پێش هەموو كەس ئەم ئازادە نوسەرى كوردستان پۆست بوو
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
كە هەڵبژاردنەكانى ئەم دواییەى مەڵبەندەكانى یەكێتى كرا , ئەم ئازاد تۆفیقە كارگێڕى مەڵبەندى سلێمانى بوو , بۆ ئەو هەڵبژاردنەش هەر خرایەوە لیستى مەڵبەندەوە , سەربارى ئەوەى ناڕەزایەتى هەبوو لە لایەن سەرجەم برادەرانەوە لە سەر ئەوەى ئازاد تۆفیق كاتى خۆى خیانەتى كردوە ودزى لە مەڵبەندو كۆمیتەكەى كردوە و چەندین پارچە چەكى فرۆشتوە و خواردویەتى و دوایش لەسەر ئەمانە دەركراوە و جارێكى تریش هێنراوەتەوە , تەنانەت لاى باندەكەى بەرزانیشەوەهەر ئەیانوت لیستەكەتان دزێكى تیایە , كەریم سەعیدى كارگێڕەكەى ئێستاش لە حەوشەكەى مەڵبەند ئەیوت من كارگێڕى ئەم ئازادە بووم ئەزانم چى كردوە ,عەیبە ئەوە ئەخەنە لیستى خۆتانەوە ,بە هەرحاڵ ئازاد خرایە لیستەوە , ئیتر لیستى مەڵبەند دەرنەچون و باندەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵ دەرچوون ,ئیتر ئازاد توشى هیستریا بوو , چونكە چوبوە لاى بەرزانى ئەحە سمێڵ و پارەشى وەرگرتبوو واى دانابوو كە لە سەر لیستەكەى مەڵبەند هەر دەرئەچێ و دوایش دێتەوە لاى بەرزان , بەڵام لەهەردوو لابوو , هەموو بیرمانە یەكەم نوسین لە كوردستان پۆست لە سەر ئەو مەسەلەیە نوسرا ئەم ئازاد تۆفیقە لە ژوورى ڕاگەیاندن نوسى و هەر لەوێوە ناردى بۆ كوردستان پۆست , بابەتەكەش بەناوى تاڵەبانى بەرزانى ئەحە سمێڵى كرد بە لێپرسراوى مەڵبەند و بەناوى (عبداللە على ساڵح) , وە وێنەیەكى یاریزانە زلەكانى بۆ تاڵەبانى دانابوو , دواى دابەزینیشى هەر بە فۆتۆكۆپیەكەى مەڵبەند سەدان نوسخەى لەبەر گرتەوە و بڵاوى كردەوە , دواى ئەوەش هەندێك بابەتى تریشى هەر نوسى , ئیتر كە دوایى ملى شۆڕ كردو نۆكەر ئاسا لەبەر دەم ژورەكەى بەرزاندا كڕنوشى بۆ برد ,ئیتر باى دایەوە و قسەى بە برادەرانى ڕیفۆرم ئەوت و ئەمیش بەهەمان ڕێچكەى پۆڵا سەعیدا هەنگاوى نا و نهینى و قسەى بەینى دوو كەسى برادەرەكانى بڵاو كردوە ,كەچى دوێنێ شەو گوێم لەم ئازادە بوو لە كەناڵى گەلى كوردستانەوە لەبەرنامەى گەرماو گەرمەوە ئەیوت , (مایهی شهرمهزارییه بۆ كهسانێك كه بهكاراكتهری سیاسی لهم ولاتهدا ناسرابن، لهپشت سایتێكی لهوجۆرهوه بن) زۆر گەڕام نوسخەیەكم لەو بابەتەى ئازاد دەست بكەوێت و لەگەڵ ئەم بابەتە بینێرم بەڵام دەستم نەكەوت , ئازاد ئەو كاتە بە شانازى ئەزانى جنێو بارانى تاڵەبانى و بەرزانى ئەحە سمێل بكرێ ,شانازى ئەكرد بەوەى یەكەم كەس بوە بابەتى لەسەر ئەو خۆى ووتەنى جاش و دزانە نوسیوە كەچى ئێستا ئەمیش وەكو پۆڵا سەعید ئەو كانیەى ئاوى لێ خواردوە بەردى تێ گرت ,ئەمانە لەوە تێ ناگەن كە ئەمڕۆ خوێنەر و نوسەرى ئەو سایتە بە قەد خوێنەرى سەرجەم سایت و ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى سەر بە دەسەڵاتە و بگرە چەند قا ت زیاتریش , ئێمەى نوسەرانى كوردستان پۆست زۆر شانازى بەوەوە ئەكەین كە كوردستان پۆست ئەو تاكە پەنجەرەیە یە كە سەیرى ئازادى و ڕادەربڕینى ئازادى تیا ئەكەین , ئێوە ى قەڵەم فرۆشەكانى دەسەڵات ئەو شەڕەى ئەمڕۆ بە كورستان پۆستى دەفرۆشن ئەنجامى ئەو ترسەیە كە ئەم سایتە بوێرە خەوو خۆراكى لە ئێوە حەرام كردوە , ئێستاش و ئەوساش كوردستان پۆست تاكە سەرچاوەى زانینى هەمو و ڕاستیەكان بوە و هەر ئەمیش بوە كەمیللەتى ووشیار كردۆتەوە , چەندین ڕاپرسى كراوە ئەم سایتە لە ڕیزبەندى پلە یەكەمەكان دابوە و خوێنەرێكى باشیشى هەیە و دەسەڵات تۆقێنیشە , هەرچى كەناڵێك دژى ئێَوە بێت و لەبەرەى میللەتدا بێت لاى ئێوە بە چاوێكى سوك سەیر ئەكرێت , ئێوە گرنگ نین میللەت گرنگە , كوردستان پۆست لە دڵى میللەتدایە وقەتیش لە دڵمان دەرناچێ ,سەنگەرى ئێَوە سەنگەرى دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتیە و سەنگەرى كوردستان پۆستیش سەنگەرى نیشتمان پەروەرى و سەربەرزى و پاكیە , ئێوەش هەر لە گوپى خۆتان بدەن , بە هەمو و هێزتان ناتوانن ئەم سایتە لە دڵى خەڵك دەربهێنن, چونكە ڕۆڵەیەكى نازدارى خەڵكە , كوردستان پۆست فێرى ئەوەى كردین نەترسین و بنوسین و بڵێین ,كوردستان پۆست هێزى ڕووبەڕوو بونەوەى مافیاكانى كوردستانى پێ بەخشین , بۆیە كوردستان پۆست چاوەكانمانە و ئێوەش بتەقن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست