هەباسە لە پلینیۆم چ باسە ؟
Sunday, 01/11/2009, 12:00
دوو ڕۆژە پلینیۆم دەستى بە كارەكانى كردوە , ئەوەى هەیە یەكێتى و ئەم باندە دۆڕاوەى تاڵەبانى تەنها ئومێدیان ئەوەیە ئەم پلینیۆمە بگرن و كۆتایى بە كارەكانى بێت , یەكێتى تەنها ئەم وەرەقەیەى مابوو ئەویشى ڕاكێشا بەڵام وەك بەتەمابوون جۆكەر نەبوو , ئەوانەى بە مەبەستى پڕ كردنەوەى شوێن و پلە بەرز كردنەوە بوون وا دەرنەچوو , بەرزانى ئەحە سمێڵ تەنها ئەوانەى بردوە كە زۆر پیاوى خۆین و مل كەچو دارو دەستەى خۆى بوون چونكە وا بە تەمابوە ببێتەئەندامى سەركردایەتى , تەنانەت كەمترین كەسانى ستافەكەى كۆسرەتى بردوە و بگرە ڕێگریش بوە لە بەردەمیاند ا ,تەنانەت پورە كەى خۆشى بردوە بۆ ئەوەى لەوێ ئیشى بۆ بكات و دەنگى بۆ كۆبكاتەوە چونكە لێى جوانە , لە هەندێ كۆمیتە ئەو كارگێڕانەى كە زۆر مل كەچ و نۆكەرى خۆ ى بوون بردونى و لە هەندێ كۆمیتە بە ناچارى بەس لێپرسراوى كۆمیتەكەى بردوە , هەموو ژنەكانى نا ومەڵبەند بردوە لەبەر ئەوەى هەموویلان دەستەمۆى بەرزانن , زۆربەى ڕاپۆرتى لیژنەكان كە باس كراوە لەگەڵ ئەوەنین برادەرانى باڵى ڕیفۆرم دەربكرێن و شوێنەكانیان پڕ بكرێتەوە , تەنهاكۆسرەت سورە لە سەر ئەوەى ئەبێت شوێنى ئەو برادەرانە پڕ بكرێتەوە ئەویش لەبەر خاترى كوڕەكەى خۆى و هەندێ كەسى ترى سەر بە باڵى كۆسرەت ,ئەوانەى خەتى گشتیش لە ڕقى كۆسرەت نایانەوێ ئەو شوینانە پڕ بكرێتەوە , ڕاپۆرتە گشتیەكەى تاڵەبانى لە ئەلفەوە یا یاى هەمووى هێرش بوە بۆ سەر كاك نەوشیروان و برادەرانى گۆڕان و ئەو سەركردەو كادرانەى كە هاتونەتە دەرەوە , هەموو ئەندامانى پلینیۆم پێیان ووتون ئەگەر تا 1/6 كۆنگرە نەگرن ئەم سەركردایەتیەى ئێستا شەرعیەتى نامێنێ , ئەوەى خەڵك و ئەندامانى یەكێتى بەتەمابوون پلینیۆم گوڵیان بۆ بگرێ وا دەرنەچوو گوڵەكە بوو بە دڕك , دكتۆر فوئاد مەعسوم پرۆژەكەى كەشتى یەكەى فوئادى جارێكى تر خستۆتە دەنگدانەوە بەڵام ئەمجارەش وەكو كۆنگرەى چەپڵە ڕێزانى دوو شكستى هێناوە و دەنگى پێویستى نەهێناوە , قەڵەم و مۆبایل و چەرخ قەدەغە بوەو نابێت بچێتەژورەوە , زۆر كەسیان نەهێشتوە بچێتە ژورەوە وەكو لێپرسراوى كۆمیتەیەكى دەرەبەندیخان و كارگێڕى كۆمیتەیەك و هەندێ كەسى تریش كە ڕۆژى دووەم دەریان كردون ,برادەرێكم كە ئەندامى مەڵبەندە و ئێستا لە گەلى كوردستان دەوام دەكات بۆى گێڕامەوە ووتى مەلا بەختیار لیژنەیەكى دروست كردوە كە بریتین لە چەند جاسوسێك و نوێنەرى هەموو مەڵبەندو مەكتەب و فەرماندەیى تیایە گومانیان لە كەسێك بێت ناوى ئەدەن بە ئاسایشەكانى ناو هۆڵەكە و ناهێڵن بێتە ژورەوە و تا ئێستا دەیان كەسیان دەركردوە ,تاڵەبانى زۆربێ تاقەتە و هەر بەو وێنانەدا دیارە كە كوردستانى نوێ بڵاویان كردوە دەموچاوێكى ناشیرین و توڕە و بێ زەوق , هیچ وێنەیەكى تاڵەبانى نیە بێ پێكەنین , بەڵام هەموو ئەو ماوەى قسەى كردوە ئەوەندە بێ تاقەت بوە تۆزێكیش زەردە خەنەى نەكردوە تا وێنەیەكى بگرن , بۆیە لە ناچاریدا ئەو وێنەى كوردستانى نوێ بڵاوى كردۆتەوە ئەو پەڕى بێ زەوقى تاڵەبانى تیایە بەرامبەر بەو پلینیۆمە , ئەو وەرەقەى تاڵەبانى كە بە دەستیەوە بوو ئەویش جۆكەر نەبوو , ئیتر دەستیان لە بنى هەمانەكە دەرچوو , ئەوەى بەڕاستى لەو پلینیۆمەدا ووتراوە ئەو دێڕەیە كە هەموو پێیان ووتون ئەگەر تا 1/6 كۆنگرە نەگرن ئەوا ئێوە شەرعیەتان نامێنێ , بزانین چى تر ڕوو ئەدات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست