کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم جارە خۆم ناخڵەتێنم

Wednesday, 27/05/2009, 12:00


ڕٍێگە چۆڵ كەن هەستنە سەرپێ
وا ئەسپێكى سپى خاڵدار بەدەستى پیرى خەڵەفاوەوە
خائینێك بە سواریەوە
بەرەو لاى ئێمە دێ
خەڵكینە هەستنە سەرپێ
مەهێڵن ئەم خائینانە بە سەر ئەم خاكەدا بڕۆن
و بەرد بارانیان بكەن
هۆ خەڵكینە بیرتان نەچێت و نەكەن جارێكى تر هەڵە بكەن , لە ڕایى خوا نەكەن پاشەڕۆژى مناڵەكانتان بفەوتێنن , نەكەن جارێكى تر دەنگ بدەن بەو دزو گەندەڵانەى هەژدە ساڵە هەژارانى ئەم ووڵاتە برسیى تر ئەكەن , نەكەن دەنگ بدەن بەو لێپرسراوانەى كە نەك خۆیان بەڵكو كوڕو حیمایەكانیشیان پیاوەكانى حكومەت بەر شەق ئەدەن وەكو كوڕەكەى حامیدى حاجى غالى لەبەر دەم مزگەوتى حاجى جەمال لە سەهۆڵەكە ,نەكەن دەنگ بدەن ئەم سەرۆكانەى ئەمجارە بۆ سەركەوتنى خۆیان هەرچى پارەى ووڵاتە سەرفى دەكەن تەنها بۆ دەرچون , تاڵەبانى سەرۆك عەشرەتێكى بانگ كردوە چل دەمانچەى ئەمریكى داوەتێ , ئەو سەرۆك عەشرەتە بیست دەمانچەى بردۆتە بازاڕ بۆ فرۆشتنەوە بەڵام لەبەر ئەوەى دەمانچەكان ئەمریكین كەس ناوێرێ بیان كرێً بۆیە نەیفرۆشتوە , هەر تاڵەبانى لە دوكان سەیارەیەكى ناردوە بۆ كوێخایەك , مام كویخا نەیزانیوە ئەو سەیارەیە چیە , واى زانیوە پەترۆڵە , ووتویانە مام كویخا پەتۆرڵ نیە تاهووە , ئەمە یەكەم جار بوە ناوى سەیارەى واببیستێ , ئێستا گردەكەى دەباشان كە لە لایەن تاڵەبانیەوە داگیركراوە و ناو نراوە گردى خیانەت و دزى , كراوە بە پێشانگاى سەیارە و ڕۆژانە چەندین شەحن سەیارە ئەبەن بۆ ئەو گردە و دابەشى ئەكەن , ئەڵێن لاى سەرۆكە گرگنەكەى سەلاحە دینیش هەروایە و ئەوێش بۆتە پێشانگاى سەیارە و دەمانچە و دابەش ئەكرێ , جا سەیر بكەن , ئەم سەرۆكانە چۆن لە پێناوى خۆیاندا و بۆ بەردەوام بونى دزیەكانیان پارەى ئەم میللەتە بە هەدەر ئەدەن و سەرفى ئەكەن , ئەم پارەیەى چەندین ساڵە ئەدزرێ , ئەو بودجەیەى بۆ ئاوەدان كردنەوەى ووڵات سەرف نەدەكرا ئێستا خراوەتە خزمەت پیاوە دزو گەندەڵەكانەوە و ئەمجارەش ئەیانەوێت لیستى وورگەكە دەربچێتەوە , ئێستا لە سلێمانى هەر دوو كەس بەیەك دەگەن دواى سڵاو بە یەكتر ئەڵێن لیستى گردەكەى یان ورگەكە , ئیتر بۆیە ساغ دەبنەوە و تف ئەكەنە ئەو ورگەى بە پارەى میللەت ئاوا زل بوە , جا ورگێك بە پارەى دزى ئاوا زل بوبێت كفر نیە جارێكى تر دەنگ بدەیتەوە بەو لیستە , ئێستا هەر كەسێك دەستى بگاتە تاڵەبانى و نامەیەكى بداتێ ئەوا تاڵەبانى لە قاسەى ئەو میللەتە بەشى ئەدات , تاڵەبانى و ئەوانى تر ئەچنە هەر كۆبونەوەیەكەوە پێش هەمو شتێ ئەڵێن كێ داواكارى تایبەتى خۆى هەیە بە نامەیەك بەرزى بكاتەوە , برادەرێك پێى ووتم هەندێك لە كادرەكانى پارتى و یەكێتى پێشنیارێكیان داوە بە مەكتەبى سیاسیەكانیان داواى حەبى ڤیاگرایان كردوە بۆ پیرەكان , خۆشیەكەى ئەوەیە ئەمەندە بەڵێن ئەدەن هیچیان بۆ ناكرێ ئیتر ئەوەندەى تر ڕیسوا ئەبن , لە دوكان تاڵەبانى كۆبونەوەیەكى كردوە شێخ جەمالى تاسلوجە باسى لەو بیست هەزار ناسنامەى خانەنشینە كردوە كە ناسنامەیان بۆكراوە و پارەیان نیە , كەچى تاڵەبانى ووتویەتى ئەوە ناكەم و لە تواناى ئێمەدا نیە , كەچى ئێستا لە كۆمیتەكانەوە وایان بڵاو كردۆتەوە تاڵەبانى وتویەتى ئەگەر لە پارەى خۆشم بێت هەر بۆیان دەكەم ئەمەش هەر لە خشتە بردنى خەڵكە , با سەرجەخانەنشینەكان بزانن ئەوانەى ئێستا مەڵبەندو كۆمیتەكان پشتگیریتان بۆ دەكەن چاوتان بە پارە ناكەوێ بە درۆى كۆمیتەكان تێ مەكەون .. تازە لیستى ئەسپەكە یان لیستى ورگەكە هیچیان بۆ ناكرێ ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە