وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریم حه‌ق كه‌ی وایه !!!!!!!!!!!!!!!!!
Wednesday, 05/06/2013, 12:00
به‌رێز/ بریكاری وه‌زیری ناوخۆ تۆشی گرتۆته‌وه گهندهلیهكه !!!
به‌رێزان ئێمه وه‌كو پۆلیسه‌كانی به‌رگری شارستانی سكتان له به‌رواری 30/5/2013 بابه‌تێكمان بڵاو كرده‌وه له ماڵپه‌ری كوردستان پۆستی به‌رێز
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c34e21e0له سه‌ر گهندهلیهكان و خراپ به كارهێنانی ده‌سه‌لات و دزیهكانی ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه‌مان ملازمی دووی پۆلیس هشیار یونس سلیم حاجی بابه‌ته‌كه‌مان ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆ كردوو گوایه وه‌زیری ناوخۆ كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر و حه‌قی ئێمه‌ی پۆلیس له ئه‌فسه‌ره‌كه‌مان ئه‌سێنێته‌وه به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نها بۆ یه‌ك رۆژ لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و دزه كرا‌و بابه‌ته‌كه‌ی به هۆی تداخول كردنی حیزبی و ده‌م چه‌وركردن و ده‌عوه‌ت كردن وا خه‌ریكه چاوپۆشی له بابه‌ته‌كه‌ی ملازمی دوو هشیار ده‌كرێت ، ئه‌ویش دوایی ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 4/6/2013 بۆ جاری دووه‌م به‌رێوبه‌ری به‌رگری شارستانی كۆیه عقید فیێل هات كۆبوونه‌وه‌ی پێ كردووین گووتی با كۆتایی به وه‌زعه‌كه بێت و هیچی تر قسه مه‌كه‌ن و ئه‌وه لێپرسراوتانه و ئێوه پۆلیسن و گووتی ئه‌وه خۆی چاك ده‌كات و ئێوه‌ش چاوپۆشی بكه‌ن !!!! ئایا ئه‌مه ره‌وایه ! به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر تۆش چاوپۆشی ده‌كه‌یت ! چه‌ندین جار چاوپۆشی ئه‌كه‌ن 2 یاخود 3 جار پار ساڵ چاوپۆشیتان كرد له سه‌ر گه‌نده‌لیه‌كانی و خۆ به زل زانینی له ووڵاتی ئوردن كه بووه هۆی دڵ شكاندنی چه‌ندین كارمه‌ندی ئه‌مریكی كه له ئوردن كاتێك كه بۆ خولێكتان نارد ملازم دوو هشیار ده‌ركرا له خوله‌كه ، وه هاته‌وه‌ش ئه‌نجوومه‌نی لێكۆلینهوهتان بۆ دامه‌زراندن به‌ڵام دیسانه‌وه به هۆی ده‌م چه‌وركردن و ده‌عوه‌ت كردن و یارمه‌تی گه‌نده‌ل كاران ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌تان به سوودی ملازم هشیار داخست و كۆتایی هات به كێشه‌كه چاو پۆشی كرا !!! ئه‌مجاره‌ش دووباره به ده‌م چه‌وركردن و ده‌عوه‌ت كردن و یارمه‌تی گه‌نده‌ل كاران وه خه‌ریكه كۆتایی به ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌هێنن به سوودی ملازم هشیار !!! ئه‌ی چی له‌م هه‌موو قه‌سه سووك و ناشرینه ئه‌كه‌ن كه به ئێمه گووتراوه ئه‌ی چی له‌م هه‌موو هه‌ره‌شه‌و گوورهشه ئه‌كه‌ن !!! كوا زه‌میر !!! كوا حه‌ق !!! هه‌ر وه‌ك له بابه‌ته‌كه‌ی پێشتریش ئاماژه‌مان دابوو ئه‌گه‌ر چاره نه‌كرێت گه‌نده‌ڵی زیاتر ئاشكرا ئه‌كه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته درێژ نه‌بێت به كوورتی ئاماژه ده‌ده‌ین به هه‌ندێك دزی و گه‌نده‌ڵی ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش چاوپۆشی بكرێت ئه‌وا گه‌نده‌لیه‌كانی عقید فیێلیش و هه‌موو گه‌نده‌له‌كانی تر ئاشكرا ئه‌كه‌ین و ریسوایان ئه‌كه‌ین ئاشكرایان ئه‌كه‌ین و و گه‌نده‌له‌كان له‌به‌رگری شارستانی وه‌ده‌ر ئهنینن جاری داهاتوو چه‌ند كه‌سێكمان له‌و كه‌سانه نووسیوه كه ئه‌ركیان پێ ناگرێت و مووچه‌كه‌یان له گه‌ل ئه‌كات به نیوه ئه‌مجاره‌ش ئاماژه به چه‌ند كه‌سێكی تر ئه‌كه‌ین له 12 پۆلیسهكهی ئاماژه‌مان پێ كردبوو وه له گه‌ل 5 بۆلیسهكهی تر ته‌واوی ئه‌كه‌ین بۆ بیرهینانه‌وه‌ی گه‌نده‌ل كاران زماره ی بن دیوارەكان (1- سه‌رهه‌نگ تلعت حامد ،2-رێكان عزیز،3-علی سردار ،4- ابراهیم كمال ،5-هاوژین محمد ته ،6- ێابر عبدالرحمان محمدامین ،7- یه‌كێتی ئاشتی عزیز ،8-عبدالخالق خالد احمد حسین ،...) ... !!!
جگه له‌م دزیه‌ش فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و بره گازه‌ی كه مانگانه بۆ ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنه‌وه وه‌ری ده‌گرێت ئه‌توانن سه‌یری وه‌رگرتنی بری ساڵێكی ئه‌و گاز له به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه‌و به‌رێوبه‌ری ناحیه بكه‌ن سه‌یر بكه‌ن بزانن مانگانه چه‌ند لیتری وه‌رگرتووه و چه‌ند ئاگریشی هه‌بووه !! وه چه‌ند پاره‌شی وه‌رگرتووه و چه‌ندیشی فرۆشتیتهوه ئه‌توانن بپرسن كه چه‌ندین جار به بێ هۆشی هاتووه بۆ بنكه (سه‌رخۆشی) !!! ، چه‌ندین جار به زۆری ئێمه‌ی ناردووه تاكو میوه‌ی بۆ بكرین له سه‌ر گیرفانی خۆمان چه‌ندین جار ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه دووكانیان هه‌یه به زۆر ناردونیهوهتهوه تاكو شتی بۆ بهێنن داوای شتی لێ كردوون !! هه‌تا جار وابووه داوای له پۆلیس كردووه جلی تایبه‌تی ژنانی بۆ بهێنن !!! چه‌ندین جار بانگی پۆلیسی كردووه پێی گووتینه خانووم كرێیه نیوه‌ی كرێكه‌م ئه‌بێت بده‌یتێ !! جگه له داوێن پیسیه‌كانی له گه‌ڵ كچانی سكتان له گه‌ڵ خاتوو (..ش..)كه خۆیی ئه‌زانێت ئه‌مه كێیه چه‌ندین به‌یانی كاتژمێر 11 ئه‌چووه ماڵكه‌ی !! له كۆتاییدا ئه‌مجاره بابه‌تی زۆر زۆر گرینگ و هه‌ستیار دهدركێنین ئه‌گه‌ر چاره‌ی نه‌كه‌ن و دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌كه‌ن واز نه‌هێنن له ئێمه ئه‌مجاره هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك و قسه‌یه‌كی ناشرینمان پێ بڵێن ناچار شته نهێنیه ترسناكهكهنیش بۆ كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان و ناحیه ی سكتان روون ئه‌كه‌ینه‌وه ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست