ده‌روازه‌یه‌ک بۆ نیشتمانێکی گه‌وره‌ی کوردان!
Saturday, 13/02/2010, 12:00
له شەشەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیادا به‌ر چاوم که‌وت، هه‌ستێکی بێئهندهزه خۆش بو! که کوردانی کوردستانی گه‌وره‌م ئابه‌م شێوه‌یه بینی که پێکه‌وه کار ده‌که‌ین و له گه‌ڵ یه‌کدیدا له فیستیڤاڵێکی هونه‌ری گه‌وره‌دا هه‌مومان به یه‌که‌وه‌ین،.
هاڤی ئیبراهیم، فیلم ساز و ده‌رهێنه‌ری کورد، خه‌ڵکی کورستانی باشوره‌و له ناوچه‌ی دهۆکی شیرن له دایک بوه،
هاڤی، له شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ئه‌م ساڵ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێبه‌خشرا که وه‌ک یه‌کێک له دادوه‌ران ڕۆڵ ببینێت له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له دادوه‌رانی به‌ڕێز خاتو بێری شه‌ڵماشی و به‌ڕێزان تیم که‌نه‌دی و نازمی کریکی. له گه‌ڵ به‌ڕێز شاخه‌وان ئه‌مین کۆرکی، که به داخه‌وه به‌ڕێزیان له به‌ر چه‌ند هۆکارێک پێیان نه‌کرابو ئاماده‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه بن.
پ/ ڕۆڵی سەرەکی دادوەر چییە لە فیستیڤاڵیکی ئاوها گەورەدا؟
یەکەم شت پێویستە ئەو کەسەی کە دەپاڵێورێت بۆ دادوەری بۆ فیستیڤاڵێکی لەم جەشنە خاوەن ئەزمونێکی دەوڵەمەند بێت و تێگه‌یشتنی له جیهانی سینه‌مادا، تێگه‌یشتنێکی کامڵ و به سه‌لیقه بێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زیاتر پێویستە خۆشەویستیەکی بێسنوری هەبێت بۆ کاری فیلم و فیلم سازی و خاوەن سەلیقەیەکی تایبەت بۆ دیمەن و دیقەت دان بە کرتەی فیدیۆیەکان وه‌ک ده‌ق و سیناریۆ و ڕوناکی و میکیاج و له هه‌موشیان سه‌ره‌کی تر ئه‌کته‌ره، که ده‌بێت دادوه‌ر به شێوازێکی زۆر تر دیقه‌ت و سه‌رنجی خۆی بخزێنێته ناو دیمه‌نی به‌رهه‌مه پاڵێوراوه‌که‌وه،.
هەر وەها، بە ئەستۆ خستنی کات و سات بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوازێکی تایبەت کات تەرخان بکات بۆ ئەرک و ماندو بونی دەرهێنەرو هەم ئەکتەرەکانیش بە تایبەتی و پاشان ڕۆڵی ستافی کامێرا‌و پشتی کامێراش بە تایبەی کە دەکرێت ڕۆڵی سەرەکی ببین لە دەرهێنان و دروست کردنی فیلم بە شێوازێکی سەرکەوتوانە،
هەر وەک ئاماژەم پێی کرد ، پێوێستە شێوازێکی پێوانەی هەبێت لە دەربڕینی سەرنج و ڕهخنەکاندا ڕاستگۆی و دەربڕینی ویژدان کاریگەری خۆی دەبێت و، کە نەتوانێت هیچ گرتەیەک کاریگەری لە سەر بڕیارەکان دابنێت و له به‌رزی و سه‌رکه‌وتوی به‌رهه‌مه‌که نه‌شاردرێته‌وه، بۆ نمونه ده‌کرێت هه‌ندێ جار گرته‌یه‌کی ڕۆمانسی یان تراژیدی هۆکار بێت بۆ دڵنه‌رمی دادوه‌ر، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ده‌بێت چاو پۆشی له سه‌رجه‌م ڕوه‌کانی دیکه‌ی به‌رهه‌مه‌که بپۆشرێت، له به‌ر ئه‌وه بڕیاردان له سه‌ر کارگه‌لێکی ئاوها گه‌وره وه‌ک فیلم و سینه‌ما، به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره‌و هه‌م مێژویشه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت زۆر ورد ینینانه بڕیاره‌کان بدرێن، له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م سۆز و عاتیفه‌و چیرۆکه‌کان، چونکه به‌رهه‌می باش به گرته‌یه‌کی باش یان به دهقێکیباش یان به ئه‌کته‌رێکی باش نادرێت له فیلمێکدا، به‌ڵکو هه‌ندێ خاڵی سه‌ره‌کی هه‌ن که ده‌بێت دادوه‌ر ڕه‌چاویان بکات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌ریه‌ک له‌مانه کاری خۆیان به سه‌رکه‌وتوانه به ئه‌نجام گه‌یاندبێت، ئه‌و کات به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وت و هه‌م لای بینه‌رو هه‌م لای دادوه‌ریش جێگای خۆی ده‌کاته‌وه، حه‌قی سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌کات،
پ/پێناسەی ئێوە چۆن بو لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا ؟
و/ کۆی سەرجەم ئەو 11 ڕۆژەی کە من لە و فیستیڤاڵەدا بەژدار بوم ، یەک شت زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا، ئەویش ئەوە بو لە ناو ئەو چەند ڕۆژەدا کوردستانێکی بچوک لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیادا ڕزگار ببو! ئەوەش ئەو مانایە دەگەیەنێت کە کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان بەژدار ببو، دانوستاندن و گفتۆ گۆی ئەدەبی و هونەری زۆر بە شێوازێکی نوێ کراوە بو، دەرفەتێکی گونجاو بۆ بۆ هەموو لایەک کە بتوانن لە نزیکەوە دانوستان و گفتۆگۆکان بکەن و لێک‌نزیک بونەوەیەک دروست بو لە نێوان هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان ، بۆ نمونە من زۆرێک لە ئامادەبوان و بهژداربوانم لە دورەوە دەناسی و ناو‌و ناوبانگی هەندێکیشیانم بیستبو، بەڵام خۆش بەختانە، لەم فیستیڤاڵەدا توانرا لە نزیکەوە گفتۆگۆ بکەین، لەلایەکی ترەوە، لەم فیستیڤاڵەدا فیلمی کوردی بە شێوازێکی زۆر گرینگ پێناسەی بۆ کرا لەلەیەن ئامادەبوانی بیانییەوە، لە بەر ئەوەی ژمارەی فیلمەکان زۆر بون و ، 127 فیلم و کورتە فیلمی جیاواز جیاواز لە ناوەرۆک و سیناریۆدا وەک فیلم ، کورتە فیلم ، دۆکیومەنتەری فیلم، لە شەش جێگای جیاواز سەرجەم بەرهەمەکان هاتنە پەخش کردن، .
بەلای بەڕێزتانەوە جیاوازی ئەم ساڵی فیستیڤاڵەکە لە گەڵ سالانی ڕابردودا چی بون ؟
لە بەر ئەوەی ئەم ساڵ یەکەم جار بو من ئامادە بوم ، وەک دادوەرێک، سەرەتا مایەی خۆش حاڵی من بو بەڕاستی، کە ئەو شەرەفە بە من بەخشرا وەک دادوەرێک بەژداری لیژنەی دادواری بکەم و لە هەمان کاتیش‌دا زۆر خۆش حاڵ بوم،
هەر وەک ئامادەبوان ئاماژەیان پێیکرد، ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردو ، لە هەموو ڕوەکانهوە جیاوازییەکی زۆر دەبینرا ، وەک شێوازی بەژداری کردنی بەرهەمەکان، دوا جار وەک شوێن و جێگای پەخش کردنی بەرهەمەکان، بۆ نمونە ئەم ساڵ وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێیکردوە 127 فیلم بە شێوازی جیاجیا بەژداری فیستیڤاڵی ئەم ساڵ بون، ئەمە لە کاتێکدا کە شەش جێگای گونجاو بۆ پەخش کردنی بەرهەمەکان دابین کرابون،
نمونە بۆ قسەکەشم دەتوانم بڵێم ساڵانی ڕابردو بە هێندەی ئەم ساڵ بەرهەمەکان بەژدار نەبون و هەم جێگای پەخشکردنی بەرهەمەکانیش وەک ئەم ساڵ نەبون، ئەم ساڵ لە شه‌ش جێگا بەرهەمەکان هاتنە بڵاو کردنەوە، بەڵام ساڵانی ڕابرد تەنها جێگایەک هەبو بۆ نمایش کردنی بەرهەمەکان ، لە ڕوی ناوەرۆکی بەرهەمە بەژدار بوەکانەوە زۆر جیاوزتر بو لە ساڵان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەرجەم کەناڵە کوردیەکان بەژدار بون و لە هەمان کاتیش‌دا ڕۆڵ و کاریگەری کەناڵە کوردیەکان زیاتر بون، ئامادەبوانێکی زۆر لە کورد و نەتەوە جیاوازەکان بونییان هەبو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە سینەمای کوردی ، ڕوژانە نزیکەی 700 کەس ئامادە بونییان هەبو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە فیستیڤاڵی کوردی ئەم ساڵ بینەرو ئامادەبوانێکی زۆری هەبوە، له چاو ساڵانی ڕابردودا.
پ/ ئەو مه‌رجانە چین کە له فیلمێکی سەرکەوتودا ده‌بینرێت ؟
و/ لە سەرەتادا دەمەوێت باسی کورتە فیلمە بەژدار بوەکان لە دوهەمین پێشبڕکێی یەڵماز گۆنایی، کە پێكهاتبون لە 45 فیلم، بەداخەوە کە ناوەرۆکی سەرجەم فیلمەکان زۆر لە یەکەوە نزیک بون، ئەوەش دەلهلات لەوە دەکات کە زۆربەی دەرهێنەرەکان کاری تازەگەرییان نەکردبو، دەتوانم بڵێم هەندێک لە دەرهێنەرەکان کاریگەری فیلمە سەرکەوتواکانی دیکەیان لە سەر بو، ئەو فیلمانەی کە پێش‌و تر خەڵاتیان بە دەست هێنابو، بۆ نمونە لە کاتێکدا کە کورتە فیلمێک لە سەر ئەنفال دەکرێت و خەڵاتی باشترین فیلم بە دەست دەهێنێت ، ئیتر ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە چەند دەرهێنەرێکی دیکە بێن هەمان کار لە سەر ناورەرۆکی ئەنفال بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی خەڵات
بەڵام خۆش بەختانە، ژمارەیەکی باشیش لە کورتە فیلمەکان بەژداریان کرد، کە هەر یەکەیان هەڵگری تایبەتمەندێتی خۆی هەبو لە سەرجەم ڕوەکانەوە، مایای خۆشحاڵی بو ، کە هەندێک لە بیرۆکەی نوێ هاتبوە ناو بەرهەمەکانەوە، کە تێیاندا باسیان لە ژیانی ڕۆژانەوە کۆمەڵگا کوردی و ژیانی گوند نشین و سروشتی کوردستان، بە دیداری هەندێک لە بەرهەمەکان یەک ڕاست تێدەگەیشیت کە دەرهێنەر هەوڵی داوە کە کارێکی نوێ بکات، دور لە تەقلید و کۆپی کردنەوە، واتا دەتوانین بڵێن کار و پڕۆژه‌ی نوێ بەژدار بون لە فیستیڤاڵی ئه‌م ساڵدا.
پ/ ئەو مارجانە چین کە دادوەر لە فیلمێکی باش‌دا ڕەچاویان دەکات ؟
و/ لە ڕاستیدا کارێکی زەحمەت و پڕ لە بەر پرسیارێتیە لە کاتێکدا کە قسە لە سەر بەرهەمی سینەمای بکەیت، لە بەر ئەوەی دەستەی دادوەری پێکهاتبون لە چوار ئەندام بەڕێزان بێری شەڵماشی، نازمی کرک،تیم کەنەدی، لە بەر ئەوەی ئەو چوار کەسە بۆ یەکەم جار بو پێکەوە ببنە دەستەیەکی دادوەری، هەریەکەمان خاوەن تایبەت مەندی خۆی هەبو لە جیهانی فیلم و سینەماداو وە هەروەها هەر یەکەشمان لە جێگەیەکەوە هاتبوین و خاوەن فکرەیەکی جیاواز بون لە ڕوی کارکردنەوە، لە ڕاستیدا کارێکی زۆر زەحمەت بو کە دەستەی دادوەوری هەڵسێت بە هەڵسانگاندنی سەرجەم بەرهەمە بەژدار بوەکان، لەوه گرنگ تر هەڵبژاردنی باشترین و سەرکەوتو ترین بەرهەم بۆ وەدەستهێنانی خەڵاتی فیستیڤاڵەکە، لە ڕاستیدا کاری دادوەری لە گەڵ ئەوەی کارێکی زەحمەت و پڕ لە مەنسولیەتە، پاشان دەبێت ڕاستگۆیانە بڕیار بدات لە سەر بەرهەمی سەرکەوتو، ئەویش بە کۆمەڵە مەرجێکی سەرەکی لە ناو بەرهەمی پاڵێوراودا، بۆ نمونە دەرهێنەر،ئەکتەر، سینەما تۆگرافەر،ڕوناکی و دەنگ، مۆنتاژ و ناوەرۆک و چیرۆک، دەبێت هەریەک لەمانەی کە لە سەرەوە باسم کردوە، دەبێت بە شێوازێکی سەرکەوتو لە ناو بەرهەمەکەدا هەبن، ئەو کاتە بەرهەمێکی سەرکەوتو دەردەچێت، بەڵام هەر یەک لەو خاڵانەی کە ئاماژەم پێیان کردوە، خەلەلی تێدا بێت، دەبێتە هۆکار بۆ سەرنەکەوتنی بەرهەمەکە،
پ/ دەکرێت ئاماژە بە بەرهەمە سەرکەوتوەکان بدەیت،؟
و/ خەڵاتی تایبەتی دادوه‌ران بەخشرا بە فیلمی (کۆتری سپی) لە دەرهێنانی ڤیان مایی
خەڵاتی سێهەم بەخشرا بە فیلمی (پێنچ لیرە) سەرهەد کارئەسڵان
خەڵاتی دوهەم بەخشرا بە فیلمی مەرگان(ڕاوکەر) لە دەرهێنانی جافەر نور موحەمەدی
خەڵاتی یەکەم بەخشرا بە فیلمی(خولییای بەفر) لە دەرهێنانی سالم سەلاڤاتی.
دوا ووشەت؟
هیوادارم لە پێشبڕکێی داهاتودا ژمارەی فیلمە پاڵێورەوەکان زۆر کەمتر بن ، بەڵام کارەکانیش دابەشبکرێت بەسەر شێوازەکانی فلمە ، وەک ئەنیمەیشن، دراما، فیکشن،فیلمی هونەری ،.
وە هەروەها پێم خۆشە لێرەوە ئەوە ڕابگەیەنم بۆ سەرجەم دەرهێنەرە بەژدار بوەکان، زەحمەت و کاری زۆریان ئەنجام داوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کار‌و ماندوبونەکانی ئەوان شایستەی پەسەند کردن نەبێت، بەڵکو وەک لای هەموان ئاشکرایە، ئەمە فیستیڤاڵە و دەکرێت بەرهەمێک سەربکەوێت،
پ/ پێت وایه سینه‌مانی کوردی ڕێڕەوی خۆی گرتبێت؟
دەتوانم بڵێم فیلمی کوردی لە سەر ڕێڕەوی خۆیەتی و باش هەنگاوی هەڵهێناوە، بەڵام بۆ سینەمای کوردی، بە بڕوای من جارێ لەو ئاستەدا نایبینم کە بڵێم سینەمانی کوردی هەیە، دەتوانم ئەوەش بگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی کە لە کوردستاندا هیچ وەزارەتێکی سەبەخۆ نیە کە لە خزمەتی سینەمادا بێت، ڕەنگە وەزەرەتی ڕۆشنبیری نەتوانێت بە سەر هەمو بەشەکانی ڕەگەیاندن و ئەدەبی و هونەریدا بیپرژێت، بۆ نمونە لە ئەوروپاو جیهان کار‌و پرۆژەکانی سینەما جیاواز لە کارەکانی دیکەی بەرهەم هێنان و هونەری و ڕەگەیاند مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێت.هەروەها لە کوردستان هەتا ئێستا کار‌و بەرهەمی سینەما سەر بە وەزاراتی ڕۆشنبیریە، کە ئەمەش ئاستەنگ بۆ دەرهێنرانی بواری سینەما دروست دەکات، لە کاتێکدا کە لە کوردستان هیچ لایەن و ڕێکخراوێکی تایبەت بە کار‌و پڕۆژەکانی سینەما بونی نیە،
پ/ کورد، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زن، تا چه‌ند له مه‌زنی جیهانی سینه‌ما نزیک که‌وتۆته‌وه؟
ئەتوانم بڵێم ئێمە وەک کورد زۆر نزیک بوینەیتەوە لە سینەماو وە بە خۆشحاڵییەوە زۆر لە جیهانی سینەما نزیک بوینەتەوە، پێم خۆشە ئەوەش ڕونبکەمەوە کە زۆر کورد ئێستا لە جیهاندا کار لە سینەمادا دەکەن، وە بە خۆشحاڵییەوە کورد لە زۆربەی فیلمە جیهانیەکاندا بونەتە بابەتی سەرەکی و ناوەرۆکی بەرهەمەکان ، بۆ نمونە فیلمی (وێڵ کۆم) لە دەرهێنانی فلیپس لیۆڕێت، ئەمەریکان هێرۆ لە دەرهێنانی کێرک ڕوۆس ، وە هەروەها فیلمی زە دریمە لە دەرهێنای تۆنی گریسۆنی و لە گەڵ فیلمی هۆپێت، لە دەرهێنانی پیتەر نێس، بەس بە داخەوە کە لە ناو کوردستانی ئازادا نین، ئەمە لە بەشەکانی تری کوردستان وەک ئێران و تورکیا ئەتوانم بڵێم فیلم و سینەمای کوردی بۆتە جێگای مەترسی بۆ ئەکتەرو دەرهێنەرە کوردەکان لە بەر ئەوی ئەوان هەوڵیان داوە لە ڕێگای سینەماو فیلمئ کوردیەوە جیهان لە مەزنی گەلی کورد‌و کورستان بە گشتی ئاگادار بکەنەوە،
پ/ که‌ی و چۆن، ڕو ده‌دات به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتوی کورد له هۆڵی هود دا ببینرێت؟
ئەتوانم بڵێم لە سەردەمی دەرهێنەری کورد، یەڵماز گۆنای هەتا ئەمڕۆ، هەمو فیلمە کوردیەکان پەیامێکی سیاسی لە پشتەی خۆیەوە هەڵگرتوە، کە باس لە مێژ و بار‌و دۆخی کورد دەکات، لە گەڵ ئەوەشدا مەرج نیە هەمو بەرهەمەکان سەرکەوتوبێتن، هەر ئەم هۆکارەش وایکردوە، کە دەرهێنەری کوردی هەوڵ نەدات بۆ جۆرە بیرکردنەوەیەکی تر لە ڕوانگەکانی تری جیهانی سینەماو فیلمەوە، بۆ نمونە کۆمیدی ، فیکشن فیلم، هۆرۆ فیلم(فیلمی ترسناک) رۆمانتیک ئەڕۆتیک ، چەندین جۆری دیکەی فیلم و بەرهەمی تر کە کورد بە داخەوە هەتا ئێستا نەک هەر خاوەن کارێکی لەم جۆرانا نین بەڵکو هەست دەکەم بیریشیان لێینەکردۆتەوە،
پ/ ئه‌گه‌ر هیوایه‌کت هه‌بێت، چییه؟
خوازیارم سەرجەم ئەو کەسانەی لە جیهانی سینەماو فیلمە کار دەکەن ڕەچاوی سەر جەم خاڵەکانی ناو سینەما بکەن وپاشان ئومێد دەکەم دەرهێنەری فیلمی کوردی هەوڵبدەن کە پیشانی جیهانی بدەن کە دەتوانن کار‌و پڕۆژەی زیندو پیشان بدەن ، نەک تەنها چاوسانەوە و کارەسات و ڕوداوە سیاسیەکان پیشان بدەن، بۆ نمونە دەتوانم بڵێم کورد یەکێکە لەو گەلانەی کە دەوڵەمەندە بە چیرۆک و ئەفسانەی عەشق و ئەوین و پاڵەوانی و هەمە جەشنە لە ڕوی دیکەوە و کلتوری جیاواز، ئەگەر کارێک لە سەر یەکێک لەم بەرهەمەنە بکرێت، من دڵنیام کە ئەو کات بینەری فیلم و سینەمای کوردی بەرەو زیاد بون دەچێت، ئەمەش وا دەکات کە دەرهێنەری کور هەمیشە بیر لە کار‌و پرۆژەی باشتر‌و نوێتر بکاتەوە،.
ئه‌گه‌ر سێ ده‌رهێنه‌ری کورد هه‌ر یه‌که‌یان له پارچه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی کوردستانه‌وه پێت بڵێن ده‌مانه‌وێت کارێک بۆ کوردستانی گه‌وره بکه‌ین، تۆ ئاماده‌ی بۆ کوردستانی گه‌وره ببیته چواره‌م ده‌رهێنه‌ر بۆ کارێکی گه‌وره بۆ کوردستانی گه‌وره؟
بە دڵنییاییەوە و زۆریش خۆشحاڵ دەبم، بەڵکو هەر دەرێنەرێکی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستان‌و هەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا پێویشت بە هاوکاری من بێ ، زۆر بە خۆشحالیەوە ئامادەم، بە مەرجێک لە خزمەتی گەلی کوردا بێت،
ئه‌گه‌ر کورد ئه‌زمونێکی هه‌بێت له سینه‌مادا، ئه‌و شاکارانه چین و کێن ده‌کرێت نازناوی سینه‌ماکاری کوردی جیهانی پێببه‌خشرێت
بەڵی بە دڵنییاییەوە هەمانە و بە خۆشحالیەوە یەڵماز گۆنای، لەر ئەوەی لای من یەڵماز گۆنای (گۆد فازەری) فیلمی کوردیە
کۆمه‌ڵگاو سیاسه‌ت و سینه‌ما، چی به یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستێت و کامیان کاریگه‌ری به سه‌ر ئه‌وی دیکه‌یاندا ده‌سه‌پێنێت؟
بە دڵنییاییەوە بە بێ کۆمەڵگاو سیاسەت ئەو کات سینەماش بونی نابێت، نازناوی سینەما بونی نابێت، دەتوانم بڵێم کۆمەڵگاو سیاسەت و سینەما تەواو کەری یەکن، لە بەر ئەوە ناتوانرێت، لێکیان جیابکرێتەوە، بۆ نمونە کارەساتی گەلی کورد، توانبیویەتی چەندان بەرهەم دروست بکات، واتا ئەگەر سیاسەت و کۆمەڵگای کوردی بونی نەبوایە ، ئەو کات نە ئەو بەرهەمەنە بونیان دەبو ، وە نە دەرهێنەرێکی کورد فیلمکی لە سەر هەلەبجەو ئەنفال و کارەساتەکانی گەلەکەی دەردەهێنا، واتە بە بڕوای من کۆمەڵگاو سیاسەت و سینەما دەکرێت تەواو کەری یەکتر بن، بە تایبەتی لە کۆمەڵگای کوردی‌دا، ئێمەش وەک گەلی کورد بە تایبەتی لە بەر ئەوەی لە هەر چوار لاوە سیاسەتمان لە گەڵ کراوەو هەمیشە ئاستەنگ لە بەردەم گەلەکەماندا بوە،هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێکردوە، لە بەر ئەوەی کە گوتمان فیمە سینەماییەکانی کورد هەمیشە باس لەو چاوسانەوەو سنور بڕین و دابەشکردن و لێکدابڕانی کوردستان و لێکترازان لە ناو بابەتەکانی تردا،.
پ/کورته‌یه‌ک له ژیان نامه‌و کاره‌کانت؟
و/ هاڤی ئیبراهیم خه‌ڵکی کوردستانی باشوره، له شاری دهۆک له دایک بوه‌و، ساڵانێکی زۆره دانیشتوی تاراوگه‌یه، سه‌رقاڵی خوێندنه، خاوه‌ن چه‌ند بڕوانه‌مه‌یه‌که، ئێستا له وڵاتی به‌ریتانیا سه‌رقاڵی خوێندن و کاری هونه‌ریه،. خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به خۆیه‌تی بۆ زیاتر ئاشنا بون و زانیاری زیاتر ده‌توان ڕاسته‌و خۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هاڤی ئیبراهیم بکه‌ن؛
Website is: www.3dimen.co.uk
BA (Hons) TV and Film Design at the University of Lincoln (on-going).
Foundation Degree, Contemporary Fine Art (Creative Arts and Computer Illustration) at the University of Lincoln.
BTEC National Diploma in Sculpture and Painting at the Institute of Fine Art, Duhok, Kurdistan.
BTEC National Diploma in Web Design and Developing, with Dreamwave HTLM. (But I never finished the course!)
پ/ ده‌رباره‌ی کاری ئایینده‌ت؟
و/ ئێستا سەرقاڵی کورتە فیلمێکی ڕۆمانسیم، لە سەر کلتوری کوردیە، کە تا کارەکانی تەواو نەبوە هەر بۆیە پێم خۆش نیە زانیاری زیاتر بدەم لە سەری
پرۆژەی دوهەم، کارێکی دۆکیمێنتەریە، بە ناوی وەستان ، کە باس لە جیرۆکی پەنابەرێکی کورد دەکات بە گشتی و چاوەڕوانی کەسێکی پەناهەندەی کورد کە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئیقامەدایە،
پرۆژەی سێهەم ، کارێکی ڕیکلامە بۆ کۆمپانییای کۆداک، لەو پرۆژەیەدا بەرهەمەکە بۆ کۆمپانییای فۆردە، ممۆدێلی فێیەستا 2009
پرۆژەیچوارەم ، کارێکی نوسینە، بەڵام هەوڵدەدەم لە پاش تەاو بونی خوێندنەکەم ئەو کارە جێبەجێ بکەم .
پ/ دوا ووشه‌ی به‌ڕێزتان؟
سوپاس بۆ ئێوه‌و سه‌رجه‌م خوێنه‌ران،
تێبینی: ئه‌م چاوپێکه‌وتنه به داخه‌وه له به‌ر چه‌ند هۆکارێک دره‌نگ بڵاو بۆیه‌وه، خوازیارین خوێنه‌ران له دوری مه‌ودای فیستیڤاڵه‌که‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئێستای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه بمانبهخش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست