کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵكینە من سەرم لەمە دەرناچێ و لێشى تێ ناگەم

Sunday, 03/01/2010, 12:00


هەموو جارێ كەباسى گۆڕان كارى دێتە پێشەوە تاڵەبانى دەڵێ گۆڕانكارى تەنها بە پارتى و یەكێتى دەكرێت , من تێ ناگەم ئەو گۆڕانكاریە چیە بەوان ئەكرێ و بە كەسى تر ناكرێ ؟ ئەمە لەوە ئەچێ مەتەڵ بێت , ئەبێت ئەو گۆڕانكاریانە چى بێت , ئەى بۆ نایكەن ؟ كێ دەستى گرتوون ,لەوەتى تاڵەبانى فێرى ئەم قسەیە بوە دەیان جار گوێ بیستى ئەم قسە یە بوین بەڵام هیچیان نەكردوە, ئەبێت كەى بیكەن , كەى ئەو ڕۆژە بێًت پارتى و یەكێتى گۆڕانكارى بكەن ,من لەیەك شتى تریش تێ ناگەم ,تاڵەبانى چى لە گۆڕانكارى تێ گەیشتوە و چۆن ڕاڤەى بۆ ئەكات , ئەم قسەیە تەنها تاڵەبانى ئەیكات ئەگینا قەت گوێم لێ نەبوە مەسعود ئەم قسەیە بكات , چونكە ئەزانێ ئەگەر بیشیكات درۆ یە و شتى وانیە , حیزب و حكومەت بەتەواوى ئۆرگانەكانیانەوە لەسەرەوە تابنى بنەوە بەدەست ئەم دوو زاتەوەن و لە لایە ن ئەمانەوە قۆرخكراوە , حیزب و حكومەت وەكو پەڕۆى ڕزیویان لێ هاتوە , دەست ئەدەیتەهەر لایەكى هەڵدەوەرێ , كۆمەڵگایان بەتەواوى توشى فەسادى ئەخلاقى وئیدارى ودارایى كردوە , شیرازەى خێزان , كۆمەڵ لەبەریەك هەڵوەشاوە, ئینتیما تەنها بۆ سەرۆكەكان ماوە بۆ نیشتمان و شتە پیرۆزەكان نەماوە, گەلە گورگە دزو گەندەڵو ناوگەڵ پیس و خائین و نیشتمان فرۆشەكان و خاوەن فایلەكان و پیاوانى بەعسى ڕابوردوودەمیان وەرداوەتە خوێنمان و هەر ڕۆژەى بەشێكى جەستەمان بریندار ئەكەن , میللەت دادو بێ دادیەتى لەتاو ئەمانە , كەچى ئەم سەرۆكانە هەر گۆڕانكاریان نەكرد , كەچى ئەشلێن گۆڕانكارى گەورە بەس بە ئێمە ئەكرێت , نازانم بۆ كەیان هەڵًگرتوە , بازاڕ قۆرخ كراوە , ئازادى بەمەرج هەیە , دیموكراتى ئەتك كراوە , تێَكۆشەرانى دوێنێ فەرامۆش كراون ,كەچى ئەم گۆڕانكاریە هەر نەكرا , بێجگە لە خۆشیان كۆمەڵێك گەلە گورگیان بەرداوەتە گیانمان و لە بەرماوەى سەرۆكەكان ئەخۆن وپارووى دەمى مناڵەكانى ئێمەش ئەفڕێنن , دزەكان خەڵات دەكرێن , خاوەن فایلەكان پلەیان بەرز ئەكرێتەوە , نیشتمان فرۆشەكان دەبنە سەرۆكمان , جاشەكانى دوێنێش لە یاسا ڕزگاریان ئەبێت وئەكرێنە كوڕى بنەماڵەكان و دیوەخانانەوەردەگرن , كەچى ئەم گۆڕانكاریانە هەر نەكرا ,هەمو و دادو بێ دادمانە بە دەست ئەولەشكرە دزەوە كە ئێستا لێپرسراوى حیزبى و حكومین , كەچى كەس نیە لە دادو هاوارى میللەت بپرسێ ,لەكاتێكدا ئەڵێن بەس ئێمەئەتوانین گۆڕانكارى بكەین , كەچى هەر ناشى كەن , خۆیان نایكەن , ناشیەڵن كەسى تر ئەمە بكات,دارو بەردى ئەم ووڵاتە , گردو تەپۆڵكە و تەنانەت بێجگە لە مرۆڤەكان گیانلەبەرەكانى تریش دادو بێ دادیانە كەچى ئەوەى تاڵەبانى دەیڵێ هەر نەكرا ونەبوو , لەوەئەچێ وادەى نەبێت یان نایانەوێت بیكەن, چۆن ئەیكەن ,ئەوان تەنها ئەو كەسانەیان ئەوێت كە وەكو خۆیان سوك و چرووك بێت , ئەوان ئەو جۆرە كەسانەیان پێویستە كەدزو گەندەڵ و داوێن پیس و خائین و نیشتمان فرۆش بن ,ئەوان بەم جۆرە پیاوانەوە ماونەتەوە , ئەگەر گۆڕانكارى بكەن و ئەمانە دوور بخەنەوە ئیتر خۆشیان ئەو دەرگایە بە ڕوویاندا دادەخرێ ,سەرۆكەكانمان خاڵى لاوازى هەموو پیاوەكانى خۆیان باش ئەزانن , هەر كاتێك قسە بكەن فایلەكەى بۆ دەخەنەسەر مێزو هەڕەشەى لێ دەكەن كە بۆى بڵاودەكەنەوە, ئیتر ئەویش مل كەچ دەبێت , هەموو ئەوانەى ئێستا هەن لەو بابەتەن ,وەرە سەیرى ژیانى هەر یەكە لەوانە بكەن دەیان خاڵى ڕەش و ناشیرین بەناوچەوانیانەوە هەیە بەڵام مل كەچن و بێ دەنگ دانیشتون و لە هەوڵى گیرفانەكانى خۆیاندا ن و چاوپۆشى لە سەرۆكەكانیش ئەكەن ,سەرۆكەكان وایان ترساندون ناوێرن هیچ بكەن , ئەوە وەزعى كوردستان بە خەڵك و حیزب و حكومەتەوە هەموومان باش ئەزانین , ئاوا بڕوات بەرگەى هیچ ناگرین كەچى تاڵەبانى هەر دەیڵێ و دەیڵێتەو ە گۆڕانكارى تەنها بە یەكێتى و پارتى دەكرێ , كەچى هەر نایكەن , بۆیە من تێ ى ناگەم و ناشزانم كەى بیر لەو گۆڕانكاریانە ئەكەنەوە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە