گه وره یه ك
Tuesday, 17/09/2013, 12:00
موفتی پێنجوینی
گه وره یه ك بۆ که س نه بێ سێبه ری
خۆم بۆ بگێڕم له ده وری سه ری
به ووشکی بۆچی بم به مه یته ری
وه ختێ ده رکه وێ هه ستم له به ری
هه ر بۆ خۆی دایم هه وڵی ژیان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك چاوی له فه قیر نه بێ
ده ربه ست ژیانی جوان و پیر نه بێ
که س له پوولێکی ده سی گیر نه بێ
جه رگی بۆ میلله ت وێنه ی قیڕ نه بێ
مێمل به ماڵ و دوژمن به جان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك دایم خه م خوارت نه بێ
مه رهه می ئێش و ئازارت نه بێ
جێگای ته نگانه و هاوارت نه بێ
حه کیمی جه سته ی بیمارت نه بێ
ئه گه ر خاوه نی خاکی ئێران بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك چاکتر له باب نه بێ بۆت
ڕزگارت نه کا له به ندو له کۆت
جارێ نه پرسێ هاوارو ڕۆڕۆت
که ڵکێکی نه بێ بۆ منداڵ و خۆت
ڕه نجی هه ر بۆ خۆی بۆ به رگ و نان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك وه ك خۆی نه ڕوانێته من
خۆی پڵاو خۆربێ و من نانی هه رزن
سه رباقی ئه وه ش تاڵان و کوشتن
ڕیشه ی سه به ستیم ده ربێنیێ له بن
هه ر خۆی قه ڵه و کا و شان و مل پان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك سه رم به رده بازی بێ
جه رگم نێچیری چنگی بازی بێ
به سه رما تانجی ده رگای نازی بێ
نه ش بینم جارێ دڵ نه وازی بێ
ڕه فتاری باشی ئێش و سووتان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك ژینی به خوێن مژین بێ
زیاده نانی خۆی به نان بڕین بێ
هێنده بێ ڕه حم و وویژدان و دین بێ
عاله م له جه وری دڵ پڕ برین بێ
ڕۆژ به ڕۆژ باری ده ردی گران بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك نیوه ی له ڕه نجی ساڵت
بسێنێ له ده س خۆت و مناڵت
هێشتا به زه یی نه یه به حاڵت
به دارو به شه ق بشکێنێ باڵت
چاویشی له ده س شوان و سه پان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك ساتێ له ژێر ده ستی ئه و
ئارامم نه بێ بێ خۆراك و خه و
پاسه وانی بم به ڕۆژو به شه و
جوێن و شه قیش بێ به راته که ی ئه و
ئه گه ر شۆره تی وه ك سلێمان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك ئێش و نۆشێکی نه بێ
ڕوویه کی خۆش و گه شێکی نه بێ
بۆ حاڵی بچووك هۆشێکی نه بێ
دڵێکی گه رم و جۆشێکی نه بێ
گه ر ئه سکه نده ری شاهی جیهان بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
گه وره یه ك له له ی مناڵه که ی بم
خۆڵ ڕێژی حه وش و ناو ماڵه که ی بم
پێشمه رگه ی خۆی و هی خاڵه که ی بم
بێ به ش له نان و چاتاڵه که ی بم
ئه گه ر ڕۆسته می مازه نده ران بێ
یاخوا ئه و گه وره به شی نه مان بێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست