کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌رماو گه‌رم ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگده‌رانی ڕه‌وه‌ندنی کوردی له‌ به‌ریتانیا

Sunday, 07/03/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 7/3/2010، هاوکات ساڵڕۆژی یادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991، که‌ وه‌رجه‌رخانێکی مێژوی بو له‌ دیرۆکی بزاڤی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورده‌، هاوکات ئه‌مڕۆژ به‌لای ده‌نگدارانو ڕه‌وه‌ندنی کوردیه‌وه، له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، هه‌مان چه‌شن و ئاواز ئه‌و یاده‌و یادێکی دیکه‌ له‌ دایک بو، که‌ ئه‌ویش ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ مێژودا تۆماریان کرد، به‌ ده‌نگانییان به‌ لیستی گــــــــــــــــۆڕان ژماره‌ 329، ..
ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مه‌وێت لێره‌دا به‌ کورتی تیشکی بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ری ڕه‌وه‌ندنی کوردی له‌ وڵاتی به‌ ریتانیا و له‌ سێ بنکه‌ی جیاواز، واته‌ له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت شاری بێرمینگهام له‌ ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیاو له‌ به‌شی باکوریشه‌وه‌ له‌ شاری مانجیسته‌ر ، ئه‌و سێ بنکه‌یه‌ بو که‌ ده‌نگی زیندوی تاکی کورد بۆ به‌ دیهێنانی سه‌رجه‌م مافه‌ زه‌وتکراو و جێبه‌جێنه‌کراوه‌کانییان له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌ گڕو تینێکی گه‌رم و به‌ هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیارێتی و ، له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ پیرۆزی سه‌یرکردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ نیشتمانیه‌ له‌ سه‌ر شانییان ڕه‌وه‌ندنی کوردی به‌ژداری هه‌ڵبژاردنه‌کانییان کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسکردنه‌ ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان وا ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر له‌ به‌ریتانیا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوه‌
لیستی گـــــــــــۆڕان له‌ بنکه‌ی له‌نده‌ن له‌ %93 بوه‌ و لیستی ئه‌سپه‌که‌ %2 بوه‌ لیستی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو %1.5 لیسته‌ به‌ژداربوه‌کانی دیکه‌ی به‌ژدار بو له‌ %3.5 واته‌ لیسته‌ عێراقیه‌کانی دیکه‌!.
به‌ هه‌مان شێوه‌ و به‌ قه‌باره‌یه‌کی جیاوازتر له‌ ویستگه‌ی ده‌نگانی شاری بێرمینگهامی ناوه‌ڕاستی به‌ ریتانیا ڕیزبه‌دیه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌
لیستی گۆڕان له‌ %95 و لیستی ئه‌سپه‌که‌ له‌ % 1 لیستی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو %1.5 و لیسته‌کانی دیکه‌ی به‌ژدار بو %2.5 بوه‌ ..
جارێکی دیکه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان سێواز ڕێژه‌ی به‌ژداربوان له‌ بنکه‌ی شاری مانجێسته‌ر ڕیزبه‌
ندیه‌که‌ به‌م سێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌
لیستی گۆڕان له‌ %97 و لیستی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو له‌ %1 و لیستی ئه‌سپه‌که‌ که‌ که‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ریان ڕێزبه‌د کردوه‌ به‌ له‌ 5. 0 % و له‌ %1.5 بۆ لیسته‌ به‌ژدار بوه‌کانی دیکه‌ی ناو قه‌واره‌ پاڵێوراوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق.
شایانی باسکردنه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌ ده‌یبین ته‌نها له‌ سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ وه‌رگیراون که‌ ده‌نگده‌ری ڕه‌وه‌ندنی کوردی ده‌نگیان داوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ڕه‌وه‌ندنی کوردی له‌ ده‌سپێکی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ بیانوی نه‌بونی به‌ڵگه‌نامه‌و پێناسی ئێراقی مافی ده‌نگدانییان پێشێلکراو ئه‌و مافه‌یان لێزاوت کرا، لێ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ر سێ بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ده‌نگداری کورد به‌ژداریان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا کردو ده‌نگێکی زۆریان تۆمارکردوه‌،
وه‌ک له‌ ڕیزبه‌دنیه‌که‌شدا هاتوه‌ ده‌نگێکی زۆر به‌ لیستی گــــــــۆڕان دراوه‌،
تێبینی؛ تکایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ک زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بڵاومان کردۆته‌وه‌، له‌ زانیاریه‌ کۆتایه‌کان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ ..
هه‌ر شاد و که‌ماران بن
به‌ ئومێدی نیشتمانێکی ئازادو سه‌روه‌ری یاسا بۆ هه‌موان
بژی کورد و کوردستان، بژی ئیراده‌ی گه‌ل و هێزی پۆڵایینی ئازادیخوازانی گه‌لی کورد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە