کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆقادریان میزى سەرە ڕێ ..

Thursday, 30/04/2009, 12:00


من داخ لە هیچ ناخۆم تەنها لەوە نەبێت كۆنە بەعسیەكى وەكو سەرۆ حەپە حەپێتى بەرامبەر بە كاك نەوشیروان و تێكۆشەرە ماندو نەناسەكانى گردى پیرۆز , لەم كۆتایى تەمەنى پڕ شەرمەزاریەى دەسەڵاتى كوردیدا دەیان ناپیاوى گرگنى علوجى وەكو سەرۆ و جەمال عبداللە و ئازاى حەسیبت لێ پەیدا ئەبێت و كلكە لەقەى دەسەڵات ئەكەن و قاچى ئەم و ئەو ئەگرن , كەناڵى زاگرۆسیش مەلها بە ناوبانگەكەى ئەڤینى كچى ئاسۆ ى قومرى و دكتۆر ە بەڵقیس دەبێتە كولانەیەك بۆ حەوانەوەى ئەمانە و قاچ گرتنى ئەو تێكۆشەرانەى خەویان لەمانە حەرام كردوە ,
 شەوى ڕابوردوو جەمال عبداللە ى سوكترین ڕۆژنامەنوس كەوتە ناماقوڵى كردن و ئەم شەوى ڕابوردوش سەرۆ قادر بە هەمان شێوە هەرچى داخى ڕەشى دڵى خۆى و ئەم دەسەڵاتە بۆگەنە هەیە لە ڕێگەى ئەو مەلهایەوە هەڵى ڕشت , ئێستا لاى ئەمانە وایە ساڵى ساڵانە و ئیتر ئەوەى ئەمانە وتیان قسەى قورئانە و ڕەت بونەوەى نیە ئەمانە بە خۆیان نازانن (كل منوع مرغوب) ئەو بانگەشەیەى ئێستا ئەمانە بۆ لیستى گۆڕان و گردى پیرۆز ئەیكەن كەس نایكات , ئاخر لەم ووڵاتەدا كەسێك نیە ئێوە نەناسێ , كوردێك نیە ئەو قسەیەى سەرۆى كۆنە بەعسى بیر بچێتەوە كە میللەتێكى كرد بوە سەگ ئێستا بڕوا بە تۆ دەكەین و واز لە گردى پیرۆز دەهێنین ,هەر ئەم حەپە حەپەى ئەمانە نیشانەى ئەو ترسەیە كە دەسەڵات هەیەتى و نیشانەكانى ڕوخان و لاواز بونى یەكجارەكى بە ڕوخسارى زەرد هەڵگەڕاوى ئەمانەوە دیارە , ئێوە ئەڕوخێن ئیتر ئەم حەپە حەپە دادى هیچتان نادات , ئێوە تا ئێستا واتان ئەزانى میللەت ئەو سەگەیە كە جەنابت باست ئەكرد , نەخێر سەرۆو جەمال میللەت تائێستا سەبرى گرتوە بەڵام ئەبێت ئەو دڕكەى هەژدە ساڵە لە پێمان هەڵچەقیوە دەرى بهێنین , وەزیرە علوجەكەى سەدامیش وەكو ئێوە لە دوا ڕۆژەكانى تەمەنى سەدامدا ئەم حەپە حەپەى ئەكرد بەڵام بۆى نەگەڕایەوە , تازە ئێوەش هیچتان پێ ناكرێ , ئێوە بیرى ئەم ڕۆژەتان نەبوو كەوا میللەتێكى بێزار , ناڕازى , وەڕس , لیتان هەڵدەستێ , تازە هیچ دادتان نادات , ئەوە كاك نەوشیروان نیە بیەوێت میللەت بەرێتەوە بۆ ساڵى 1994 ئەوە ئێوەن ئەتانەوێ تەنها لەبەر ئەوەى هەڵبژاردن نەكرێ شەڕى كوردو عەرەب دروست بكەن , ئەوە كاك نەوشیروانە ئەیەوێت گۆڕانێك بكات نەك ئێوە ..ئەوە ئەو گردەیە كە ئەبێت شۆڕشى تیا هەڵبگیرسێتەوە بەڵام بە چەك نا بە دەنگ دان , ئەوە كاك نەوشیروانە ئەیەوێت ووڵاتێكمان بۆ دروست بكات كەس نەبێت پێمان بڵێت سەگ , كەس نەبێت ئەتكمان بكات , دزیمان لێ بكات , سوپاى توركیا و عێراق و ئێرانمان بۆ بێنێ , كاك نەوشیروان ئەیەوێت ئەم ووڵاتە ببێتە ووڵاتى خەڵك , حكومەت و پەرلەمان ببێتە هى خەڵك نەك هى دوو بنەماڵەى مافیاى كوردستان بێت , كاك نەوشیروان ئەیەوێت حكومەت و دەسەڵاتێك دروست بێت جارێكى جورئەتى ئەوە نەكات 31ى ئابێكى ترمان بۆ بخولقێنێ , ئێمە هەژدە ساڵە بە دەست بێ ئەخلاقیە تەكانى ئێوە دەناڵێنین , ئێوە ش واتێ گەیشتبون ئیتر كەسێك نابێت بە ڕوتاندا هەڵگەڕێتەوە , ئەوەتا ئێستا شێرە كوڕانى گردەكە و چەندین دەنگى شێرانەى تر بۆ گۆڕان و نەفرەت كردن لە حوكمى مافیاى ئێوە پەیدا بون بۆیە وا سەرو پۆتەڵاكتان تێك چوە , ئێوە ئەڵێن دەسەڵاتى یەكێتى و پارتى بە هێزە و هیچ كارى تێ ناكات , كەچى كە دەكەونە قسە كردن بەزەیمان پێتاندا دێتەوە , ترس بە ئاشكرا بە سەرو چاوى هەموتانەوە دیارە ,كە ئەوەندە خۆتان بە هێز دەزانن ئەم ترسە لە پاى چى ,ئەوە جاران نیە خەڵك بڕواتان پێ بكات و بە زوڕناتان هەڵپەڕێ ئەوە گوزەشت , ئیتر باوى دەسەڵاتى بنەماڵە نەماو نابێت لەم ووڵاتەى بە خوێنى هەزاران شەهید ڕزگار كراوە خائینە كان , دزەكان , داوێن پیسەكان حوكمى تیا بكەن , گۆڕان بۆتە ئەمرى واقیع , كاك نەوشیروانیش نەیكات دەنگ نادەین , ئیتر نابێت هەیمەنەى بنەماڵە مافیاكانى تاڵەبانى و بارزانى بە سەر ئاسمانى ئەم ووڵاتەوە بمێنێ , چۆن بارزانى گۆڕ بە گۆڕ بارو بنەى پێچایەوە و وتى كارى من تەمام شود ئەبێت ئەم هەڵبژاردنەش ئێوەش كارتان تەواو بوبێت , ئەم گەرم و گوڕیەى ئێستا هەیە بۆ هەڵبژاردن ئەوە هیمەتى كاك نەوشیروان و ئەو بە لیستەكەى هەڵبژاردنى لا خۆشەویست كردینەوە , ئەگەر لیستى گۆڕان و ئەو گردە و ئەو دەنگانەى تر نەبونایە دڵنیابە سەرۆى كۆنە بەعسى و ڕۆژنامە نوسە كەى هاوكارى و العراقى سەدام خەڵك بە قوات خاسەكانیشتان نەدەچونە سەر سندوقەكان , ئەو ڕۆژەش نزیكە سەرى خۆتان و ئاغاكانتان وەكو پیاوانى ئەمنەسورەكەى سلێمانى پان بكرێتەوە , تۆ ئەگەر خۆت بە ئازا ئەزانى بە سەرۆكە خائینەكەت بڵێ ڕۆژى هەڵبژاردن دیارى بكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە