مەسعود لە 31ى ئابدا پێى ووتم: قو..دەر بۆ دەرەوە
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
ئەم ناوونیشانەى بۆ ئەم بابەتەم دانا قسەیەكى مەسعود بارزانى پاڵەوانى گەورەترین خیانەت لە مێژووى كوردایە تیدایە , پێش ئەو خیانەتە گەورەیە كە مەسعود ى خائین زادە كردى . مەكتەبى سیاسى پارتى كۆبونەوەیەكیان كردبوو , لەو كۆبونەوەیەدا مەسعود باس لە 31ى ئاب دەكات و بە حساب ئەیەوێت ڕایى مەكتەبى سیاسیەكەى وەربگرێت , وا لە مەكتەبى سیاسى ئەگەیەنێ كە جەلالیەكان ئێرانیان هێناوە و ئێمەش دەرەقەتیان نایەین , بۆیە پێویستە ئێمەش هانا بۆ عێراق بەرین بۆ ئەوەى لەم شەڕە ڕزگارمان بێت , مەكتەبى سیاسى چى داماوانە هەموویان عەبدى مل كەچ كردنن و تەنها بە ئەزبەنى و غوڵامى سەرۆكین , وەڵامى مەسعودى خائین زادە دەدەنەوە , ئەوەى كە قسەیەك دەكات تەنها جەوهەر نامیقە , ئەو دەڵێ ((تەنها جیاوازى ئێمە و جەلالیەكان ئەوەیە ئەوان خاوەنى شەست و شەشن ئەگەر ئێمەش ئەوە بكەین ئیتر جیاوازى ئێمە و ئەوان چیە , تەنها جیاوازى ئەوەیە هى ئەوان كۆنە و هى ئێمە تازەیە )) كەچى مەسعودى خائین زادە لە باتى بە قسەى بكات یەكسەر وەكو بابى بە جەوهەر دەڵێت :((وس بە قو..دەر دەر هەستە بۆ دەرەوە)) , حەمە سورى مەكتەبى سیاسى بە جەوهەرى ووتبوو ((
مەمنون بە كە ئاوا ماویت خۆ ئەشیان توانى وەكو محى الدین ڕەحیم بشتكوژن)) , سەرۆكێك حەوت پشتى بە خیانەت لە دایك بوبێت , سەرۆكێك فریشكى بە شیرى خیانەت هەڵدرابێتەوە , ئەبێت ئەوە وەڵامى بێت ,كەسێك بیەوێت ڕایى خۆى لە سەر حیزبەكەى و خیانەت دەربڕێ , بەڵام سەرۆكەكەى بە قوندەر وەڵامى بداتەوە , سەرۆكێك خیانەتى قبوڵ بێت , سەرۆكێك ناسنامەى میللەتێك جارێكى تر بخاتەوە ژێر پۆستاڵى ڕەشى بەعس , لەو حاڵەتەدا ئەبێت كامیان قوندەر بن , مەسعود یش هەمان زمانى بابى بەكار دەهێنێ , بابە دارجگەرە تاشەكەشى هەركەسێكى بەدڵ نەبوایە بەو جنێوە ناشیرینە وەڵامى ئەدایەوە , هیچ ڕۆژێك نە مەسعود نە ئیدریس , نەمەلا ى بابیان بەیەك دوژمنى كوردیان نەوت قوندەر , بەڵكو بەردەوام كەوا سورى بەردەم دەرگاى داگیر كەران بوون وڕۆژێك مەلا قەیتانى قۆندەرەكانى قاسم بوە و ڕۆژێك نۆكەرى دەرباى شا بوە , , بەڵام بەردەوام كوردیان بە قوندەر زانیوە ,هەر لەسەر ئەم بنەمایە مەسعود خیانەتى 31ى ئابى كرد , چونكە ئەو ئامادە بوو دەستى سەدجام ماچ بكات , بەڵام ئامادە نەبوو ڕۆژێك تەنازول بۆ كورد بكات , ئەو ئامادەبوو دەست بخاتە دەستى شەیتانەوە تەنها بۆ لەناو بردنى یەكێتى یان وەكو خۆیان ئەڵێن جەماعەتى جەلۆ بەڵام ئامادە نەبوون زمانى گفتوگۆ بەكار بهێنن , كورد تا ئێستاش دواكەوتوە , هەر ئەو شەڕە نەگریسە بوو , بنەماڵەیەكیش بۆ خیانەت پەروەردە كرابن هەتا ماون خیانەتكار دەبن..
مێژووى ئەم بنەماڵەیەش مێژوویەكە لێوان لێوە لە خیانەت , دزى , دووڕووى , داوێن پیسى و بەد ڕەوشتى , بۆیە بەردەوام خیانەت ئامادەیى هەیە و ئەگەرێكى بەهێزە لاى ئەم بنەماڵەیە , هەر كاتێك ترس هەبوو بۆ سەر بەرژەوەندییەكانیان ئەوا جارێكى تر دەست ئەخەنەوە دەستى شەیتان و خیانەتێكى تر ئەكەن , بنەماڵەیەكن هیچ شتێكیان بەلاوە عەیب و شورەیى نیە , كلتورى بنەماڵەكەش كلتورێكى زیندووى خیانەتە , ئەم بێجگە لە خیانەت هیچ شتێكى تر نازانن , ئیتر ئەگەر لەگەڵ خۆشیاندا بێت ,دیارە ئەم حیزبو بنەماڵەیە خاوەنى ئەم كلتورە بن چاوەڕێى دەیان خیانەتى تریان لێ بكەن , بۆ ئەوەى ئێستا ڕۆژانە پارتىو بنەماڵەكەى بارزانى ئەیكەن چى لە 31ى ئاب كەمترە , بۆ كوشتنى سۆران مامە حەمە و دكتۆر ستار , بۆ چۆڵ كردنى قەرەتەپە و دیالە چیان لە 31 ى ئاب كەمترە , بۆ دزینى ئەو هەموو داهاتەى كوردستان چى لە 31ى ئاب كەمترە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست