هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان خەریكە سەرى گۆڕان بخوات
Wednesday, 01/05/2013, 12:00
هەموو ئەو حیزب و بزوتنەوە و ڕێكخراوانەى توشى شكست دەبن بە هۆى كێشە ناوخۆییەكانیانەوە یە , بزوتنەوەى گۆڕانیش ئێستا خەریكە توشى هەمان كێشە ئەبێت و بە دەردى ئەو حیزبانەى تر ئەچێت , ئەگەر زوو بە زوو فریاى نەكەوین ئەوا توشى قەیرانێكى ترسناك ئەبیت , هەر لە سەر دروست بوونى ئەم قەیرانانەش لە كاتى هەڵبژاردنى بازنە و ڕایەڵەكاندا دەیان كادرى بە توانا و خاوەن ئەزموونى چەندین ساڵە بۆ ئەوەى نەبنە بەشێك لەو قەیرانانە و ئۆباڵى ئەو شكستانە نەخەنەنە ئەستۆى خۆیان هەر زوو وازیان هێنا و كەسیش لەو كادرانەى نەپرسیوە ,كەس نەیپرسى بۆ دەیان بازنەوان و كادرى بازنەكان وازیان هێنا , كەس نەبوو بەمانە بڵێ ئایا هۆكارى وازهێنانى ئێوە چییە ؟ دوایى تەواو بونى هەڵبژاردنى بازنەو ڕایەڵەكان , ئێستا نزیكى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى شارەكانە , هەندێك كەس خۆیان كاندید كردوە بۆ ئەم پۆستانە ئەمە ئاساییە , بەڵام ئەوەى ئاسایی نیە ئەو تەكەتولە ناشەریفانەیە كە ئەم كەسانە ئەیكەن , ئێستا دوو بەرە دروست بوە , هەتا سەر ئێسقان دژى یەك قسە دەكەن , قسەى بێ تام , یەكتر شكاندن , ناو زڕاندن و ئەو شتانەى مرۆڤ شەرم دەكات باسیان بكات یان گوێى لێ بگرێت , ئەوەى ئێستا بۆ یەك كاتژمێر سەردانى مەكۆى سلێمانى بكات یان سەردانى بازنەكان بكات باش تێ دەگات كە چ منافەسەیەكى زۆر ناشەریفانە هەیە , منافەسە ئاساییە , بەڵام ئەوەى ئەكرێت , ئەوەى ئەیبیستین بێ مانایە,میللەتێك چاوەڕێى ئەم كەسانەیە گۆڕانى بۆ بكەن , كەبەڕاستى مرۆڤى گۆڕان خواز نابێت ئەمە ئاكار و كردەوەكانى بێت , ئەم كارانەى كە ئێستا ئەبینرێ لەو كەسانە زۆر دورن لە كەسانى گۆڕان خواز ,بەڵام ئەمانە هە ر بە ناو گۆڕانن , تەنانەت هەڕەشەكان كەوتۆتە سەر ئەوەى باسى شەق و شەق كارى لێ دان و هەڕەشەى ترسناك ئەكرێ , سەركەوتى كوبە ووتویەتى ئەگەر دەرنەچم خۆ م ئەزانم چى لە دیارى حاجى عومەر ئەكەم , ئاخر كەسێك خۆى بە باژێڕەوانى شارێك بزانێ ئەبێت ئاوا بۆ پلە یەك هەڕەشە ى لێ دان و شەق شە قێن بكات , ئاخر گۆڕان خوازان و ئەوانەى ئومێدى گەورەیان گۆڕان بوو گۆڕان بەمانە ئەكرێ , لەسەر ئەم هەڵسوكەتانە ئێستا ناڕەزایەتیەكى زۆر هەیە و تەنانەت بە خودى نەوشیروان مستەفاش ووتراوە و ئەویش ناڕازییە , بەڵام قسەى نەكردوە , نازانم ئەو گۆڕانى خۆش ئەوێت یان كەسەكان , ئەگەر گۆڕانى خۆش ئەوێت بۆ تا ئێستا بێ دەنگە , كێشەكانى بەینى هادى ئەكرەم و بە خەى ناهى و دیارى حاجى عومەر و ڕووفە سوور و سەركەوتى كوبە گەیشتۆتە ئاستێكى زۆر ناخۆش لەوانەیە لە ڕۆژى هەڵبژاردندا وەكو سەركەوت ووتویەتى كارەساتى گەورەى لێ بكەوێتەوە , چونكە سەركەوت بە جدى هەڕەشەى كردوە ئەگەر دەرنەچێت شەق بە شەق ئەڵێ بڕۆ بەو لاوە , میللەتێك چاوى لە دەستى ئەمانەیە گۆڕانى بۆ بكەن , ئەوەتا بۆ پۆستێك دەیان ناووناتۆرەى ناشیرین بە یەك دەڵێن . هۆى سەرەكى هەموو ئەو كێشانەش ئەو ناوانە ن كە نوسیومن ,ئەگەر ڕێگا بگیرێت لە خۆ هەڵبژاردنى ئەمانە هەموو ئەو كێشانە چارەسەر دەكرێن و نامێنن , بەڵام وا نەكرێت دڵنیا بن كارەساتى ناخۆش ڕوو دەدات و دوایى هەڵبژاردنیش دەیان كادرى تر واز دەهێنن , چونكە بەڕاستى ئێمە بۆئەوە نەبوینەتە گۆڕان , ئەگەر گۆڕانیش كۆپى پارتى و یەكێتى بێت . ئیتر خەڵك بۆ گۆڕان بێت , من داواكارم لەو كەسانەى ڕۆژى شەممە دەنگ ئەدەن , بە هیچ شێوەیەك دەنگ نەدەن بەو ناوانەى كە نوسیومن , ئەو كەسەى گۆڕانى خۆش ئەوێت بەڕاستى ئەبێت دەنگ نەدەن بەو كەسانەى خەریكە گۆڕانیش بە دەردى یەكێتى بەرن , داواكارم لە نەوشیروان مستەفاش زوو فریاى ئەم حاڵەتە بكەوێت ئەگێنا گۆڕانیش تووشى قەیرانێكى گەورە دەبێت و دوایى چارەسەر كردنى ئاسان نیە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست