانی به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر لیستی که‌سک، به‌ ناسنامه‌ی حیزبیه‌وه‌ ده‌نگیان داوه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا دێت، که‌ ده‌نگده‌ری دیکه‌ خاوه‌ن چه‌ندین ڕه‌گه‌زنامه‌و پێناسی فه‌رمیه‌، ئه‌و مافه‌ی لێزه‌وت ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌ هه‌م کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بێلایه‌ن نییه‌و، هه‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ده‌سه‌ڵاتێکی ساخته‌چی و ته‌زویر چیه‌، له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بێت بۆ لێپسراوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر سه‌روه‌ری یاساو مافی مرۆڤ ده‌که‌نه‌وه‌، لێ ڕون و ئاشکرا دیاره‌و ده‌بینرێت و ده‌بیسرێت، که‌ وه‌ک چۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پار ساڵدا 25/7 بۆ ڕیژه‌یه‌کی زۆر و زه‌ق و دیار ئه‌و لیسته‌، که‌ لیستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌، به‌ خروقات و ته‌زویر ئیراده‌و مافی تاکی کوردیان قوت دا، ئاوهاش هه‌مان سیاسه‌ت و ئامانج له‌ ناوه‌رۆکیاندا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ ته‌قاندندایه‌،
ئێمه‌ وه‌ک ڕه‌وه‌ندی کوردی و به‌ ناوی سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانه‌وه‌، له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا، ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ ناشارستانی و دور له‌ پره‌نسیپی دیموکراسیه‌وه‌ شه‌رمه‌زار و ڕیسوا ده‌که‌ین ، هاوکات بۆ چه‌ندان جاری دیکه‌ دوباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه‌ تکایه‌ ،، تکایه‌، با لایه‌ن و که‌س و ڕێکخراو سه‌رجه‌م دامو ده‌زگا سه‌ربه‌خۆکان وه‌ڵام و سه‌رنجی خۆیان له‌ مه‌ڕ ئه‌م نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانییه‌ هه‌ڵبڕن ، داوا له‌ نوێنه‌رانی لیستی گۆڕان ده‌که‌ین له‌ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌سانی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکه‌نه‌وه‌
لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باکوری به‌ریتانیا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە