(خەڵكى كوردستان بۆ ئەوەى دەروونیكى ئارامتان هەبیت سەیرى ڕاگەیاندنى قیزەونى (ى.ن.ك) مەكەن)

Monday, 01/03/2010, 12:00


كرۆكى ئەم بابەتە لەخەم مانە بۆ سەرجەم كوردەكانى هەموو دونیا كاركردنە بۆ كاڵ كردنەوەى میدیاى حیزبى دەسەڵادارەكانى كوردستان ئەركى هەموو تاكێكى كوردیە كار بكات بۆ سڕینەوەى میدیاى حیزبى
ئەرك بەو مانایەى ئەركێكى ئەخلاقى سەرشانى هەموومانە چونكە هەموومان دەزانین میدیاى حیزبى لە سەرەتاى دروست بونیەوە چ ڕۆڵێكى خراپ و قێزەونى هەبووە لە سەر پەروەردەى هەموومان بەمناڵى سەركردەكانى ئەو حیزبانەشەوە ئەوەى ئیستا پیوستە بە تەواویى ئامازەى پێ بكەم لەناو میدیاكانى
حیزب ئەوەیە كە دەستیان بۆ ڕاكَیشین بە نموونە كەنالە تەلەفیزۆنەكانى (كورد سات و كەلى كوردستان)
كە دوو ناویان بۆ دانا وون شوناسى نەتەوەیەكە ئەم درۆ گەورەیش بە هەر حاڵ بەوەشەوە نەوەستاون دەیانەویت جارێكى كە زمانى شەرى ناخۆ بهێنەوە كایەوە ئەم زمانە زمانیكى عەجیب و غەریب نیە لاى خەڵكى كوردستان چونكە هەموو یەكێك لە ئێمە دەزانین ئەمانە خاوەنى چى فەرهەنگێكى تاڵَ و ڕەشن
ئیمە دەزانین ئەو زمانەى كە هەزارها جار سوكایەتى بە شوناسى نەتەوەیمان دەكات چەندها جار واى لێ كردووین لە كورد بونى خۆمان پەشیمان بین ئەو زمانەى كە هیچ ئەخلاقێكى ئنسانى سیاسى نازانیت ئەو زمانەى تێ ناكات مرۆف سیاسەت ئەخلاق ڕۆژنامەگەرى چیە تێ ناگات كوردبوون مرۆف بوون چیە ئەو زمانەى لە پیناو بەرژەوەندى خۆیدا نەتەوەو نیشتمان و میژووى نەتەوەیەك دەكاتە قوربانى لیرەدا پێویستە
هەڵوێستە یەك بیكەین و بوە ستێن بوەستێن و بەوردى بڕوانین ئایا میدیاى .ى.ن.ك. دەیەوێت چى بكات دەیەوێت بانگەشەى هەڵبژاردن بكات بە دڵنیاوە بەڵێ بەڵام ئەوان تێ ناگەن بانگەشەى هەڵبژاردن چى یە
تا بیكەین ئەوان هەمیشە بەم جۆرە هێناویانە بەڵام ئیستا خەڵك تێ گەیشتوە لەو جۆرە چاو بەستیە خەڵك تێ گەشتوە لەڕاگەیاندنى ى.ن.ك و خەڵكانى ناوى كێن و كرۆكى ڕاگەیاندنەكەیان چىیە كاركردنى ڕاگەیاندنى .ى.ن.ك وەك ئیستا دەى بینن كار دەكات بۆ لێك ترازانى كۆمەڵگاى كوردى وادەكات تاكەكانى كۆمەڵ
لەیەك ترى دەكات بە دوژمن جەنگێكى كۆمەڵایەتى بەرپا دەكات بە بێ گوێ دانە هیچ بەهایەكى ئەخلاقى میدیایى من لێرەدا نامەویت زیاتر دەست بخمە سەر برین و بۆگەنیەكانى میدیا حزبى دەسەڵادارانى كوردى بەڵكو من دەمەویت بە خەڵك بڵیم ئەگەر ئارەزووى ئەوە دەكەن دەروونیكى ئارامتان هەبێت ئەوا میدیاى حیزبى لەمیشكتاندا فۆرمات كەن و هەوڵ دەن میدیاى شَیواوى بەناو حیزب بەدوور بگرن لە پەروەردەى خۆتان و نەوەكانى داهاتوتان با چیتر گاریگەرى لەسە ناخود ئاگایتان بەجێ نەهیڵت چۆن بەشیوەیەكى غیرە ویستى خۆمان گاریگەرى جێ ى هێشتوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە