کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ڕان به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کاندا له‌ ناو ڕێزه‌کانی گۆڕاندا خۆیان بینیه‌وه‌

Monday, 01/03/2010, 12:00


دوێنێ رێکه‌وتی 28/2/2010 له‌ شاری براد فۆر له‌ باکوری به‌ریتانیا پۆلێک له‌ هه‌ڵسوڕاوانی ناو ڕیزه‌کانی ی ن ک و پ د ک ، کۆتاییان به‌ کارو چالاکیه‌کانییان هێناو له‌ ناو ڕیزه‌کانی ڕێخستنه‌کانییان و له‌ ڕێوڕه‌سمێکی شکۆداردا له‌ لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌نجومه‌نی شاری بڕادفۆرد و شاندێکی هه‌ڵسوڕاوانی شاری بۆڵتن به‌ یاوه‌ری کاک جه‌لال ئاوکورته‌یی و دانا سالار پێنچوێنی چالاکوانی دیاری ناوچه‌که‌ پێشوازی و به‌خێرهاتنی گه‌رمیان لێکراو ڕێز و سوپاسی زۆریان کردن که‌ به‌ چاوی خۆیان ڕاستی و به‌ڵگه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوردستانییان له‌ سه‌ر لیستی گۆڕان بینیوه‌ که‌ سه‌رسه‌ختانه‌ داکۆکی کاری راسته‌قینه‌ بون له‌ مه‌ڕ کێشه‌ هه‌ڵسه‌پێندراوه‌کانی ناو کوردستانداو، دواجار ئه‌و دلسۆز و هاوخه‌مییه‌ی که‌ سه‌رجه‌م تاراوگه‌نشینانی کورد له‌ تاراوگه‌ له‌ پێشوازی گۆڕاندان و کارو هه‌وڵی خۆیان بۆ سه‌رخستی بزوتنه‌وه‌که‌ ده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ تاراوگه‌و به‌ تایبه‌تی له‌ ووڵاتی به‌یتانیا خۆبه‌خشانه‌و سه‌رسه‌ختانه‌ له‌ هه‌وڵی کارو چالاکییه‌کانییاندان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،.
ئه‌مه‌و له‌ کاتێکدا ئه‌و ڕاستییه‌یان بۆ ڕون و ئاشکرا بوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌مو بودجه‌و سامانه‌ زۆره‌ی که‌ هه‌یانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ نیو هێنده‌ له‌ ساڵانی ڕابردودا له‌ ناو جه‌ماوه‌ری خۆیاندا کارو چالاکی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، هه‌ر بۆیه‌ کۆمه‌ڵێک کادیری پێشکه‌وتو چالاکی هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵات له‌ ناو چه‌که‌دا به‌ خۆیان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانییانه‌وه‌ ئێستاکه‌ درێژه‌ به‌ کارو خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا و هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنیشیان داوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن کار بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ن لای خۆیانه‌وه‌رو سه‌جه‌م دۆست و هاوڕێ و که‌سه‌نزیکه‌کانییان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌ ده‌نگدانی داهاتودا ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان ژماره‌ 329 ..
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و چه‌ند به‌ڕێزه‌یه‌ که‌ ئێستاکه‌ کار بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن و له‌ ناو ڕیزه‌کانی ی ن ک و پ د ک کۆتاییان به‌ کاورو کادیری خۆیان هێناوه‌
تێبینی؛ ئه‌ندام وکادیره‌کان ژماره‌یان زیاتر له‌ 100 که‌سه‌ لێ له‌ ئێستادا ئێمه‌ ته‌نها ناوی ئه‌م به‌ڕێزانه‌تان بۆ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانو کادیره‌کان ده‌که‌ن ..
1. سیروان قادر کارگێرێ که‌رتی برادفرۆد ی ن ک
2. ئامانج که‌ریم دانیشتوی چه‌مچه‌ماڵ
3. حسین عوبێد چه‌مچه‌ماڵ
4. حه‌سه‌ن عوبێد
5. هێرش موحه‌مه‌د پێنجوێن
6. کامه‌ران عه‌لی سلێمانی
7. ئه‌کره‌م محه‌مه‌د که‌ریم سلیمانی
8. سه‌رکۆ بورهان سلیمانی
9. ئالان حسین سلیمانی
10. رزگار ئه‌حمه‌د گه‌ڵاڵی
11. دلشاد عوسمان جاف هه‌نجیره‌
12. یاسین عومه‌ر پارتی بوه‌ مۆریاسی
13. سه‌نگه‌ر محه‌مد سه‌لیم هه‌له‌بجه
هه‌ردی ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی باکوری به‌ریتانیا له‌م ڕوڕه‌سمه‌دا به‌ژداری کردوه‌





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە