کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی شه‌هیدان بێده‌نگ بن

Tuesday, 25/12/2012, 12:00




ساڵانێکی پێش له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وله‌کاتی شۆرشی گه‌لانی ئێراندا له‌ کوردستان شۆرشگێران به‌ پێشه‌نگایه‌تی کاك"فواد مسگفی سڵگانی"و"دکتۆر قاسملۆ" که‌وتنه‌ ناو خه‌بات و تێکۆشان و له‌سه‌ره‌تای شۆرشدا زۆرینه‌ی ناوچه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات رزگار کرا.
ئه‌وکاته‌ شه‌ری نێوان"حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران"و"پارتی دیموکراتی کوردستان" له‌ ناوچه‌ی موکریاندا بو به‌یه‌کێك له‌ هۆکاره‌کانی بی هێزبوونی ره‌وتی دیموکراسیه‌ت له‌ رۆژ هه‌ڵاتی وڵاتدا و دواجار شه‌ری نێوان"کۆمه‌ڵه‌ودیموکرات" ویه‌كنه‌گرتنیان و نه‌بوونی سیاسه‌تێکی راستی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیك بو به‌ هۆکاری بیکاریگه‌ربونی خه‌باتی چه‌کداری ره‌وای گه‌له‌که‌مان.
له‌دوای شه‌هاده‌تی فواد مسگفی سڵگانی و له‌دوای ساڵه‌کانی 1981 حیزبی کۆمه‌ڵه‌ له‌ ره‌وتی شۆرشگێری دوورکه‌وته‌وه‌ وله‌دوای ساڵه‌کانی 1988 و شه‌ری سیروان ئه‌م حیزبه‌ له‌ناو چوو وه‌ك گروپێکی مارژیناڵ مایه‌وه‌.کۆمه‌ڵه‌ که‌ حیزبێکیئ چه‌پی مانوێستی بوو له‌ ساڵه‌کانی 1993 وه‌ ره‌ویه‌ باشوری کوردستان و که‌مپ نشینیان گرته‌ به‌ر ، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ داوی سه‌لماندن و فه‌رزکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی باشور وازیان له‌ ژیانی شۆرسگێری هێنا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران واته‌ "حدکا"ش به‌ هه‌مان شێواز له‌ دوای شه‌هاده‌تی دکتۆرقاسملۆ و شه‌ره‌فکه‌ندی نیشته‌جێێ که‌مپه‌کان بوون ووه‌ك هێزێکی مارژیناڵژیانی خۆیانیان به‌رده‌وام کرد.
ساڵانێکه‌ ئه‌م شێوازه‌ی ژیان کردن به‌رده‌وامه‌ و شۆرشگێری ئه‌م دوو حیزبه‌ له‌سه‌ر"فه‌یسبووك، وئینته‌رنێت"و به‌گشتی دونیای کۆمپیته‌ره‌،ئه‌م دوو حیزبه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم و دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌که‌ی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ ئابڵوقه‌دان و به‌سه‌دان ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌م دوو حیزبه‌وه‌ شه‌هید کران ، له‌دوای ئه‌و زه‌ختانه‌وه‌ و له‌دوای ئه‌وه‌ی ئینتیمایان به‌ شۆرشگێری و کوردایه‌تی نه‌ما ئێستا له‌ شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێم له‌ناو که‌مپه‌کاندا ژیانیکی زۆر ئاساییان گرتۆته‌ به‌ر ونایانه‌وێ شۆرسگێری بکه‌ن ، ته‌نانه‌ت نایانه‌وێ که‌سێکیش تێکۆشان بکات .
ئه‌م دوو گروپه‌ پچووکه‌ له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستیان به‌ره‌و "واشنگۆن و ئه‌وروپا"به‌رزکردۆته‌وه‌ وداوا ده‌که‌ن که‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر ئێران تاکوو ئه‌و کاته‌ ئه‌وانیش ببنه‌ حاکم و به‌م شێوازه‌ شتێك بکه‌وێته‌ ده‌ستیان ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ نایانه‌وێ که‌سێکیش تیکۆشان و خه‌بات بکات و دژ به‌ هه‌رچه‌شنه‌ شۆرشگێرێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی رادیكاڵه‌نه‌ و به‌هێزن .

له‌م ساڵێنه‌دا ئه‌م دوو حیزبه‌ بونه‌ته‌ دوژمنانی سوێندخواردووی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" "پژاك" و وه‌كوو ئۆپۆزیسێۆنی "پژاك" هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ مافدارن !هه‌رکه‌سێکی تریش بێت واده‌کات ئاخر ئه‌گه‌ر باڵای "پژاك"نه‌بوایه‌ "مسته‌فا هیجری" ئه‌بوو به‌ سه‌رۆك کۆماری ئێران و عه‌بدوڵای موهته‌دی ئه‌بوو به‌ وه‌زیر و ئه‌وانی تریش ئه‌بوون به‌ محافز و قایمقام وهتد... ئه‌م به‌ریزانه‌ ساڵانیکه‌ خۆیان ئاماده‌کردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکی شۆرش بکات و حوکم بدات به‌ ئه‌مان‌؟!
ئه‌شێ هه‌نێك ئێستا بڵین خێر ئیمه‌ پێویستمان به‌ ئه‌مه‌ریکا نیه‌ و بۆ خۆمان له‌گه‌ڵ گه‌له‌کمان و به‌ پاڵپستی ئه‌وانه‌وه‌ شۆرش ئه‌که‌ین!؟.
بۆیه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ گاپۆی رۆژ هه‌ڵات له‌ گیررفانیان دایه‌ قبوڵ ناکه‌ن که‌ که‌سێکی تر یانی گه‌لی کوردو پێشه‌نگه‌کانی داوای شتێك بکه‌ن ،گاپۆکه‌یان زۆر مه‌زبوته‌ چوون دیاره‌ له‌لایه‌ن کۆماری سێداره‌ی ئێرانه‌وه‌ پێیان دراوه‌ بۆیه‌ ئاوه‌هاش له‌سه‌ری سورن .
ئه‌م به‌رێزانه‌ ساڵانیکه‌ که‌مپنشین بونه‌ و له‌هه‌ستی شۆرشگێری دورکه‌وتونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ "پژاك" تێنه‌گه‌ن و جدیاتی شمشێری شۆرش نه‌زانن!
ئه‌م به‌رێزانه‌ له‌ بیریان چۆته‌وه‌ که‌ "یه‌کێتی و پارتی" سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وانی شه‌هید کرد ئێرانیان به‌ده‌یان جار هێنایه‌ سه‌ر باره‌گا و که‌مپه‌کانیان، بۆیه‌ ئه‌وانده‌ تیکه‌ڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حیزبه‌ی باشوره‌‌ و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی حه‌زیان له‌خه‌ڵکی باشور بێت حه‌زیان له‌ پاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره.

له‌ کۆتایدا وه‌ك گه‌نجێکی کورد ئه‌مه‌وێ بڵێم که‌ به‌ڕێزان ئێوه‌ که‌ده‌ڵێن "ئێمه‌ شۆرشگێرین و هاورێی فواد و قاسملۆین" ئه‌و کاته‌ به‌ گوێره‌ی قورسای ئه‌م قسه‌یه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و ئه‌گه‌ر شۆرشگێریتان پێناکرێ نه‌بنه‌ کۆسپ بۆ ئه‌ندامه‌کنتان چون باش ده‌زانم ئه‌وان گرێدراوی "پژاك"ن و پژاك به‌لایه‌نه‌وه‌ زۆر خۆشه‌ویسته‌ .
له‌م رۆژانه‌ی که‌ ئیتر به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چن تۆزێك بۆ کوردایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن له‌ بری ئه‌وه‌ی که‌یف سه‌فا بکه‌ن له‌ ناو که‌مپه‌کانداو شۆرشتان پێناکرێ بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی شه‌هیدان بێده‌نگ بن و حه‌یای شۆرشگێرانی ساڵانی پێشووی حیزبه‌کانتان مه‌به‌ن .
بۆ خۆشتان باش ده‌زانن که‌ خه‌ڵك له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا حه‌زیان له‌ ئێوه‌ نیه‌ بۆیه‌ له‌ دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی خۆتان و حیزبه‌کانتان کارێکی باش بکه‌ن و بۆیه‌ك جاریش بێت واز له‌ ئۆپۆزیسێۆن بونی "پژاك" بهێن و ماده‌م شۆرستان پێناکرێ دژه‌ شۆرشیش مه‌بن ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە