ڕێكخستنى یەكێتیتان ترشاندوە بە كۆنفرانس نایەتەوە مایە
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
دووڕۆژە جەلالیەكانى هاوڕێمان لە قەڵاچوالان كۆنفرانسێكیان بۆ ڕێكخستنەكانى خۆیان سازكردوە , بەمەبەستى ئەوەى چارەسەرێك بۆ ئەو بارە گڵاوەى ڕێكخستن تێى كەوتوە بدۆزنەوە , بەڵام دیارە هەر لە ئێستاوە ئەمیش وەكو پلینیۆم هیچ بە هیچ ناكات , ڕێكخستن كادر ئەیبات بەڕێوە , ئەم جەلالیانە كادریان نەهێشتوە و بەبەرنامە كادریان سوك كردوە , ئەوەى ئەمڕۆ خۆى ناو ناوە كادر حیزبى تەنها بۆ خۆ ژیاندن دەوێت , هیچ كادرێك یان باشتر بڵێن موچە خۆرەكانى ڕێكخستن , بەرگەى یەك مانگ بێ موچەى ناگرن ,من نازانم بە كێ ئەڵێن كادر , بە پێى پەیڕەو كادر ئەبێت دەست و دم و داوێن پاك بێت , بەڵام دەگمەن ئەم مواسەفەتە لە كادرەكانى ئەمڕۆى یەكێتیدا بەر چاو دەكەوێت , ئەوەى ئەمڕۆ لەو جەلالیانە كۆبۆتەوە , هەر هەموى ناچارى و زۆرە ملێیە , فەرمانبەرە یان مامۆستایە , یان خوێندكارە بەزۆر ئەكرێن بەڕێكخستن , ئەگەر نەیكات هیچ شتێكى بۆ ناكەن,فەرمانبەر و پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بێ ئاگایى خۆیان ئابونەلە موچەكەیان دەبڕن , ئەو مامۆستاو فەرمانبەرەى حیزب پشتگیرى نەكات نابێت بە هیچ هەروەكو ڕەفیق حیزبیەكانى جاران , كادر ئەبێَت ئاستى هوشیارى بەرزبێت نەك نەزانێ ناوى چوار ڕۆشنبیر بڵێ , یان وا لە بازاڕى ئازاد تێ گەیشتبێ بە ئارەزووى خۆى بچێت عەلاگە پڕ بكات ,ئەمەى ئەیڵێم لە مەڵبەندەى سلێمانى ڕویان داوە , ئاخر ڕێكخستنێك دزو ئامر سریە و كۆنە جاش و كوڕى ڕەفیق حیزبى لێپرسراوى بن چۆن گەشە ئەكات , خەَڵك ئەگەر ناچار نەبێت گوێ لە كەسێك ناگرێ ئەم حكومەتەى خۆمان لە سەر دزى دەرى كردبێت , من بەش بە حاڵى خۆم پێم عەیبە مەرحەباشى بكەم , چونكە ئەو خیانەتى لەم حكومە ت و حیزبە كردوە ئێستا دێت و بە خەڵك ئەڵێ وەرە ببە بە ڕێكخستن , كارگێڕ هەیە لە سەر دزى دەركراوە كەچى دێت و باسى گەندەڵى كەسانى ترم بۆ دەكات , لێپرسراوى كۆمیتە هەیە تا پێش ڕاپەڕین ئامر سریە بوە , یان لەگەڵ باوكیا لە فولكەى كاوەى ئاسنگەر پاسەكانى توى مەلیكى ڕاگرتوە و داواى ناسنامەى لە خەڵكى ئەم شارە كردوە , ئێستا ئەوە دێت كۆمیتە دەبات بەڕێوە و باسى سزا دانى تاوانبارانى بەعسم بۆ دەكات , كارگێر هەیە لەم مەڵبەندەى مندا لە سەر داوێن پیسى لیژنەى لە سەر گیراوە كەچى ئێستا دێت و باسى شەرەف و ناموسم بۆ دەكات , لیپرسراوى كۆمیتە هەیە لە بارەگاى كۆمیتەدا داواى ڕابواردنى لە ئەندامێكى خۆى كردوە , ئەو دەم و چاوانەى ئەمڕۆ لێپرسراوى كۆمیتە یان كارگێڕى مەڵبەندن ناشیرین ترین كەسانى ناو یەكێتین ,كەچى ئەمڕۆ ئەوان بونەتە فیڕنەگولە , لێپرسراوى كۆمیتە هەیە لەو سنورەى خۆیدا دە كەس ناناسێ كەچى بەناو لێپرسراوى چەند گەڕەكێكە , , ئەمانە بە كۆنفرانس چارەسەر نابێت , سەیرە ئەوانەى ڕێكخستیان ئاوا ترشاند بە سەر یەكدا ئەوانە پێشنیارى باش كردنى ڕێكخستن دەكەن , كۆسرەت چارەنوسى ڕێكخستنى یەكێتى گەیاندە ئەمڕۆ كەچى ئەو دێت و كۆنفرانس بۆ چارەسەرى كێشەكانى ڕێكخستن ساز ئەكات , ئەوەى ڕێكخستنى ئاوا توشى شەلەل كردوە ئەوانەن ئەمڕوبەرنامە بۆ سبەینێى ڕێكخستن دادەنێن و خەتى بۆ دەكێشن , ڕێكخستن تا ئەو ڕۆژەى لە دەست ئەمانە دەرنەهێنرێ قەت چاكى بە خۆیەوە نابینێ , ڕٍێكخستن بەو چوار لیژنەیە باش نابێت كە داتان ناوە , ڕێكخستن پێویستى بە چاكسازى و پاكسازى هەیە لەو دەم و چاوە ناشیرینانە , نەك هۆكارەكانى لاواز بونى ڕێكخستن خۆیان بمێنەوە , ئەمە چەندین جارە ڕێكخستن كۆنفرانس ئەبەستێ بەڵام هیچ , ڕێكخستن ئەبێت ئارەزوو مەندانەبێت نەك بە بێ ئاگادارى كەسەكە لە موچەكەى ئابونە ببڕن , ڕێكخستن بە ئامارى درۆینە ناچێ بەڕێوە , ڕێكخستنى ئێستا هەمووى جاسوسى بەسەر یەكترەوە ئەكەن , هەمووى خەریكى مل شكاندنى یەكترن , لەو حەوشەیەى مەڵبەند یان لە ژوورەكانى یەك قسە بكە نەك لێپرسراوى مەڵبەند بەڵكو دەزگاى زانیاریش ئەیزانێ جا ئەمە ڕێكخستنە یان لقى دەزگا , ڕێكخستن ئەبێت بۆ خەڵك بێت , نەك دوژمنى خەڵك , ئەو كاتەى ڕێكخستنى ئێمە لەو جڕو جانەوەرانە پاك بوەوە ئیتر ئەتوانین بڵێین ڕێكخستن باش بوە , هەر ئەو كادرانەى ئێستاى مەڵبەندەكەم جاران نۆكەرى بەرزانى ئەحە سمێڵ بون و شەوانە لە ماڵەكەیان چایان دائەنا , كەچى ئێستا ڕۆژانە دەیان جنێوى پێ ئەدەن, هەر ئەوانەى ئەو كردنى بە شت ئێستا ئۆباڵى هەموو شكستەكانى یەكێتى لە سلێمانى ئەخەنە ئەستۆى بەرزان , ئیتر ئەم كادرانە مایەى دڵخۆشین و ڕێكخستنیان پێ چاك ئەبێت , هەر ئەو كادرانەى ئەم جارە یەكێتیان دا بە دۆڕاندن ,هەر ئەوانەن ئەم جارەش دێنەوە ناو خەڵك و داواى دەنگى لێ دەكەن , كۆنفرانس مەبەستن , ئەو كادرانە دەربكەن كە ڕێكخستنیان ئاوا لێ كرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست