ڕونكردنەوەیەك لەگەنجانى سەر شەقامى هەڵەبجەوە بۆ ڕاى گشتى.
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
سڵاویكى گەرم ,ئێمە وەكو گەنجانى سەرشەقامى هەڵەبجەى شەهید بە پێویستمان زانى لەڕێگەى ئەم نوسینەوە چەند تۆمەتێكى شاخدارى بەڕێوە بەرى پۆلیسى هەڵەبجەى شەهیدو گۆران ئەدهەمى قایمقام كە دابویانە پاڵ گەنجانى هەڵەبجە بەدرۆیان بخەینەوە و مەلەفى ئەو دوو جاشولكەیە بۆ خەڵكى كوردستان ئاشكرابكەین بۆ ئەوەى تاك بەتاكى كوردستان بزانن چەندە ڕسوان و خەریكى چین .
ئێمە وەكو سەرجەم گەنجەكانى دیكەى كوردستان بە پێویستمان زانى خۆ پیشاندان سازبكەین لەدژى ئەو هەموو گەندەڵى و پارە خواردنەى كە بەر پرسەكانى بەناو دەسەڵاتى كورد وەكو بەرنامە كارى لەسەر دەكەن و وەكو ڕێگەیەك گرتویانەتە بەر , بەڵام بەداخەوە لەلایەن ڕاگەیاندنە چەواشە كارەكانى حزبەوە بە گێرە شێوێن ناومان دەبرێت و پێمان دەڵێن ئەم گەنجانە بكوژى هێزەكانى ناوخۆن لەهەڵەبجەدا, ئێمە بێجگە لەوەى كە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكەینەوە ئەوەش بە خەڵكى كوردستان دەڵێین كە لەلایەن گۆران ئەدهەمى قایمقام و ئەگبەر ئێناخى بەرپرسى ئەو هێزەى كە لەنێو شارى هەڵەبجەدا جێگیر كراوەو ئەنوەرى حاجى عومەرى بەڕێوەبەرى پۆلیس فەرمانى ئەوە دراوە كە تەقە لە گەنجانى هەڵەبجە بكرێت و لێرەشەوە دەڵێین سەركار حەمە سەعیدى پۆلیس لەلایەن ئەنوەرى بەڕێوە بەرى پۆلیسەوە شەهید كراوەو ئێستەش دواى ئەوەى لێكۆڵینەوە دەرى خستوە كە سەركار بەگوللەى ئەنوەر پێكراوە ئەو كەیسەیان داخست و سەریان نایەوە .
ئەنوەرى بەڕێوە بەرى پۆلیس بە كوشتنى سەركارى جوانەمەرگەوە نەوەستاوەو لە بڵاوكراوەى بەَلگەى جەمال عبداللەدا وتویەتى كە گەنجانى هەڵەبجە بۆ ئەوە خۆ پیشاندانیان كردوە تا چایخانەیەكیان بۆ دروست بكەین و چاى بەلاش بخۆنەوە ، ئێمە قسە لەسەر ئەو درۆ زەبەلاحەى ئەنوەر ناكەین , بەڵام ئەوە دەڵیین بە ئەنوەر كە تەمەنى هێندەى نەماوە لە هەڵبجەداو با هەتا زوە رابكات , ئەگینا لە مولازم موحسین خراپترى بەسەر دیت ,ئێمە دەمێكە هەستمان بە مەترسى كردوە لە هەڵەبجەدا ,چونكە هەر یەك لە ئەنوەرى پۆلیس و گۆران ئەدهەمى قایمقام لەلایەن هێرۆى برایم ئەحمەدەوە ئەو پۆستانەیان پێدراوە لە هەڵەبجەداو ئەوان پێشتر جاشى هێرۆبوون , ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین یان دەبێت مەرگى ئێمە لە هەڵەبجەدا بێت یان مەرگى ئەنوەرى پۆلیس و گۆرانى قایمقام و ئەگبەر ئێناخى.
هاوڵاتیانى خۆشەویستى كوردستان , ئێمە زیاد لەهەفتەیەكە داواى مۆَڵەتمان كردوە بۆ ئەوەى خۆ پیشاندان بكەین لە نێو بازارى هەڵەبجەدا , بەڵام هەرنەك ئەوەى كەمۆڵەتمان پێنەدراوە بەڵكو سوكایەتیشمان پێكراوە لەلایەن ئەو هێزە ى كە ئەگبەر ئێناخى لەنێو بازارى هەڵەبجەدا بڵاوەى پێكردون, سەربارى ئەوەش گۆران ئەدهەمى قایمقام لە ڕاگەیاندنە زەردەكانى دەسەڵاتەوە دەڵێت خەڵكى هەڵەبجە داواى مۆڵەتى خۆ پیشاندانیان نەكردوە, ئێمە وەكو گەنجانى شەر شەقام لە هەڵەبجەى شەهید پە رە بە خۆ پیشاندانەكانمان دەدەین و دەشبێت سەرى قایمقامى هەڵەبجەو بەڕێوەبەرى پۆلیس شۆڕبكەین و ناویان لەمێژووى ڕەشدا تۆمار بكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست