ده‌سته‌ی پشتوانی له لیستی گۆڕان له شاری(هودرسفێڵد)ی به ریتانیا دامه‌زرا
Monday, 03/08/2009, 12:00
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردو ڕێکه‌وتی 1/8/2009 له شاری هودرسفێڵدی به‌ریتانیا ده‌سته‌ی پشتوانی له لیستی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ری ساز کرد، به مه‌به‌ستی پاڵشتی کردنی خۆیان له لیستی گۆڕان، پیرۆزبای خۆیان له‌و سه‌رکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه کرد که لیستی گۆڕان له ده‌سپێکیدا به ده‌ستی هێناوه،.
شایانی باسکردنه کۆبونه‌وه‌که به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ئاودێر هه‌ڵۆنه ییه‌وه به ڕێوه ده‌چو له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان فه‌ره‌یدون خدر و عه‌بدوڵا شاد ، هه‌ر له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به شێوازێکی زۆر باش به‌رنامه‌و ناوه‌رۆکی لیستی گۆڕان بۆ ئاماده‌بوان شیکرایه‌وه باس له چه‌ندین ته‌وه‌رو بابه‌تی دیکه کران، له‌وانه هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و بارودۆخی هه‌ڵبژرادنه‌کان و ڕۆڵی گرنگی کوردانی تاراوگه نشین بۆ سه‌رخستنی لیستی گۆڕان و چه‌ندین ته‌وه‌ر و بابه‌تی دیکه‌ی گرینگ، له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا باس له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچیانه کران که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانداله دژی لیستی گۆڕان و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان لیستی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بۆ مانه‌وه‌و سه‌رکوتکردنی تاک له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا و جارێکی دیکه ڕێز نه‌گرتنی یاسا‌و گوێنه‌دان به هیچ پڕه‌نسیپێکی ئه‌خلاقی و کۆمه‌لایه‌تی سیاسی، مانه‌وه‌ی خۆیان له ناو حوکمه‌ت و په‌رله‌ماندا زیانێکی گه‌وره به ئاینده‌ی کوردستان‌و تاکی کورد ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه له کاتێکدا که ته‌واوی ئاماده‌بوان ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشێلکارو سه‌رپێچیانه‌یان ده‌کرد، که له هه‌فته‌ی ڕابردودا چه‌ندین که‌س و لایه‌ن هه‌ڵیان کوتابۆیه سه‌رباره‌گاکانی لیستی گۆڕان و نوسینگه‌کانی که‌ناڵی ک ن ن ، و چه‌ندین باره‌گه‌و جێگا و ماڵی که‌سانی سه‌ر به لیستی ئۆپۆزیسیۆن، له هه‌ولێرو دهۆک و ده‌وروبه‌ریان،له گه‌ڵ ئیدانه‌کردن و ڕیسواکردنی هه‌موو ئه‌و دیاردانه، جه‌ختیان له سه‌ر هاوکاری و هاوده‌نگی خۆیان کرده‌وه که هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریک ده‌بن و ئاماده‌باشی ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانی عێراقی که ئه‌و کات تاراوگه نشینانی هه‌ندارانیش به تایبه‌تی به‌ریتانیا مافی ده‌نگدانییان ده‌بێت، و هه‌ر وه‌ک له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێیکردبو، ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا جگه له پاڵپشتی کارێکی دیکه‌مان بۆ ناکرێت، وه‌لێ له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان که هه‌موو چه‌ند مانگێکی ماوه، تۆڵه‌ی خۆمان له هه‌موو ئه‌و پێشێلکاری و گه‌نده‌ڵییانه ده‌که‌ینه‌وه که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕابردودا کرابو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی. ی ن ک و پ د ک ،.
کۆبونه‌وه‌که زۆر به سه‌رکه‌وتوی کۆتای پێهات و ئاماده‌بوان به‌ڵێنی هه‌ر له ئێستاوه کارکردن‌و ئاماده‌به‌شیان کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده که هه‌موو چه‌ند مانگێکی دیکه‌ی ماوه،
کـــۆمیته‌ی پشتیــــوانی له لیستـــی گــــــۆڕان له بریتانیــــــــا
بـــــــــــه‌شی راگه‌یانـــــــــــدن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست