هەموو ئەو حیزب و بزوتنەوە و ڕێكخراوانەى توشى شكست دەبن بە هۆى كێشە ناوخۆییەكانیانەوە یە , بزوتنەوەى گۆڕانیش ئێستا خەریكە توشى هەمان كێشە ئەبێت و بە دەردى ئەو حیزبانەى تر ئەچێت , ئەگەر زوو بە زوو فریاى نەكەوین ئەوا توشى قەیرانێكى ترسناك ئەبیت , هەر لە سەر دروست بوونى ئەم قەیرانانەش لە كاتى هەڵبژاردنى...
ئەم ناوونیشانەى بۆ ئەم بابەتەم دانا قسەیەكى مەسعود بارزانى پاڵەوانى گەورەترین خیانەت لە مێژووى كوردایە تیدایە , پێش ئەو خیانەتە گەورەیە كە مەسعود ى خائین زادە كردى . مەكتەبى سیاسى پارتى كۆبونەوەیەكیان كردبوو , لەو كۆبونەوەیەدا مەسعود باس لە 31ى ئاب دەكات و بە حساب ئەیەوێت ڕایى مەكتەبى سیاسیەكەى وەربگرێت...
هەموو جارێ كەباسى گۆڕان كارى دێتە پێشەوە تاڵەبانى دەڵێ گۆڕانكارى تەنها بە پارتى و یەكێتى دەكرێت , من تێ ناگەم ئەو گۆڕانكاریە چیە بەوان ئەكرێ و بە كەسى تر ناكرێ ؟ ئەمە لەوە ئەچێ مەتەڵ بێت , ئەبێت ئەو گۆڕانكاریانە چى بێت , ئەى بۆ نایكەن ؟ كێ دەستى گرتوون ,لەوەتى تاڵەبانى فێرى ئەم قسەیە بوە دەیان جار گوێ...
بڕیارى هەڵگرتنى چەك و قەدەغە كردنى چەك لەناو شاردا یەكێكە لەو بڕیارە باشانەى كە ئەگەر بە عەدالەت و بێ چاو پۆشى پیادە بكرێ كارێكە نمونەى نیە ,بەڵام بەداخەوە ئەم بڕیارە وەكو هەیە و وەكو ڕاگەیەندراوە نەك جێ بەجێ ناكرێ بەڵكو پشت گوێش ئەخرێ و چاوپۆشى لە زۆر كەس ئەكرێ بەتایبەتى كادرو ئەندامى حیزبەكەى حاكم...
جاران و ئێستاش ئەگەر یەكێك درۆیەك بكات یەكسەر پێیان ئەوت مام ساڵح زۆر نیە , بەڵام ئێستا ئەبێت بڵێین مام كۆسرەت زۆر نیە , درۆ كردن و لە خشتە بردنى خەڵك بۆ سەرانى دۆڕاوى یەكێتى مێژوویەكى دوورى هەیە و قەتیش بەلایانەوە گران نەبوە پێیان بڵێن مام ساڵح زۆر نیە , دواى ئەوەى كاك نەوشیروان بەشێك لەو تاوانانەى...
لە هەموو ئەو كاتانەى كێشەیەك بۆ ئەم كوردە دێتە پێشەوە یەكسەر مەسعود بە ناوى كارى فەرمیەوە خۆى وون دەكات و كەس نازانێ بۆ كوێ سەفەر دەكات , لەم كاتەدا كە بارێكى زۆر ناسك هاتۆتە پێش بۆ كورد , یەكسەر سەرۆك بۆ ئەوەى نەك توشى هیچ بێت دەستى كرد بە سەفەرەكانى , ئێستا كاتى ئەوەبوو سەرۆك بەردەوام لێرە بوایە چونكە...
مەلا بەختیار چۆن جەلال تاڵەبانى لە بەر چاوى هەمومان كرد بە سوك ترین مرۆڤ و چۆن بە بەرنامە شەیتانیەكانى خەریكە جومگەكانى یەكێتى لەبەر یەك هەڵوەشێنێ و بۆشى چۆتە سەر , ئێستا ئەیەوێت هەمووتان توشى ئەم سوك بونە بكات , لاى برادەرێكى كۆنە ئاشى ووتبوى نابێت بەس من ئەم شەڕە بكەم ئەبێت هەموتان تێوە گلێنم , ئەوا...
ڕٍێگە چۆڵ كەن هەستنە سەرپێ وا ئەسپێكى سپى خاڵدار بەدەستى پیرى خەڵەفاوەوە خائینێك بە سواریەوە بەرەو لاى ئێمە دێ خەڵكینە هەستنە سەرپێ مەهێڵن ئەم خائینانە بە سەر ئەم خاكەدا بڕۆن و بەرد بارانیان بكەن هۆ خەڵكینە بیرتان نەچێت و نەكەن جارێكى تر هەڵە بكەن , لە ڕایى خوا نەكەن پاشەڕۆژى مناڵەكانتان بفەوتێنن...
من داخ لە هیچ ناخۆم تەنها لەوە نەبێت كۆنە بەعسیەكى وەكو سەرۆ حەپە حەپێتى بەرامبەر بە كاك نەوشیروان و تێكۆشەرە ماندو نەناسەكانى گردى پیرۆز , لەم كۆتایى تەمەنى پڕ شەرمەزاریەى دەسەڵاتى كوردیدا دەیان ناپیاوى گرگنى علوجى وەكو سەرۆ و جەمال عبداللە و ئازاى حەسیبت لێ پەیدا ئەبێت و كلكە لەقەى دەسەڵات ئەكەن و...
دەنگۆى لیستى سەربەخۆ عەرش و قورشى جەلال و مەسعودى هێناوەتە لەرزین و نازانن چى بكەن , ترسێك بە مانا گەورەكەى ترس سەرتاپاى جەستەى بۆگەنیانى داگرتوە , ئەوەتا مەسعودى خائین زادە هەڕەشە لە ئامۆزاكانى ئەكات لەسەر ئەوەى لیستى سەربەخۆیان هەیە و هەڕەشەى گەورەیان لێ دەكات , هەمان ئەو هەڕەشە ى سەدام لە حسێن كامیلى...
هەموو كارێك لە پیاوى پیاوانە جوانە ئەگەر هەڕەشە و جنێو دانیش بێت بەڵام كە ئەڵێن مەلا بەختیار هەڕەشەى لە كاك نەوشیروان كردوە من بە بێ ختوكە دانیش پێكەنینم دێت چونكە من لە پێشمەرگایەتیەوە ئەم مەلاى نامەلایە باش ئەناسم و ماوەیەك لە نزیكەوە لەگەڵیا پێشمەرگە بووم قەت پیاوى ئەوە نەبوە هەڕەشەكانى خەڵك بترسێنێ...
خەڵكینە خەوێكى زۆر خۆشم بینى , بۆیە پێم خۆش بوو ئێوەش لەو خەوەم ئاگادار بن چونكە خەوەكەم خەوێكى سیاسى بوو پەیوەندى بەم میللەتە داماوەوە هەبوو , مرۆڤ دوایى بێ ئومێدى لە هەموو شتەكان ئەگەر بە خەویش ئەوەى مەبەستیەتى تا بۆى دێتە دى شتێكى خراپ نیە , ئێمەش تا ڕوخانى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد خەویش ببینین...
لە هەفتانەى هەواڵدا گۆشەى شەكرى تاڵ ژمارە (319) كەسێك بەناوى (محمد سەرقەڵایى) بابەتێكى نوسیوە بە ناوى (كێ خاوەنى ماڵپەرى كوردستان پۆستە) , بە نوسینى بابەتەكەیدا دیارە نوسەرى ئەم بابەتە لە پێڕەكەى مامە بێت , بۆیە كوێرانە كەوتۆتە ڕمڵ لێدان و خاوەندارێتى ئەم ماڵپەڕەى داوە بە باڵى ڕیفۆرم بەو بیانوەى ئەم...
دوایى دەست لە كار كێشانەوەى ئەو چوار هەڤاڵەى مەكتەبى سیاسى كە سەر بە باڵى ڕیفۆرم بوون , لەو كاتەوە بە ڕاستە و خۆو ناڕاستەوخۆ مەلا بەختیارى كۆنە ئاش كەوتوتە قاچ گرتنى ئەو چوار هەڤاڵە و ئەیەوێت هەرچى قینى پەنگ خواردووى خۆى هەیە لە ڕێگەى ئەو سایتە بەدناوەیەوە هەڵیڕێژێ , دوێنێ لە سەر كاك جەلال جەوهەرو ئەمڕۆش...
ئەمڕۆ لە ڕادێوى نەوا مەلا بەختیار قسەى ئەكرد لە سەر ئەم وەزعەى ناو یەكێتى و ئەم ئیسقالە جەماعیەى ئەو هەڤاڵانەى بە سەرەتایى موئامەرەیەك دانا بۆ لەت كردنى یەكێتى , سەیرى ئەم غەشیمیەى مەلا بەختیارى نەزان و نەفام , مەلا ئێستاش لەوە تێ نەگەیشتوە یەكێتى ئەو كاتە موئامەرەى لێ كرا كە تۆیان كردە كارگێڕ و ووتە...