کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(15) شوبات ڕۆژی نەعرەتەی گەلی كوردە

Thursday, 16/02/2012, 12:00





 
بۆ ڕای گشــــتی

وەك دەزانرێت لەمڕۆژەوە دەكەوینە چواردەهەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ، كەتیایدا بەپیلانێكی قێزەونانەی وڵاتانی زلهێز و بەرژەوەندی خواز، ڕێبەری گەلی كورد ڕادەستی دەوڵەتی داگیركەری توركیا كرایەوە ، دیارە دوژمنان ویستیان ئەوە بوو پەیامێكی وەها بدەنە گەلەكەمان و بڵێن كە ئەمەیە چارەنوسی ئێوەیەو لەدەستی ئێمەدایە ، لەدوای ئەوەی كەگەلی كورد لەهەموو جیهاندا هەستانە سەرپێیان و پەیامی ئەوەیاندایە توركیا و هەموو جیهان كەدنیایەكی بێ ئۆجەلان بۆ ئێوەش نامێنێت وبەسەرتاندا دەڕوخێندرێت ، بۆیە نەیانتوانی وەك ئەوەی دەیانخواست وەها هەڵسوكەوت بكەن لەكەڵ بەڕێزیاندا بەڵام لەو ڕۆژەوە بەڕێزی كەوتۆتە زیندانەوە جۆرەها ڕێو ڕێبازیان بۆ بێ ئیرادەكردن و تەسلیم كردنی بەكارهێناوە ، كەلە زیندانێكی ژووری تاكەكەسی لەئیمراڵی بەرخودانێكی بێوێنەی لە مێژووی مرۆڤایەتی دا نیشانداوە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و شكست پێهێنانی سیاسەتی پیلانگێری ،كەئەو زیندانە هیچ هەل و مەرجێكی پێوانەكانی مافی مرۆڤی تێدا فەراهەم نیەو بەهەموو شێوەیەك پەیوەندی بەدەرەوە نەهێڵدراوە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەو پەرتووكانەی لەزیندانا نوسیویەتی هزراندنێكی جیهان بینی نوێی لەكەسایەتی كوردێكی كلاسیكدا ئافراند كەبتوانێت لەكەسایەتیەكی پاشكۆیەتی وخۆبەكەم بینی یەوە بكاتە كەسایەتیەكی بەخۆباوەڕو لەنەبوون بوون دروست بكات ، بۆیە ئێستا ئەو كوردەی ڕاستی خۆی لە هزرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی كوردا ناسیوەتەوە بە دەنگی بەرز ڕۆژانە ئەو پەیامە بەگوێی حكومەتی توركیاو جیهاندا دەدەن و دەڵین ژیان بێ ئۆجەلان نابێت ، بۆیە ئیستاش بەهەموو جۆرە سیاسەتێك لەهەوڵی دابڕانی گەل و سەرۆكدان بەڵام دیارە تاكوو ئیستا لەو هەوڵە شكست خواردوەكانیان ئەزمونیان وەرنەگرتووە بۆیە هەمان زهنیەت تاكوو ئیستا بەردەوامی بەخۆی دەدات، ناخوازێت ئەو ڕاستیە ببینێت كەئیستا ئۆجەلان كەسێك نیەو بەڵكوو هزرو فەلسەفەوئایدۆلۆژیایەكی نوێیە.
بۆیە جارێكی تر وەكوو گەل لەچواردەهەمین ساڵوەگەڕی ئەوپیلانگێڕیەدا وێرای ڕسواوشەرمەزاركردنی ئەو ڕۆژە ، پەیامێكی وەها بەگوێی دووژمنانی گەلی كوردو هەموو واڵاتانی بەرژەوەند پەرست دەدەین كەچیتر ناتوانن ئیوە چارەنوسی گەلێكی وەك گەلی كورد دیاری بكەن بەڵكوو ئەوە گەلی كورد خۆیەتی ئەمڕۆ چارەنوسی خۆی دیاری دەكات ، گەلی كوردیش ئەمڕۆ وەكو تاك وەك كۆمەڵگا گەیشتۆتە ئاستێكی هۆشیاری نەتەوەیی و ڕێكخستنی وەها كەبتوانێت ببێتە وڵام بۆ هەرپێشهاتێكی خوازراو نەخوازراو ، بەپێچەوانەشەوە ئەو وڵاتانەی كەچەندین ساڵە لەپێناوی بەرژەوەندیە ماددیەكانیاندا چەندین گەلی وەكوو كوردیان كردەقوربانی ئیستا لەقەیرانێكی قوڵی بەڕێوەبردنی سیستەمە نەخۆشەكەیاندان .
ئەی جەماوەری گەرمیان .
دیارە ماوەیەكی كورتە جوڵانەوەی هاوڵاتی ئازادویەكسانی دەڤەری گەرمیان مان ڕاگەیاندوە كە لەبەرواری 20-1-2012 لەكۆنفراسێكدا لەشاری كەلار ئەنجومەنی ئەم جوڵانەوەیە هەڵبژێردرا ،بیرۆكەی ئەم جوڵانەوە جەماوەریە لە هزراندن و فكری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانەوە وەرگیراوە ، جوڵانەوەیەكی كۆمەڵایەتی مەدەنیە ، پێكدێت لەگردبوونەوەی كەسایەتی سەربەخۆ، ڕێكخراوی كۆمەڵەی مەدەنی ، پارت و ڕێكخستنی سیاسی ، لەپێناوی چالاككردنی تاك و كۆمەڵگادا كار دەكات بۆئەوەی ئیرادەی كۆمەڵگا بەهێز بكات و كۆمەڵگا بتوانێت خۆی خۆی بەڕێوەببات و پرسەكانی خۆی چارەسەر بكات ، ئەم جوڵانەوەیە لە پێناوی گەیشتن بەدەسەڵاتدا كار ناكات و چارەسەری هەموو پرسەكان بەدەسەڵاتەوە نابەستێتەوە ، پشت بەخۆی دەبەستێت و لەچوارچێوەی پێوەرە دیموكراتیەكاندا كار دەكات و ڕێزلە یاسا و ڕێسای هەرێمی كوردستان دەگرێت. بۆیە وەك جوڵانەوەى هاوڵاتى ئازاد و یەكسان كەبیرۆكە و هزرى بەڕێزیانە بەئەركى خۆمانى دەزانین
هەروەك ئەركێكی نەتەوەیی و ئەخلاقی لە بەرامبەر ئەو هەڵسوكەوتە نادیموكراتیانەی لەبەرامبەر گەل و ڕێبەرایەتیمان دەكرێت خاوەن هەڵوێست بین و لەئاستی هەستیاری قۆناغەكەدا بین ، بۆئەوەی بتوانین ببینە وەڵام و ئەو هێزە لەخۆماندا بئافرێنین پێویستە كێشە ئایدۆلۆژی و ئاینی و نەتەوەیییەكان لەخۆماندا چارەسەر بكەین ، ئەم كێشانەش تاكوو ئەمڕۆ كێشەیەكی چارەسەر نەكراوە لەهەموو ئەو تێز و فەلسەفە باوانەی كە هەیە ، بەڵام ئەمڕۆ بەناوی جوڵانەوەی هاوڵاتی ئازادویەكسان كە هزرو فەلسەفەی بەڕێز ئۆجەلانە خاوەن بانگەشەی چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشانەین ، بۆیە بانگەوازیمان بۆ هەرتاكێك و پارت و ڕێكخراوێك هەیە كە دەتوانن لەنێو جوڵانەوەی هاوڵاتی ئازادویەكساندا جێگای خۆیان بگرن ، بەشێوەیەكی فرە ڕنگی و هەرەوەزی كاری هاوبەش بەڕێوەدەبرێت بێ ئەوەی بیر لەسڕینەوە و ڕەتكردنەوەی یەكتری بكرێتەوە



.
ئەنجومەنى جوڵانەوەى هاوڵاتى ئازاد و یەكسان / دەڤەرى گەرمیان
2012-2-15

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە