ئاسۆ شێخ نورى و بەرزانى ئەحە سمێڵ ڕاكەن نەما
Thursday, 22/10/2009, 12:00
ئەم دوو كادرە بێ مەعریفەیەى یەكێتى بە قسە ووتنەكانیان بە بزوتنەوەى گۆڕان و كاك نەوشیروان ئەیانەوێت لاى تاڵەبانى خۆیان شیرین بكەن بۆ ئەوەى لەم پلینیۆمەدا چاوێكى خێری لێیان بێت و ئەگەر كرا بیان كاتە سەركردایەتى , چونكە ئێستا هەردوكیان ماخۆلانى ئەوەیانە , كورد ئەڵێ بزن كە نەگبەتى بوو نانى شوان ئەخوات ئەمانەش ئەگەر بیانەوێت لەوە زیاتر ڕیسوا بن ئەوا هەموو ڕۆژێك لە سایتە بێ نرخەكەى مەلا بەختیاردا دەردەكەون و تەنها قسەشیان قسە ووتنە بە گۆڕان و كاك نەوشیروان , ئیتر هیچى تر نازانن , ئێستاش لەناو یەكێتیدا پێش بڕكێیە لە سەر ئەوەى كێ زۆرترین قسە بە كاك نەوشیروان گۆڕان بڵێ , ماوەیەكى زۆر بەرزانى ئەحە سمێڵ ڕۆژانە لە سەر ئەو سایتەوە قسەى دەكرد و سەرجەم چاوپێكەوتنەكانى تەنها ئەوەبوو گۆڕان واى كرد , گۆڕان ئەوەندە كورسى ئەهێنێ , كاك نەوشیروان زەرەرى ئەكات , ئەوانەى چونەتە دەرەوە لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن , ئیتر ئەمە هەموو فەلسەفەى ئەو لێپرسراوى مەڵبەندە بوو لەوە زیاتر ى نەدەزانى چونكە پەروەردە كەى وایە , ئیتر كۆمەڵێك نوسەرى بوێر لە ڕێگەى ئەم سایتە بەڕێزەوە ڕۆژانە وەڵامیان دەدایەوە و نهێنیەكانى بەرزانیان ئاشكرا ئەكرد تا گەیشتە سەر ئەوەى خەریكە فایلەكەى باوكیشى ئاشكرا دەكرێ , ئیتر بەرزان بَێ دەنگەى لێ كرد , ئێستا كە باسى چاوپێكەوتنى لا ئەكەن بە هێمن هەورامى سكرتێرى ئەڵێ بڵێ مەجالى نیە , بەرزان ستۆپى كرد و برێكیشى ڕاكێشاوە , بەڵام مەلابەختیار زانى نابێت ئەو فەراغە هەبێت لە سەر سایتەكەى بۆیە ئێستا خوى داوەتە ئاسۆى شێخ نورى , ئیتر ئەم دەستى پێ كردوە , ئەمیش كە بە سەركردایەتى ئەیناسێنن لە بەرزان بێ مەعریفەت ترە , ئەمیش تەنها ئەمە ئەزانێ كە قسە بە گۆڕان و كاك نەوشیروان بڵێ , لەوە ئەچێ مەرجى پلە بەرز كردنەوە لیەكێتیدا ئەوە بێت یان دەبێت خاوەن فایل بیت وەكو ئەو خاوەن فایلانەى ئەمڕۆ و وەكو ئاواتى شارباژێر كە فایلەكەى 31 لاپەڕەیە , كەچى وا خەریكە ئەكرێت بە قایمقامى شارباژێڕ , یان وەكو ئاسۆ و بەرزان سەرى زمانت و بنى زمانت هەر قسە ووتن بێت بە گۆڕان و تەنهاباس كە بیزانن ئەوە بێت , ئەوە بەرزان بەتەماى سەركردایەتیە داماوە چونكە زۆر قارەمانە و حاڵى مەڵبەندەكەى و ڕێكخستنەكانى زۆر جوانە و یەكێتى توشى گەورەترین دۆڕان كرد لە سلێمانیدا , ئەى ئاسۆى شێخ نورى تۆ بەتەماى چیت لەوە ئەچێت سەركردایەتیە كۆنەكەى دەمە زەرد بكاتەوە و جارێكى تر بڕواتەوە سەركردایەتى یان كەشتى نوحەكەى دكتۆر فوئاد مەعسوم كە ئەڵێ ئەم كەشتیە كە ناوى ناو ە پەرلەمانى یەكێتى 120 كەس ئەگرێ , چونكە ئەوە ئەبێت بە مەتحەفى پیاوە پیرو هیچ نەزانەكانى ناویەكێتى كە تڵپى تەڕیان تیا نەماوە , بە پێى زانینى من ئاسۆ ئەمەى ئەوێت چونكە خۆش ترە ,بە خوا باشە بەرزان بۆ سەركردایەتى و ئاسۆش بۆ كەشتیەكەى دكتۆر فوئاد ئیتر هەڵیتەكێنە یەكێتى حاڵت خۆش ئەبێت سەركردایەتى هەر لەو دوانەى كەم بوو , هەقە ئاسۆى شێخ نورى وەكو بەرزانى ئەحە سمێڵ تۆزێ تەمێ بكرێ تا لەوە زیاتر پێى لێ ڕانەكێشێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست