لە یە كەم ڕۆژى مانگى ڕەمزان ڕێگاى ناو تە ق تەق دەگیرێ؟؟
Thursday, 12/08/2010, 12:00
ئیمڕۆ 2010.8.11لە یە كە م ڕۆژى مانگى ڕە مە زانى پیرۆز ڕیگاى بە ردە مى نە خۆشخانە ى كۆنى تەق تەق گیر ا و هیچ ئۆتۆمبیلێك نە یتوانیوە بە م ڕیگایە دا هاتوو چۆ بكات لە گە ڵ ئە وەى تە نیشت ئە م ڕیِگایە هە ڵكە نراوە بە رامبە ر دە رگاى تە خۆشخانە چاڵێكى قووڵە هە ر ئۆتۆمبیلێك بە وێدا ئە ڕۆیشت ژێرى یابەشى دواوەى لە زە وى ئەدا.ئە وەى زۆر سە یر بوو بە لاى ئێمە وە چەند شتێك بوو ڕیگاكە لە لایەن كە سێكە وە گیرابوو كە معاون تبییە كى نە خۆشخانە كە یە وعارە بانەى زبڵى نە خۆشخانە وقوتابخانە كە ى هَینابوو ڕێگاكە ى پێ گرتبوو وە لە تەنیشت ماڵى مد یرناحیەكەى تەق تەقەوە هە موو بیانووى ئە وە گوایە
ئاوى ڕاكیشاوە بوو دوكانێك كە باغە ى تیا ئە فرۆشن وشە قامە كە ى هە ڵكە نووە وچیمە نتۆى كردۆتە وە,یە كێك لە شوفێرى كە بە شى دواوەى ئۆتۆمبێلە كە ى لە زەوى دا زۆر تووڕە بوو دابە زى بە ڵام چە ند كە سێك سار دیان كردەوە وتیان ڕەمەزانە ڕۆژوە كەت
بە تاڵ مە كە شوفێرە كە ووتى ئاخر چۆن تووڕە نە بم ئە وە ئیشى دكتۆر برایمى تا ڵە بانە هیچ نە ما ڕێگاى گشتى لە خەڵك بگرێت چى نى یە ڕیعایەى تەق تەق هە مووى لە ژێر دەستیایە ,عیادەى هەیە,لە یانە ى وەرزشیە كانى تەق تەق هە رخۆیە تى ئە وانە لە برسا دە مرن .
من تەنها ئە مە وێ یە ك ڕاستى بۆ خە ڵكى تە ق تەق بەتایبە تى وكوردستان بە گشتى بخە مە ڕوووە بە تایبە تى بە رپرسانى ناو تەق تەق ئە گە ر كۆمە ڵێك كە س لە خە ڵكى تەق تەق ئە وڕێگایە یان دابخستایە بە رامبە ر بە گە ندەڵیە كانى تەق تەق بۆ نموونە دەوام كردنى بەیانیانى نە خۆشخانەى تەق تەق لە وشوێنە دوورە ى ئێستا هە ڵویستى پە رپرسە كانى تەق تەق چى ئە بوو؟؟؟؟ئە یان ووت چ دەستێكى لەپشتە وە یە؟؟؟چە ند هێزى ئاسایش و پۆلیسیان ئە نارە ئە وشوێنە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست