وڵامێک بۆ "عهلی سهلیم" نووسهری ئاژانسی پهیامنێر
Thursday, 07/11/2013, 12:00
ئاژانسی دەنگووباسی پەیامنێر دوێنی 6ی نوامبری 2013 بابەنێکی بە سەردێری "وەڵامێك بۆ فورات نیوزی سەر بە باڵی توندڕۆی پەكەكە : ئێوە دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستانن " بڵاو کردووتەوە، کە نووسەرەکەی کابرایەک بە ناوی " عەلی سەلیم".
ئهوه لینکی بابهتهکی ئاژانسی پهیامنیره:
http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=324500 وتارەکە لە زاری" عەلی سەلیم" بڵاو کراوتەوە و وەکوو وڵامدانەوەی بابەتێکە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە سەر مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له ئاژانسی فورات دا بڵاو بووتهوه. هەر لە سەرەتا بابەتەکەوە نووسەری ئاژانسی پهیامنێر بە هەڕەمەکی دەستی کردووە بە بێڕێزی ، جوێندان و هەڵپەسینی تۆمەتی بێبنەما لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان. هەڵبەتە خوا هەڵناگرێ یەک ڕەستەی راست لە بابەتەکەی دا هەیە، ئەویش ئەوەیە کاتێ دەڵێ بابەتەکەی ئاژانسی فورات " بە شێوەیەکی بێسەرووبەر باسی ڕووداوە مێژووییەکانی کردووە" ئەو قسەیەی زۆر ڕاستە، چوونکە لە بابەتەکەی ئاژانسی فورات کە "ئاری ئەحمەد" نوسیویەتی، بە ڕێکوپێکی هەموو ئەو تاوانانەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دژی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان ئەنجامی داوە ریز نەکردووە. زۆر کەمی نووسیوە و تەنانەت ئاماژەی بە زۆرێک لهو تاوانانه نهکردووه که پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق له دژی گهلی کورد له ههموو بهشهکانی کوردستان ئهنجامی داوه.
بێجگە لەوە، وتارەکەی ئاژانسی پەیامنێر کە لە زاری "عەلی سەلیم" بڵاو کراوەتەوە هەموی تۆمەتی بێبنەمایە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان و هەموو ئەو تۆمەتانەی خراوهته پاڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، هەموویان پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێتەوە. لێرە خاڵ بە خاڵ بابەتەکە باس دهکهم.
لە بە بەتەکهی ئاژانسی پهیامنیر دا هاتووە " پەكەكە لە بنەڕەتدا بۆ ئەوە دروست بووە دژایەتیی هزری نەتەوەیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد بكات. هیچ هەنگاوێكی لە بەرژەوەندیی گەلی كورددا نەبووە. ناتوانن بە خەڵك بڵێن ئەوە دەستكەوت و سەروەرییەمان بۆ گەلی كورد بەدەست هێناوە."
- کاکی نووسەر و ئاژانسی پەیامنێر، هەر ئەوە بەسە، ئەو وشانەی کە ئێوە لەم ڕەستەیەدا بەکارتان هێناوە "هزری نەتەوەیی، بزووتنەوە ڕزگاریخوازی و بەرژەوەندی گەلی کورد" سەرجەمیان لە دوای دەرکەوتنی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە ئەنجامی ئەدەبیاتی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان دا گەشەیان کرد کە ئەمرٶ ئێوەش بەکار دەبەن. بەر لە هەر شتێک پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە لە دوایین کۆنگرەی دا لە شەڕم دا پاشکۆی عێراقی بە ناوەکەیەوە لابرد، چ پەیوەندیەکی لەگەڵ هزری نەتەویی هەیە؟ دەربەگ یان سەرۆک عەشیرە چ پەیوەندییەکان بە هزر نەتەوییەوە هەیە؟ تەنانەت ئێوە سەرجەم بە ژێر و ژوورەوە دەتوانن پێناسەیەک بۆ نەتەوە بکەن؟ یان بەو قەدەرگەرایی و سیاسەت بە نرخی ڕۆژکردنە لەلایەن سەرکردەکانتانەوە وەکوو " بروسکەگیر" رۆڵی دوژمنایەتی سەرجەم بزووتنەوە نەتەوەییەکانتان بەر لە داگیرکەرانی کوردستان گیراوە. "سولێمان موعینی، مەلا ئاوارە، سەعید ئاڵچی ، سەعید قورمزی توپراک، دکتور سیروان" ئەوانە کێی کوشتنی ؟ ئەوانەی خاوەن هزری نەتەوەیی بوون کێ کوشتنی ؟
لە بابەتەکەدا هاتووە:" لەڕووی تەنزیمییەوە هەر لەسەرەتا ڕێكخراوێكی ترسناك و تۆقێنەر بوون. منداڵ و هەرزەكارانیان فریو دەدا و مێشكیان بە ئایدیۆلۆژییای نانەتەوەیی دەشۆرد. لەناو ڕێكخراوەكەیاندا ئازادی بوونی نییە و ئەندامەكانی تەنیا وەك ئامرازێكی بێڕۆحن لە خزمەتی سەركردەكانیاندا. لەناو ئەم ڕێكخراوە ترسناكەدا هەر كەس واز بێنێ سەرەنجامی كوشتنە و ئێستا ژمارەیەكی زۆریان هەر لەناو پەكەكەن بەڵام لەژێر هەڕەشەی كوشتنن چونكە دژی سیاسەتی سەركردەكانی ئەم ڕێكخراوەن. "
- کاکی نووسەر و ئاژانسی پەیامنێر ، پارتی کرێکارانی کوردستان خاوەن پرینسیپی شۆرشگێرییە. پەکەکە هەر لە سەرتاوە بۆ پەروەردە کردنی ئەو کوردەی کە داگیرکەران پەروەردەیان کردووە و کەسایەتیان تێکڕوخاندووە، هەوڵی داوە. لە هەمانکات دا تەڤگەرێکی شۆڕشگێری جدییە کە لە نەبوونەوە ، هەبوونی درووستکردووە. بۆ ئەوەش تەنیا ئەوە بەسە کە گەلی کورد لە باکوری کورستان زیندوو کردەوە و لە گۆڕی داگیرکەران کە لە ژێر چیای ئاگری بۆتۆنیان بە سەردا کردبوو، دەرهێنا و تەک تەنیا قەدەری کۆیلایەتی و پارچە پارچە کردنی کوردستانی پەسەند نەکردووە، بەڵکوو هەموو کاتێک هەوڵی داوە کە گەلی کورد و وڵاتی دابەشکراوی کوردستان یەک بخاتەوە. بە دڵنیاوە دەڵێم ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو چۆن خیانەتی لە هەموو بزووتنەوە شۆرشگێرەکانی هەموو بەشەکانی کوردستانی کردووە، خیانەتی لە تەڤگەری پەکەکە نەکردایە و لەگەڵ ئەرتەشی داگیەکەری تورک لە دژی پەکەکە شەری نەکردایە، ئێستا کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد بونیاد نرا بوو. لە مێژوو تێکۆشانی پەکەکەدا زیاتر لە ٥ هەزار شەهید لە باشووری کوردستان لە شەڕ لە دژی خیانەت دا داوە کە بەو ڕێژەیە گەریلاکانی پەکەکە لە باکووری کوردستان لە دژی ئەرتەشی داگیرکەری تورک شەهید نەبوو، لە کاتێک دا لە ماوە ی ٣٠ ساڵە تێکۆشانی پەکەکەدا زیاتر لە ٣٠ هەزار سەرباز و پۆلیس و بەکرێگیراوی ئەرتەشی تورک کوژراون. شتێکی ئاساییە کە لە نێو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێر دا خیانەتکار و ئەوانەی ناتوانن لەگەڵ شۆرش دا خۆیان ڕێکبخەن دەردەکەون، بەڵام لەوە خراپتر ڕۆڵی "بەکۆ عەوانی" پارتی کرێکارانی کوردستانە کە هەموو کاتێک هەوڵی داو، گەریلاکانی پەکەکە خیانەت بکەن و پارتی دیموکراتی کوردستان داڵدەی داون. ئەوانی لە لای پەکەکە هەڵهاتوون لە لای پارتی دیموکراتی کوردستان بێشەرف و بێنامووس کراون، و تەجاوزیان پێکراوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێز و ئیرادەی ئەوەیان بەنێ خاوەنداری لە شۆرش بکەن.
لە بابەتەکەی پەیامنرێ دا هاتووە:" مێژووییەكەیان پڕە لە تیرۆر و كوشتنی خەڵكی بێگوناح و تەنانەت تەسفیە و كوشتنی كەوادیری خۆیان.
- کاکی نووسەر و ئاژانسی پەیامنێر ئێوە بە بی هیج بەڵگەیەک کوشتنی هەندێ کەستان خستووتە ئوباڵی پەکەکە ، لە هەمانکات دا دوور لە هەموو پرنسیپەکانی نووسین و ڕاگەیاندن، ئاماژەتان بە ناوی هەندێ شەهیدی مەزنی وەکوو "ئاپی حوسین و شەهید ئیبراهیم" کردووە. دەبێ ئەوە بڵێم کە "شەهید ئیبراهیم" کە هەڤاڵی "فەرماندەی ئەفسانەوەی مەعسووم کورکماز بوو" بە دەستی سیخورەکانی ژیتەم شەهید کرا کە دواتر خۆیان دانیان پێدا نا. لە هەمانکات دا شەهید ئاپێ حوسێن لە هەڵمەتی شۆرشگێری ساڵی ٢٠١٢ دا لە ناوچەی ئەلکێ شرناخ پێی لە سەر مینی داگیرکەرانی کوردستان دانا و دوای تەقینەوە شەهید بوو. لێرە زۆر ناحەقی ئێوە ناگرم کە بەو شێوەیە شەهیدانی کوردستان و ئەوانەی خیانەتیان لە شەهیدان کردووە لە یەکدی ناکەنەوە، چوونکە ئێوە بە خۆتان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیشەوە نەک هیچ ڕێزێکتان بۆ شەهیدان نییە، بەڵکوو تەنانەت نازانن دەبێ چۆن ڕێز لە شەهیدان بگیرێ. یەکەم ئەوەی کە شەهیدان بە بەردەوام کردنی ڕێبازەکەیان ڕێزیان لێدەگیرێ کە ئێوە هەر لە سەرتاوە ڕێبازتان بە پێچەوانەی ئەم پرنسیپە بوو و دووهەم تەنانەت نازانن یەک خولەکیک بە پێوە بوەستن ڕێز لە شەهیدان بگرن، چوونکە هەتا ئێستاش سەرۆک عشیرەکانتان نە خۆیان دەزانن و نە فێریان کردوون، دەبێ چۆن ڕێز لە شەهیدان بگری.
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:" بەشێوازی جۆراوجۆر خزمەتی ڕژێمە داگیركارەكانیان كردووە. پەیوەندیی زۆر ئاڵۆزیان لەگەڵ موخابەڕاتی دەورووبەردا هەیە.
وڵام : ئەگەر مرۆڤ بە درۆکردن شاخی دەربهاتیایە، ئێستا شاخێكی مەزن بە قەد هەڵگورتان لە سەر سەر سەوز ببوو، دەستی چەوری زۆتان بە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان دا دەساون. هەتا ئێستا پەکەکە خزمەتی بۆ چ داگیرکەرێک کردووە، وەکوو کەوا سووری بەر لەشکر ، ئەرتەشی کامە داگیرکەری هێناوەتە کوردستان . هێشتا تانکەکان ڕژیمی تورک لە بامەڕنێ و ئامێدین ! ئەوە ٣١ ئابتان لە بیرچووتەوە، هێشتا هەر باس بکەم!
لە ئاژسنی پەیامنێر دا هاتووە:" دژی پڕۆسەی ئاشتین. لەهەر شوێنێك ئاشتی سەر بكەوێت ئەوان لەناو دەچن."
- ئەوە چۆن توانیوتانە ئەو تەسپیتە عەزیمە بکەن. بە ڕاستی دەبێ خەڵات بکرێ. پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ هەتا ئێستا ٩ جار ئاگربەستی بۆ ئاشتی کەگەڵ تورکیا کردووە، ئەو هەموو فیداکارییە کە پەکەکە لە پێناو ئاشتی دا کردوویەتی.هەموو جارێک لە ئاگربەست دا داگیرکەران و خائینانی کوردستان هەوڵی زەربە لێدان لە پەکەکەیان داوە. بەلام دیسان پەکەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا سیاسەتی کردووە و ڕایگەیاندووە، لایەنگری چارەسەری کێشەکان بە ڕێبازی ئاشتین.
لە ئاژسنی پەیامنێر دا هاتوە:" ماوەیەكی دوورودرێژ لەگەڵ سەركردە توندڕۆیە سەربازییەكانی سوپای توركیا (ئەرگەنەكۆن) بە نهێنی ڕێككەوتنیان هەبوو بۆ ئەوەی شەڕ بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بەرپرسە گەندەڵە سەربازییەكانی سوپای تورك بەردەوام بن لە دزینی پارە و پەكەكەش بەردەوام بێت لە مافیگەری و بازرگانیی موخەدەرات.
- لەم خاڵەدا ئاشکرا دەبێ کە بە ڕاستی وانەکانی ئاکەپەتان بە باشی ئەزبەر کردووە. ئەو پرپاگەندەییەی شەڕی تایبەتی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بەرێوەیان دەبرد، ئێستا ئێوە دووبارەی دەکەنەوە. ج بەڵگەیەکتان هەیە بۆ ئەو بانگەشەیەتان. ژنراڵەکانی ئەرتەشی تورک خۆیان بە باشی دەزانن زەربەی گەریلاکانی پەکەکە چەندە گرانە. گووتەکانی "ئیلکەر باشبوغ" سەرک ئەرکانی ئەرتەشی تورک لە دوای شەڕی زاپ لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لەبیرچووتەوە، کاتی گووتی کێ پیاو با بێ ٢٤ کاتژمێر لەو چیایانە خۆی لە بەرانبەر هێزی گەریلادا ڕابگرێ" . لە کوێ بوو کە پەکەکە ئەو هەموو شەڕەی لەگەڵ دەوڵەت و ئەرتەشی داگیرکەری تورک دا کردووە، بوو بە هاوکاریان؟
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:" هەڵسوكەوتی نەشیاوی پەكەكە كاریگەری خەراپی لەسەر ناوبانگی كوردیش داناوە. زۆربەی وڵاتە ئازاد و دیموكراتەكان پەكەكە بە ڕێكخراوێكی مافیایی و تێكدەر و تیرۆریست و تلیاكفرۆش دەزانن.
- ئەگەر ئەمڕۆ ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆر دایە، لە سەدا ١٠٠ بەرهەمی هەوڵی خائینانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەندێ ڕێکخراوی بە ناوی کوردییە کە داوایان لە وڵاتانی ئەوروپایی دەکرد، ناوی پەکەکە بخەنە لیستی تیرۆرەوە . هیچ کەسێک ئەوەی لە بیر نەچووتەوە، کاتێ بەرێز ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لەئەوروپا بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی دەکرد کە ئەوە تیروریستە و دەبێ دادگایی بکرێ. هەر ئەو کاتە " مەسعود بارزانی" سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق بە وڵاتانی ئەوروپایی دا دەگەرا و وەکوو ئەندام و کاربەدەستێکی دەوڵەتی تورک داوای لە وڵاتانی ئەوروپایی دەکرد کە بەرێز ئۆجالان جێ نەکەنەوە، چوونکە ئەوە تیرریستە . هەر تەنیا لە سەر ئەوە خیانەتە بێ ، ڕۆژێک دێ کە گەلی کوردستان سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دادگایی دەکات.
لە ئاژسنی پەیامنێر دا هاتووە:" بە دەیان ئەندام و كادیریان لە زیندانەكانی ئەوڕووپا بە تۆمەتی كوشتن و بازرگانیی موخەدەرات لە زیندان دان."
- سەرجەم کادیرانی پەکەکە کە لە زیندانەکانی وڵاتانی ئەوروپایی دان، لە ئەنجامی ئەو هەوڵدانەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پەکەکەی وەکوو تیرویست ناساند ئێستا لە زیندان دان. دەژمنی داگیرکەری تورک بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا بە بانگەشەی بێ بنەمای بازرگانی بە مادە هۆشبەرەوە ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەش بکات و ئێوەش وەکوو هاوکار و هاوپەیمانی داگیرکەری کوردستان هەمان دەستە واژە دووبارە دەکەنەوە. ئەندامانی پەکەکە، نەک قەد دەست بۆ هیچ مادەیەکی هۆشبەر نابەن، تەنانەت ئەک قەدەح مەشروبیش ناخۆنەوە. هەموویان وەکوو حەواری دەژین. ئێوە بە چ بەڵگە و بە چ جورئەتێکەوە تۆمەتی بێ بنەمای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دووبارە دەکەنەوە؟
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:" لە گوندەكان بەزۆر سەرانە و پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە."
- م یەک گووندنشین ناوبێنە کە بە زۆر پارەی لێوەرگیراوە. پارتی کرێکارانی کوردستان بە پاڵپشتی ئەو یارمەتییەی کە لە گەلی وەردەرگێ دەتوانێ بەو شێوەیە پشت ئەستوورانە و بە خۆ باوەڕ لە زەلکاوی رۆژهەڵاتی ناوین دا سیاسەت بکات، پارتی کرێکارانی کوردستان خۆ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە، لە بەر ئەوەی پشتی بە" شای داگیرکەری کوردستان" قایم بوو و وەختی یارمەتی شا لە دوای پەیمانی ئەلجەزایر نەما لە یەک شەو وڕۆژ دا ئاشبەتاڵ بە ٢٠٠ هەزار پێشمەرگە و چەکدار بکات. ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان دەتوانی بەو شێوەیە بەهێز لە سەر پێی خۆی ڕاوەستێ ئەوە سەرچاوەی بۆ یارمەتی گەل دەگەرێتەوە.
لە ئاژسنی پەیامنێر دا هاتووە:" لەبزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردی باشوور زۆر موستەفید بوون و یارمەتی دراون بەڵام ئەوان نمەكحەرامییان كردووە و لە زرووفی زۆر هەستیاردا شەڕیان بە باشوور فرۆشتووە."
- ئەگەر ئەمرٶ لە باشووری کوردستان حکوومەتێک هەیە ، ئەوە دەسکەوتی خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستانە. چوونکە ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان نەبایە، تورکیا قەد ڕازی نەدەبوو هێڵی دژە فرین لە سەر باشوور درووست بکرێ و بەو شێوەیە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبوایە لە "کەرەج" هەر خەونیان بە "سەرێ ڕەش" وە ببینیایە. تورکیا بە پەسەند کردنی هێڵی دژە فرین دیویست پارتەکانی باشووری کوردستان و بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەکار بێنێ، کە لەو کارەی دا سەرکەوت و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئەوەی لە دەستی هات خۆش خزمەتی بۆ تورکیا کرد. بەس یەکەمین بڕیاری پارلەمانی هەرێمی باشووری کوردستان بە سەرۆکایەتی "جەوهەر نامێقی" رەحمەتی بەسە بۆ ئەوەی کە بزانن ئەو حکوومەتەی لە باشوور درووست بوو، بە مەرجێک دانیان پێدا نا کە لە دژی پەکەکە شەڕ بکات.
لە ئاژسنی پەیامنێر دا هاتووە:" هەمیشە لەبەرانبەر بێگانەدا تەنانەت لە بەرانبەر پۆلیسێكی سادەی بیانیدا سەرشۆڕ و ترسنۆك بوونە بەڵام خۆیان بە حاكمی كوردستان دەزانن و كەڵەگاییان بەسەر خەڵكی كورددا كردووە."
- ئەم خاڵە دەقاودەق بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردەکانی دەرباز دەبێ. لە کاتێک دا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکرات حکوومەت و پارلەمانی هەرێـمی باشووری کوردستان بە زمانی کوردی وەکوو حکوومەت و پارلەمانی کوردستان ناودێر دەکەن، کەجی بە زمانەکانی دیکە بە ترسنۆکانە وەکوو کوردستانی عێراق ئاماژەی پێدەکەن. وێنەکانی سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی دەس ماچکردنی "سەدام و شای ئێران" بەڵگە بۆ ئەوە. تەنانەت وەختێ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەفەر دەکەن بۆ تورکیا نەک تەنیا هیچ ئالایەک و تەنانەت ئاڵای حکوومەتی هەرێم لە پشت سەریان دانانێن، وەکوو بێڕێزی مسینەیەک لە پشت سەریان دادەنێ، کە بە هیچ شێوەیەک جورئەتی ئەوەیان نییە، نارەزایەتییەک نیشان بدەن .
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:زۆربەی سەركردەكانیان كوردی نازانن كەچی لافی كوردایەتی لێ دەدەن."
- سەرکردەکانی پەکەکە ئەگەر کوردییان نەزانی بێ، لەئەنجامی سیاسەتی ئاسیملاسیۆنی دەوڵەتی تورک دا بوو، بەلام ئێستا هەموویان دەزانن و خۆیان فێر کردووە. ئەوەی جێگای سەرنجە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوە ڕەسمیەکان دا بە زاراوەی سۆرانی قسە دەکەن، لە کاتێک دا زاراوەی خۆیان کرمانجییە. ئەوەش لە ترسی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، لە بەر ئەوەی هەڕەشی لێکردوون نابێ بە کرمانجی قسە بکەن، چوونکە کوردەکانی باکووری کوردستان بەو زاراوەیە قسە دەکەن ، بۆ ئەوەی زاراوەی کرمانجی پێش نەکەوێ. تەنانەت لە چوارچێوەیە ئەو هەڕەشەیەی دەڵەتی تورکیادا هەوڵ دەدەن زاراوەکانی کرمانجی، هەورامی، لکی و کەلهووری لە باشووری قەدەغە بکەن و سیاسەتی "یەک زمانی" دەوڵەتی تورک وەکوو " یەک زاراوەیی سۆرانی" لە باشووری کوردستان پەیرەو بکەن.
لە ئاژانسی پەیامێر دا هاتووە :" ئۆجەلان لە كاتی گیرانیدا دەیتوانی ببێتە قارەمان و مێژوو بۆ خۆی تۆمار بكات بەڵام زۆر ترسنۆكانە گوتی دایكم توركە و دەبێ بگەڕێنەوە بۆ ڕێبازی ئاتاتورك. لەهەموو ژیانیدا ڕۆژێك لەگەڵ گریلاكانی نەژیاوە تەنیا لە دیمەشق و دۆڵی بیقاعی لوبناندا بووە و گوێی لە تەقەی شەڕ نەبووە."
- لێرەش دا جارێکی دیکە سەڵماندتان کە بەراستی زۆر بە باشی لەلایەن تورکیاوە پەروەردە کراون. بەڕێز ئۆجالان ڕاستییەکی ئاشکرا کرد کە دایکی تورک بوو. ئەویش لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێری نێو دەوڵەتی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و گەلی کورد دا ئەو کارەی کرد، کە پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشیک لەو لایەنەنانە بوو کە لە پیلانگێری دا بەشدار بوون. زۆر لە سەر ئەو مژارە قسە ناکەم کە بەرێز ئۆجالان خاوەن چ کەسایەتیەکی کاریزماتیکە، تەنیا ئەوە دەلێم گۆڤاری تایم ئەمساڵ ناوی بەرێز ئۆجالان کە ١٥ ساڵە لە زیندان دایە وەکوو یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتیە بەکاریگەرەکانی جیهان هێناوە. من لەو ئاستەدا نیم کە باسی خەبات و تێکۆشانی مەزنی بەرێز ئۆجالان بکەم.
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:" ساڵانێكی دوورودرێژە باڵی توندڕۆی پەكەكە بە نیازە لە هەموو بەشەكانی كوردستان گرفت دروست بكات. ئەوان لە باكوور یەك دەستكەوتیان بۆ گەلی كورد بەدەستنەهێناوە. زۆرجار بوونەتە مایەی گرفتی گەورە بۆ خەڵك. ئەوەی ئەوان لە دژی كوردستان كردوویانە هیچ دوژمنێك نەیكردووە. ئەوان ڕێك ئەو شتە دەكەن كە لە قازانجی داگیركارانی كوردستانە."
- ماشەڵا لەو هەموو ژیرییە، کە ئێستا بەو لایەنی پارتی کرێکارانی کوردستانتان زانیوە. ئەوە چۆن ئەو شتە موهیمەتان کەشف کردووە. یەکەم ئەوەی کە بەکارهێنانی دەستەواژەی باڵی تووندرو، ئەو دەستە واژەیەی کە ئەم ڕۆژانە ڕاگەیاندنەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی دوژمنانە لە دژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد بەکار دەبن و ئێوەش هەمان ئەو سیاسەت دووبارە دەکەنەوە. دووهەم مێژووی زێرینی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵگەیە بۆ تێکۆشانی لە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستان. ئەگەر ئێستا لە باکووری کوردستان کوردان بە شانازیەوە دەڵێن ئێمە کوردین، ئەوە لە سەدا ١٠٠ بەرهەمی خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستانە.
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:
" لەدوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لە دژی گەلی كورد ئەم شۆڕشگێڕانەیان دایە دەست ڕژێمی بەعسی خوێنڕێژ. هەروەها ژن و منداڵی گوندی دێزۆ کە بێگوناح بوون و شەهیدیان كردن و پاشان لەنێو خانووەكانیاندا سووتاندیان. زۆر نامرۆڤانە دەیانجاری دیکەش ژن و منداڵی گوندەکانیان لە هەموو پارچەکانی کوردستان دزیوە و كەس نازانێ چارەنووسیان چی بەسەر هاتووە. بەهۆی ئەو مینانەی لەسەر ڕێگا و بانەكان و لەنێو كانیاوی گوندەكانی كوردستانیان دادەنا دەیان ژن و منداڵی كورد شەهید بوونە و سەدانی دیكەش بێ دەست و قاچ بوونە.
- ئێستا ئەو موستەشارانەی کە لە هێرشەکانی ئەنفاڵ دا جێگایانە گرت لە لای کام پارتی سیاسین؟ ئەرێ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە، کە داڵدەیان دەدا؟ ئەرێ پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو کە ژن و منداڵانی باکووری کوردستانی لە کەمپی ئەترووش گولە باران کرد و ئابڵۆقەی خستە سەریان؟ مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پڕاوپڕە لەو تاوانانە، کەچی هەموو ئەو تاوانانە دەخەنە ئۆباڵی پارتی کرێکارانی کوردستان. هیتلر دەڵێ ؛ درۆکەت هەتا مەزن بێ، خەڵکی هێندە زیاتر باوەڕت پێدەکەن'، ئێستا ئێوەش درۆیەکی هێندە مەزنتان کردووە کە تەنیا لە ئێوە ئەوەشێتەوە ، چوونکە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو تاوانانەیان ئەنجام داوە بۆیە بە باشی دەزانن و دەیخەنە پاڵ لایەنەکانی دیکە.
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:" لەساڵی 1993 دیاردەیهكی مەترسیدار له باكوری كوردستان سەری هەڵدا ئەو دیاردەیه ناوی ڵێنرابوو، "بكەری نادیار" تیرۆر ئەنجام دەدرا، هیچ شوێن پەنجەیەكی له تاوانەكەدا بەجێ نەدەهێشت. ئەو رێكخراوەی كه ئەو جۆره تیرۆری ئەنجام دەدا ناوی كۆنترا گەریلا بوو كه بەسەدان نووسەر و چاڵاكوانی سیاسی و مەدەنی و سەركردەی حزبی كردبووه ئامانج، یەكێك له نمونەكانی تیرۆری بكەری نادیار كوشتنی تۆرگوت ئۆزال و ئەشرهف بدلیسی بوو. ئەو رێكخستنه، لەنێوان دەوڵەتی توركیا و پەكەكه بناغەی خۆی قایم كردبوو، ئەو تاوانه بەهاوبەشی و ئاسانكاری لەنێوان ئەرگەنەكۆن و كۆنترا گەریلا پەیرەو دەكرا، تاوانەكان لەرووی سیاسیەوه خزمەتێكی زۆری دەوڵەتی ئەو كاتی توركیا و باڵێكی توندرەوی ناو پەكەكەی دەكرد، له ساڵی 1993، ئەشرەف بدلیسی و تورگوت ئۆزال، دەستێكی ئاشتیان بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەگەڵ ئۆجەلان درێژ كرد، بەڵام كەسێك بەناوی مەحموود یڵدرم، لەگەڵ باڵه توندرەوەكەی پەكەكه، بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریان لەسەر تێكدانی ئەو ئاگربستە كرد، چونكه ئامانجی هەردوولا له سەر ئەو بنەمایه هەڵێنجرابوو، كه چۆن تۆرگوت ئۆزال و ئەشرەف بدلیسی لەناو ببەن ئەوه بوو پیلانێكی هاوبەش لهنێوان باڵێكی توندرەوی پەكەكه و ئەو رێكخستنه بەناوی كۆنترا گەریلا، كه راستەوخۆ لەژێر چاودێری مەحموود یڵدرم بەرێوه برد."
- کردوەکانی بکووژی نادیار کاری ڕاستەوخۆی هێزی سەر بە ناوەندی فەرمانداری ژاندارمەی تورک ناسرا بە "ژیتەم " بوو. بەڵگە بۆ ئەم قسانە دانپێدانانەکانی سیخوری پێشووی ژیتەم "عەبدوڵقادر ئایگان"ە کە لەم ڕۆژانەدا وێنەیەکی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو بوویەوە. "عەبدوڵقادر ئایگان" لە دانپێدانانەکانی دا زۆر بە بەرفراوانی باسی کردوەکانی بکووژی نادیار دەکات و تەنانەت باسی هاوکاریەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دا دەکات. کوشتنی تورگورت ئوزاڵ لە ئەنجامی ژەهرخوردکردن دا بوو بۆ ئەوە ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٣ تێکبچی. ئەو کاتەش بەڕێز ئۆجالان گووتی کە ئەم مردنە گوماناوییە و ئێستا لە دادگای تورکیا دا سەلمێندرا کە تورگوت ئوزاڵ لە لایەن دەوڵەتی شاراوەی تورکیاوە تیرۆر کراوە. لەم مژارەش دا پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستی تاوانبار و چەوری خۆی بە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان دا نەساوە، چوونکە هێندە بەڵگە هەیە کە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەگەل "ژیتەم" و هێزی تایبەتی کوشتنی و تیرورکردنی ئەرتەشی تورک بسەلمێنێ کە زۆر بە ئاسانی هەموو کردەوە چەپەڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخاتە ڕوو.
لە ئاژانسی پەیامنێر دا هاتووە:" گەلی كورد خۆشحاڵ بوو كە كۆنگرەی نەتەوەیی دەبەسترێ. دەستە موخابەراتییەكانی ناو پەكەكە خێرا كەوتنەخۆ و بەكرێگیراوێكی وەك جمیل بایكیان كردە سەرۆكی كەجەكە بۆ ئەوەی ئەركی تێكدانی كۆنگرەی نەتەوەیی بگرێتە ئەستۆ. ئەو كادیرانەش كە نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەر بوون لادران."
- ئەوەی هەتا ئێستاش ناهێڵێ کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێو لایەنەکانی کوردستان دا ببەستیرێ پارتی دیموکراتی کوردستانە. چوونکە پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق خاوەن زیهنەیتی عەشیرەگەرایی و ناوچەگەراییە، بە هیچ شێویەک بڕوای بە نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نییە. هەموو جۆرە ڕێگرییەک دەکات بۆ ئەوەی خەونی گەلی کورد کە یەکگرتنە پێکنەیە، چوونکە دەزانێ لە ئەگەری پێکهاتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا و یەکیەتی گەلی کورد دا ئیدی ناتوانێ وەکوو ئێستا خۆش خزمەتی بۆ داگیرکەرانی کوردستان بکات و سنووری بۆ دادەنرێ و بەو شێوەیە دەسەڵاتی لە باشووری کوردستان لە دەست دەردەچێ. ئیدی کەس حەسابی بۆ ناکات و تەنانەت لە کەشووهەوایەکی بەو شێویەدا ڕێگە بۆ دادگایی کردنی سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەر ئەنجامدانی ئەو هەموو تاوانەی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانیان کردووە خۆش دەبێ. بۆیە بە هەموو شێوەیە ڕێگەی لە پێکهاتنی دەکات و لەم مژارەش دا تاوانی ئەنجامنەدانی کۆنگرە کە بەرپرسیاری سەرکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە ، دەخاتە پاڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ، ئەوش بە ئامانجی دیماگووژی و هەڵخلەتاندنی خەڵکی دەکات.
لە سەرەتا هەتا کۆتایی ئەو بابەتەی لە ئاژانسی پەیامنێر دا بڵاو بووتەوە، باس لەو تاوانە دەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە مێژووی خۆی دا ئەنجامی داوە و دەیخاتە ئەستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان . پارتی کرێکارانی کوردستان ئێستا لە هەموو کاتێک بەهێزترە و لە کاتێک دا تاوانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گەلی کورد ڕوون دەبێتەوە بە دانانی "کاناڵی خیانەتی ڕووداو" و چەواشەکاری لە ڕاگەیاندنەکانی دا هەوڵ دەدا، ڕێگە لە بەهێزبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان بگرێ، بەڵام بێئاگایە لەوەی کە ڕەوتی مێژوو بۆ دواوە ناگەرێتەوە و ئەوە خیانەت و خیانەتکارانە کە لە چاڵ دەنرێن و شۆرش و فیداکاری شۆرشگیرانە کە لە مێژوو دا بە زیندووی دەمێنێتەوە.
م. س شوان ٠٧/١١/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست